کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی كاكەحەمە كرایە فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى میحوەری كەركوك؟

Monday, 30/06/2014, 12:00

1531 بینراوە


هەر مرۆڤێك ڕابردوویەكى تایبەت بەخۆی هەیە، كاك محەمەدی حاجى مەحمود جگە لەوەى سەرۆكى حزبێكە، پاشخان و ڕابردوویەكى پاكیشی هەیە و خودان پێگەى جەماوەری و كەسێكى بەدەست و قامكە و لەژیانى پێشمەرگایەتیدا بابایەكى وردبین و شەِرڤان و تەكنیكار بووە و جێ پەنجەى دیارە و نكۆڵی لە جوامێری و ڕۆڵ و تواناكانى ناكرێت.
كاك محەمەد لەم قۆناغەدا لە وەزارەتى پێشمەرگەدا هیچ پلە و پایە و بەرپرسیاریەتێكى نیە، دانانی بەفەرماندەى گشتى لەمیحوەری كەركوك دەنگودۆیەكى نادروستى لەناو هەندێ لەنەیارانى ناوەتەوە لەوەشدا هەندێ قسە و باسی بۆ هەڵبەستراوە، لەو قسانە:
یەكەم: دەوترێ كاك مەحمود چونكە لەئێرانیەكانەوە نزیكە و پەیوەندى توند و تۆڵی لەگەڵ ئیتلاعات هەیە، لەژێر فشاری ئێران بۆ ئەو مەنسەبە لەو میحوەرە داندراوە.
دووەم: دەوترێ دانانى لەلایەن سەرۆكى هەرێمەوە بۆ ئەوەیە هەر فەشەلێك لەو میحوەرە رووبدات بەئێرانیەكان بڵێت: فەرموو ئەوە كەسێكى باوەڕپێكراو و نزیك لەئێوەمان دانا ئەگەر شكستى هێنا ئەوە ئەو قارەمانەیە نەیتوانى ئەركەكانى بەرێك و پێكى ڕابپەڕێنێ.
بۆچوونى من لەسەر ئەو پرسە زۆر ئیجابیە لەكاتێكدا من وای دەبینم:

هێشتا باڵی حزب بەسەر پێشمەرگەدا زاڵە، لەو سنوورە پارتى و یەكێتى ئەوەندەى پابەندن بە رێنماییەكانى حزبەوە ئەوەندە پابەندنین بەرپرسێكى یەكێتى ئیلتیزام بە فەرمانى بەرپرسێكى پارتیەوە بكات و بەپێچەوانەوە، وەك لەبەرنامەیەكى تەلەفزیۆنیدا بەرپرسێكى حزبە ئیسلامیەكان وتى:لەسەدا هەشتای هێزى پێشمەرگە لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگەدان.
هەستیاری سنووری كەركوك بەبەراورد لەگەڵ شوێنەكانى تر جیاوازە و دەبێ بە وریاییەوە مامەڵە ی لەگەڵ بكرێ.
دانان و دەستنیشانكردنى كاك محەمەدی حاجی مەحمود وەكو فەرماندەى گشتى لەو سنوورە بریارێكى حەكیمانەیە تا هێوەكانى پارتى و یەكێتى بەدەر لەهەر ئیلتیزامێكى حزبی، پابەندبن بەو فەرمانەى لەلایەن ئەو بەرێزەوە وەك كەسێكى بێ لایەن دەرهەق بە هێزەكان(پارتى و یەكێتى) دەردەچێ و دڵنیام لەوەى سەركەوتوو دەبێت و دەتوانێ لەو دەڤەرەدا ئامانجەكانى بپێكێ.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)