ئەى وەتەن مهفتونى تۆم و 31ى ئابم بیرکهوتەوە
Thursday, 03/09/2009, 12:00
ئەم وتارەم وەكو وهفایەك بوو هونەرمەند كاروان عوسمان، نووسیەوە، چونكە ئەوەش وەكو من جگە لەوەى ئەندامیكى نیشتمانكەى بوو عاشقیش بوو، ئەوبوو بەردوام وشەى عەشق و خوشەویستى لە گۆرانییەكانیدا دیارو رەونەق دەتكایەوە، "ئەى وەتەن تو ئازیزمى و حەزەم لێیە لە ئامیزت بگرەم تیر تیر تاوەكو شیوەتم بیر بیتەوە و توش شێوەمت بیربیتەوە" ئاخر ئەى وەتەن من چۆن چۆنى مەفتونى تۆ نەبم و شێوەتم بیر نەیەتەوە، تۆ زۆرترین كەڵە پیاوە هونەرمەندى زور گەورە گەورەت خستوتەوە، ئەى وەتەن من خومم پى ئەندامى نیشتمانەكەتە، بۆیە هەرهەموو كات حەزو زەوقم هەیە رەنگ و شێوەتم بیر بیتەوە، ئەى وەتەن لەنیشتمانەكەماندا هیندە زۆرن ئەو رۆژو ساڵ و یادو بۆنەو كارساتە شومانە، ئاخر من قەت ناتوانم شێوەتم بیربچێتەوە، ئەى وەتەن 31/ئابیش یادێكە ناكرێ و قەد ناتوانرێت شێوەو رەنگى ئەو روژەم بیربچێتەوە، ئەى وەتەن كاروان عوسمان گەورە هونەرمەندى كورد لەگەڵ ئەوەى خوى نەماوە گیانى بەخاك سپاردوە بەدەستى چەپەڵ و رەشى رژیمى بەعس لەناوچوو، لە31/ئابدا ئەو رژێمە بە بڕیاریكى هەڵبەستراو لەسێدارەى دا، بەڵام كاروان هەرهەموو كاتى لەناو دڵ و دەروونماندا دەژیت و گورانیكانى لەگەڵماندا بە بەردوامى دەژیت، وێنەى كاروانمان لێ ون نابیت و ناسڕێتەوە. ئاخر ئەى وەتەن كاروان عوسمان هونەرمەند بەبەردوامى وشەى عەشق و نیشتمانى لەسەر لێودا بوو، بۆیە رژێم لەسێدارەیدا و نەیهیشت بژیت، تاكو لە نیشتمان عاشقیك كەمبێتەوە، هەربۆیە كاروانى لەسیدارەدا؟ تاكو ئیمەش خوشەویستى نیشتمان لەروحماند كاڵ بێتەوە، ئەى وەتەن مەفتونى تۆم با هەر هەموو كات شیوەتەم بیربیتەوە، ئاخر وەتەن 17 ساڵ بەر لەئیستا گەورەترین دەستكەوتمان لە دەست دا، بۆیە مەهێلە چیتر كەسێك لەو مروڤە گەوەركانى خۆمانمان بیربچیتەوە و شێوەیان ون بێت، ئاخر وەتەن زۆرێك لە ئێمە كاروان عوسمان فیرى كردین عاشق بین و خوشەویستیمان لا ماناداربێت، بۆیە وەكو وەفایەك ناكرێت، نابێت یادى 31/ئاب بەرزو پیرۆز رانەگرین و شێوەى ئەو كەلە هونەرمەندمان بیربچیتەوە كە لە31ئابى 1991 لەسێدارە درا و كۆمەڵى عەشق و خوشەویستى لەگەل خۆیدا بردە ژیر گەلەوە، ئەى وەتەن با هەرهەموومان بەپیرو جوان گەنجە لە هەموو ساڵێكدا لە روژى31ى ئابدا كاروانمان بیر بێتەوە، ریگا نەدەیین كاروانەكانى دیكەمان لەدەست بچێت, نەبادە وەتەن عاشقى كەمبیتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست