کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێك بۆ به‌ڕێز ته‌ها ڕه‌‌ئوف

Friday, 11/03/2011, 12:00



واز له‌ شێرکۆ بێکه‌س بهێنن، ئه‌مڕۆ ڕۆژی خۆشتن و خۆ پاكکردنه‌وه‌یه‌ له‌به‌ر بارانی به‌رده‌رکی سه‌رادا


بۆ ئه‌و به‌ڕێزه‌ی هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر شیرکۆ بێکه‌س و بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ ناوی هه‌ر نوسه‌رێك یان هونه‌رمه‌ندێك ده‌هێنن. په‌یامی من بۆ ئێوه‌، وه‌کو ژنێکی کورد که‌ به‌ئاواتی ئه‌م ڕۆژه‌وه‌ هه‌موو شه‌وێك سه‌رم ده‌نایه‌وه‌ و هه‌موو ڕۆژێکم ده‌برده‌ سه‌ر، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ که‌س له‌خۆمان بڕه‌نجێنین و بڵێین فڵانمان ناوێ و پێویستمان به‌ فڵانه‌ که‌س نیه‌! به‌ڵکو ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌هه‌موو که‌سێكه‌‌ له‌گه‌ڵمان بێته‌ به‌رده‌رکی سه‌را و به‌ ئاواته‌وه‌ین ئه‌و بازنه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادایه‌ ڕۆژ له‌پاش ڕۆژ فراوانی بکه‌ین تا سه‌رتاپای کوردستان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ڕۆژی ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاوانباره‌کانیش بێنه‌ به‌رده‌رکی سه‌راو به‌بارانی ڕه‌حمه‌تی خۆیان بشۆنه‌وه‌و له‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ میله‌ت کردویانه‌ پاك ببنه‌وه‌
به‌ڕێزان خۆم که‌سێك بووم که‌ لیستێکی ڕه‌شم دانابوو بۆ هه‌موو ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی هه‌لپه‌رست، هه‌رکه‌سێك هاوکاری و ته‌پڵی بۆ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ لێبدایه‌ ئه‌م خسته‌ ناو لیسته‌ ڕه‌شه‌که‌مه‌وه‌، نه‌نوسینه‌کانیانم ده‌خوێنده‌وه‌و نه‌ گوێم له‌ ده‌نگیان ده‌گرت‌. سه‌رده‌مێك بوو بێئومێد بووبووم چونکه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ لیسته‌ ڕه‌شه‌که‌م له‌ زیاد بوندابوو‌، به‌ڵام ئێسته‌ گه‌شبینم و خه‌ریکه‌ وورده‌ وورده‌ ناوی هه‌ندێکیان ده‌سڕمه‌وه‌.
به‌ڕێزان با ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌مان ڕاپه‌ڕینێکی سپی بێت، ئێمه‌ هه‌موو کوردین، خۆ ناکرێت ده‌ست بده‌ینه‌ یه‌خه‌ی یه‌ك! خۆ ناکرێت وه‌کو بیست ساڵ له‌مه‌وپێش سه‌ری که‌س پان بکه‌ینه‌وه‌! هه‌رچه‌نده‌ که‌سانێکیش هه‌یه‌ قابل به‌وه‌ن سه‌ریان له‌له‌شیان بکرێته‌وه‌، به‌ڵام با ئێمه‌ به‌گیانی لێبورده‌یی و دڵی فراوان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین. با ڕق و کینه‌ وه‌لانێین و هه‌موو ده‌ستبخه‌ینه‌ نێو ده‌ستی یه‌کتری، چونکه‌ بارودۆخی ئێمه‌ له‌ هیچ شوێنێك ناچێت! ئێمه‌ له‌جێی یه‌ك حکومه‌ت دوو حکومه‌ت ده‌ڕوخێنین، له‌جێی یه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵات دوو بنه‌ماڵه‌ ده‌ڕوخێنین. هه‌رکه‌سێك ده‌توانێت موڵکی داگیرکراوی میلله‌ت بگێڕێته‌وه‌ با بۆخۆی دانیشێت، ئه‌وه‌ی هه‌ڵدێت با بڕواو خوای له‌گه‌ڵ نه‌بێت. ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ هه‌رکه‌سێك دێته‌ ناومانه‌وه‌ به‌خێراتنی بکه‌ین، پاش سه‌رکه‌وتنیشمان ڕۆژی حساب دێت، به‌هیمه‌تی میلله‌ت و ئیزنی خوا هه‌رچیه‌کیان خواردوه‌ له‌ کونی لوتیانی ده‌ریده‌هێنینه‌وه،‌ با وه‌کو مه‌سعود نه‌ڵێین له‌ کوردستان جێتان نابێته‌وه‌، با پێیان بڵێین موڵکی میلله‌ت بگێڕنه‌وه‌ بۆ میلله‌ت و به‌بێ ده‌نگی دانیشن.

کوردستانپۆست :
 به‌ڕێز ژنێکی کورد
 به‌رده‌رکی سه‌را بریتی نی یه‌ له‌ شوێنی خۆپاک کردنه‌وه‌ تا  که‌سانی گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆره‌کانی ده‌سته‌ڵات بێن و به‌چه‌ند ووتار و شیعرێک خۆیان له‌ ڕابووردوویان پاک که‌نه‌وه‌ . ئه‌مه‌ کاتێک جێگه‌ی بڕوا ده‌بوو که‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ناو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ داوای لێبوردنیان له‌ خه‌ڵک بکردایه‌ و  وازهێنانی خۆیان له‌ ده‌سته‌ڵات و حیزبه‌کانیان ڕاگه‌یاندایه‌ تا خه‌ڵک متمانه‌یان  پێبکه‌ن...
 ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شێرکۆ بێکه‌س و که‌سه‌ هه‌لپه‌رسته‌کانی تر که‌ دێنه‌ سه‌رای ئازادی و شیعر و ووتار ده‌خۆێندنه‌وه‌ ، تا ئێستاش قاچێکان له‌لای ده‌سته‌ڵات و حیزبه‌کانه‌ و ده‌یانه‌وێت قاچه‌که‌ی تریشیان له‌ناو به‌ره‌ی خه‌ڵک دا بێت . ئه‌مه‌ هه‌ڵوێست نی یه‌  به‌ڵکو ئه‌مه‌ هه‌لپه‌رستی یه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو ڕێگه‌ به‌م جۆره‌ که‌سانه‌ نه‌ده‌ن هه‌تاکو  له‌ناو خه‌ڵک دا دابڕانی خۆیان به‌ته‌واوی ڕاده‌گه‌ینن و به‌ته‌واوی ده‌سته‌ڵات به‌ جێده‌هێڵن و دێنه‌ به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه‌.‌
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە