(هەڤاڵ ڤیان) بەچالاكیەكەی باشوری كوردستانی كردە دادگا بۆ لێپرسینەوە و سزادانی پیلانگێری نێودەوڵەتی
Thursday, 12/02/2009, 12:00
پیلانگێری بۆ جاری یەكەم لەسەر ژنان بەڕێوە چووەو بەرهەمی سیستەمی پیاوسالارییە و لەپێناوی كۆیلەكردن و چەواشەكاری مرۆڤەكان و لەناوبردنی هەموونرخی پیرۆزی كۆمەڵگا و ونكۆڵیكردن لەڕەنجی ژنان و لاوان وپێشخستنی زهنیەتی زوڵم وچەوسانەوەو بێ ئیرادەكردنی گەلان پێش كەوتووە . لەبەرامبەر ئەم سیستەمە بەدرێژای مێژوو تاڕۆژی ئەمرۆ چەندین كەسایەتی و ڕێبەری ئازادی و دەركەوتوون وگەورەترین قوربانیان داوە لەپێناوی ئازادی گەلاندا. گەلی كوردیش یەكێكە لەو نەتەوانەی كەتێكۆشانەكانی بەردەوام پیلانگێری لە سەربەڕێوە چووەو ولەپشتەوە خەنجەریان لێدراوە زۆرجار ڕوبەڕوی بێ هیواو بێ ئومێدكراوەتەوە .
بەڵام لەگەڵ دەركەوتنی شۆرشی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ ك ك)بەڕێبەرایەتی ڕێبەری گەلی كورد بەڕێز (عەبدوڵڵائۆجەلان)بەتواناكاریەكانی توانی كۆتای بەورەشە لە كوردسستان بهێنێت و لاپەرەیەكی نوێ لەمێژووی گەلی كوردا ئافراد .تاكە ڕێبەرە كەبەشێوەیەكی زانستیانە هەموو كێشەكانی كۆمەڵگای هەڵسەنگاندووە و وچارەسەری بنگەی وگشتگیرانەی بۆتەواوی كێشەكانی دۆزیوەتەوەو دەمامكی لەسەر ڕوی هەموو راستیەكان هەڵماڵیوەو سیستەمێكی نوی ئاواكرد كەبەهیچ جۆرێك سیستەمی سەرمایەداری ناتوانێت جێگەی خۆی تێدا بكاتەوەو.سەركردەیە كە هەموو تواناكاریەكانی خۆی خستۆتە خزمەتی ئازادی ژنانەوە بەبێ بەرامبەر و زۆر جەسورانە ڕاستی عەقڵیەتی پیاوێتی كلاسیك و كۆیلایەتی وبێ ئیرادەكردنی ژنان هەموو لایەنەكانی ئەو زهنیەتە چەندە خزمەت بە سیستەمی دەسەڵاتدارێتی دەكات بەشێوەیەكی رون شیدەكاتەوەو .لەكەسایەتی كوردا نموونەی كەسایەتی ئازاد دەئافرێنێت و ژن دەگەیەنێتەهێزی پێشەنگ و ئەم هەنگاوانەی وەك (پرۆمەتۆس ئاسایە) كە چۆن مەشخەڵی ئازادی و ڕوناكی دزراوی ژنان ومرۆڤایەتی دەگەڕێنێتەوە بۆیان ئەم هەنگاوانەی(ڕێبەر ئاپۆ) سیستەمی دەسەڵاتدارێتی هەژاندو گەورەترین زەربەی كوشوندەی خوارد. لە بەرامبەر بەوە لەپێناوی مەرامە چەپەڵەكانیان تەواوی پیلانگێران هاتنە لای یەك و بەپیلانگێریەكی نێودەوڵەتی زۆرقوڵ (ڕێبەر ئاپۆ)یان لە 15ی شوباتدا گرت و ڕادەستی دەوڵەتی توركیایان كردەوە .بۆ وەڵامدانەوەیەكی راستەقینەو ئەوانەی كەخۆیانكردە پەرژینی ئاگری ن و پۆلاین لەدەوری ڕێبەر ژمارەیەكی ژۆریان كچان و ژنان بوون بەچالاكیەكانیان گەورەترین پەیامی جەرگبڕانەیان دا بەدوژمنان و تراژیدیای پیلانگێریان دەرخستە ڕو بۆ گەلەكەیان و مەترسیەكانیان ئاشكراكرد لەبەردەمی ئازادیدا لەو پێناوەدا گەورەترین نرخیان پێشكەشی ئازادی كرد .(هەڤال ڤیان)یش وەك كچە شۆرشگێرو پێشەنگ و سەركردەیەكی ئازادی زۆربەبەرپرسیارانە هەڵسوكەوت دەكات لەگەڵ هەموو ڕوداوەكاندا و لەیەكەمین ڕۆژی پیلانگێریەوە هەست بە مەترسیەكانی ئەم پیلانگێریەدەكات و هەوڵدەدات بەشێوەیەكی زانستیانە سزای پیلانگێران بدات لەسەرەتادالەكەسایەتی خۆیدا بەسەر ئەو پلانانەدا سەردەكەوێت و ڕۆژ بەرۆژ پەیوەندی فكری و رۆحی خۆی لەگەڵ(ڕێَََََََََََبە ئاپۆ) بەهێزتردەكات وكەسایەتی خۆی باشتر ئامادەدەكات وزیاتر ئاوێتەی پێوانەكانی ئازادی دەكات.ململانێ و شەڕوتێكۆشانی(ڕێبەرئاپۆ) لەدژی سیستەمی دەسەڵاتدار وەك شەری ئاهورامەزدا واتا خودای ڕوناكی و چاكە و باشی لەگەڵ ئەهریمەن واتا خودای خراپە دا گوزارەلێدەكات وەك خۆیشی دەڵێت هەر ئاهورامەزدا بەسەردەكەوێت بەمەرجێ(باش بفكرین وجوان قسەبكەین و باش بكەین)هەڤاڵ ڤیان لە ناوژیانی تێكۆشاندا بچوكترین بۆشای نەهێشتەوە بۆ زهنیەتی پیاوسالاری ودەسەڵاتداران بەچالاكیەكەشی گەورەترین زەربەی كوشندەی لەسیستەمی دەسەڵاتداران و داو گەورەترین دادگای كردەوەلە دژی پیلانگێران لەسەرەتادا لەدڵ و مێشكی هەموو تاكێكی كوردا سەرنجی هەموو كەسێك ڕادەكێشێتە سەر پیلانگێری شاراوە كە لەباشوری كوردستاندا بەڕێوە دەچێت و دەخوازن بە بێدەنگكردنی گەل تەواوی پیلانەكان بشارنەوەو باشوربكەنە مەیدانی پیلانگێری.
بێگومان لەدوای 10ساڵ تێپەربوون بەسەر پیلانگێریدا پیلانگێران نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەكانیان ئەویش بەسەركەوتنی گەل و گەریلا لەبەرامبەر هێرشەكانی دوژمنان و لەگۆرەپانی سەربازی و لەگۆرەپانی سیاسیدا وچالاكی جەماوەری لە هەر چوارپارچەی كوردستان ..بەڵام شایەنی گوتنە كە بڵین پیلانگێری تەواو نەبووەو بەردەوامە بەشێوازی جیاواز جیاواز بەچەندین قۆناخ بەڕێوە دەچێت ، سەرەتا لە سەر كەسایەتی (ڕێبەر ئاپۆ) سەرەرای ژەهرخواركردن وبەڕێوەبردنی ئەشكەنجەی دەرونی وسایكۆلۆژی و بەردەوام داسەپاندنی سزای ژوری تاكەكەسی لەسەر وتارە بەنرخ و رادیكاڵەكانی كەلەڕێگەی پارێزەرەكانیەوە بە جیهان رادەگەیەنێت وپێشكەشی مرۆڤایەتی دەكات. بەڵام لەبەرامبەر بەوانە (ڕێبەر)گەورەترین و بێ وێنەترین بەرخودانی بەڕێوە دەبات وپەردە لەسەر ڕوی هەموو پلانەكان هەڵدەماڵێت . لەبەرامبەر هەموو پلانەكانی شەڕو هێرشكردنەسەر گەریلا وگەل لەهەچوارپارچەی كوردستان دەتوانین بڵێین پیلانگێران نەیانتوانیوەبگەنە ئامانجەكانیان وە ئێستا لەهەموو كاتێك تەنگاوترن بۆیە وەك پیشەی هەموو جارێكیان كاتێك لەباكور تەنگاودەبن پەنا دەبەنە بەر باشور.
(هەڤاڵ ڤیان) گەورەترین زەنگی هۆشیاركردنەوەلێدەدا پێشبینی و هەستە بەهێزەكانی ئاشكرادەكات و لەبەرامبەر ئەومەترسیانەی كەروبەڕوی تێكۆشانی ئازادی دەبێتەوە بەتایبەتی لە دەربارەی ئەو پیلانگێریەی كە بە بەشداری هێزی دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان بەڕێوە دەچێت و چۆن هێزەكانی باشور رادەكێشنە ناو پلانەكانەوەو لەلایەك ڕێگەدەدەن بەكردنەوەی دەزگایەكی هەواڵگیری بۆ دژایەتیكردن و چاودێریكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد بەڕێبەرایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان هەروەها پشتگیری لە تەلەفیزیۆنی (TRT6)ی جاش دەكەن كەلەباكوری كوردستان ڕسوابووە دیسان لەرۆژی گرتنی ڕێبەر ئاپۆ ولە ڕۆژی 15ی شەباتدا بەشەرپەرشتی حوكمەتی توركیا گروپی(ئابانت) فەتحوڵاگوللەن لەگەڵ بەرپرسانی حوكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنفرانسێك لەشاری هولێر ئەنجامدەدرێت كە ناوەڕۆكی كۆنفراس بۆ پارچەكردن و بەگژدایەككردنی گەلی كوردە بەواتای بەشداریكردنی سەركردایەتی حوكمەنی هەرێمی كوردستانە لەناو پیلانگێری نێودەوڵەتیدا .بەتایبەتی لەڕۆژی وەهادا شتێكی هەڵكەوت نیەو بەرنامەی بۆدانراوە .شانبەشانی ئەمانەبەڕێوەبردنی گەندەلی لەكوردستان و ڕۆژبەڕۆژ سیاسەتی سازشكاری و لەدەستدانی دەسكەوتە نەتەویەكانی گەل كەلەئەنجامی چەندین قوربانی بەدەست كەوتوون و دەخوازن گەل لەبەرامبەر تێكۆشانی نەتەوەی و دیموكراتی بێباوەر بكەن .هەربۆیە چالاكیەكەی(هەڤاڵ ڤیان) واتایەكی گشتگیرانەی هەیەو وەك كچەشۆرشگێرێك باشوری كوردستان كەبە كلتورو ی بەرخودانی گۆشكراوەو بە كلتوری ئیرادەی بەهێزی (PKK) خۆی پەروەردەكردووە گەورەترین زەنگی هۆشیاركردنەوەی دایە گەلی باشوری كوردستان و لەم پارچەیەی كوردستاندا سزای پیاوەدرۆزن و ئەهریمەن و دەسەڵاتداران و پیلانگێران دەدا و گەیشتنی پەیامەگرنگەكانی فەلسەفەو ئایدۆلۆژی (ڕێبەر ئاپۆ) توانی گەورەترین دەنگی بێ كۆتای دەرخست ئەم بەشەی كوردستانیش كردە دادگا و لێپرسینەوەیەكی قوڵی لەدڵ و مێشكی ئێمەدا دەست پێكرد لەبەرامبەر پیلانگێران بۆیە زۆرگرنگە لە 10هەمین سڵیادی پیلانگێری نێودەوڵەتیدا گرێدراوبەپەیامەكانی (هەڤاڵ ڤیان) ڕێگەنەدەین بە پێك هێنانی ئامانجەكانی پیلانگێران و 15ی شوبات بكەینە رۆژی سزادانی پیلانگێران .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست