هۆشیاریی ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (6) ئازاری پشت
Monday, 22/02/2010, 12:00
خوێنه‌ری به‌رێز...
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌شه بگه‌یت ده‌بێت
به‌شی پێنجه‌مت خوێندبێته‌وه.
که‌ی ده‌چیت بۆلای دکتۆر ئه‌گه‌ر ئازاری پشتت هه‌بوو ؟ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پشت هێشان، خۆت ده‌توانی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت وه‌ک له به‌شی پینجه‌مدا روونم کرده‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌بێ بچیت بۆ لای دکتۆری تایبه‌ت
1. ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌وانه ئازاری پشتت هه‌بوو بگره له کاتی نهجوولانیشدا هه‌رپشتت هێشا.
2. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئازاره‌که‌تدا تات لێ هات(پله‌ی گه‌رمای له‌شت به‌رزبووه‌وه).
3. ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌م نیشانانه یان هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌ت هه‌بێت
.سڕبوونی پشت وکۆئه‌ندامی زاوزێ(ناوگه‌ڵ) ولینگت
بێ هیزبوون ونه‌توانی له سه‌رپێی خۆت ڕاوه‌ستی
هێشانی سنگ یان نه‌توانی میزبکه‌یت
برینداربوونی پشتت له رابووردودا، چه‌مانه‌وی پشت وگۆڕانی شیوه‌ی پشتت
دابه‌زینی کێشت کیلۆی زۆر به‌بێ هیچ هۆکارێک، واته له‌ڕبوون
هۆکاره فیزیکێ کانی ئازاری پشت ئازارێکی کتوپڕی پشت له کاتی هه‌ڵگرتنی شتی گراندا یان له سورانهو پشتت به لایه‌کدا، هه‌ندێ جار له سه‌ره‌تادا ئازاره‌که وه‌ک پێوه‌دانی مێروله‌یه‌ک
یان هه‌نگێک وایه،که چی بۆ ڕۆژی داهاتوو ناتوانی به هیچ جۆرێک بچه‌میته‌وه
یان بجوڵێیته‌وه،ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه به‌هۆی شکان ودرزبردنی یه‌کێک له بڕبڕه کان
یان لاچوونی له جێی خۆی به لایه‌کدا.
.1 به‌هۆی بچوک بوون وکه‌مبونه‌وه‌ی ئێسقان(Osteoporose)ی
پڕپڕهکانی له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌ی ته‌مه‌ن یان که‌می جوڵه به سه‌ریه‌کدا
نزیک ده‌بنه وه(ده‌نیشێنه‌وه)،له‌م حاڵه‌ته‌دا نه‌خۆشه‌که وه‌ک قه‌مبوورێکی
چه‌ماوه بۆ پێشه‌وه به دیار ده‌که‌وێ.
.2یان گڕگڕاگهی نێوان بڕبڕه‌کان بۆ پیشه‌وه،پاشه‌وه یان به‌لادا خزاوه
ئه‌وکاته فشار ده‌خاته سه‌ر ده‌ماره‌کان که‌له ملاو لای بڕبڕه‌کانی پشته‌وه
ده‌رده‌چن بۆ جوڵه‌ی ماسوولکه‌کانی له‌ش له‌م حاله‌ته‌دا نه‌خۆشه‌که تووشی ئازار‌و شه‌له‌ل وسڕبون ده‌بێت.
.3پشت هێشانێکی زۆر کت‌وپڕ که ناتوانی به‌هێچ شێوه‌یه‌ک بجووڵێته‌وه ، ئه‌مه زۆر له که‌له‌که‌دا ڕووده‌داو، پۆلێن کردنی ودیاری کردنی ئاسان نییه (Diagnose).
.4تووشبوونی ده‌ماری (Nervus ishiadicus) که درێژترین وئهستووترین ده‌ماری له‌شه و به سمت و لینگدا درێژ ده‌بێته‌وه.هه‌ستکردنه به ئازارێکی زۆر که‌م وناڕه‌حه‌تی یه‌ک له دوای ڕانی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ جاریش ئازارێکی زۆر تونده به‌درێژایی دواوه‌ی لینگی که‌سه‌که.
هۆکاریش لاچوون وجوڵانی به‌شی نێوان دوو بڕبڕه یان کلۆرایی بڕبڕه‌ی پشت له ناوه‌ڕاست ته‌سک بۆته‌وه و پاڵ به ده‌ماره‌کانه‌وه ده‌نێت وده‌بێته هۆی ئازاردان.
گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئازاره‌که بدۆزرێته‌وه.
زوربه‌ی هۆکاریش شل بوونه‌وه‌ی زنجیره به‌یه‌ک به‌ستراوی تا که بڕبڕه‌یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رو خواری خۆیه‌وه دوای ئاوسان (التهاب)، شکان یان برینداربوونی بڕبڕه‌کان (بروانه وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه).
له‌و 4 حاڵه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێ کردبوو تکایه له ماڵه‌وه بۆی مه‌که‌وه.
ده‌بێ دکتۆره‌که ده‌رمانی ئازار بداتێ وله هه‌مان کاتدا هانی نه‌خۆشه‌که بدا بۆ جووڵه، هێدی هێدی ده‌ست به‌کارو پێاسهو مه‌له‌کردن بکات. له 3 هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا پێویسته دکتۆره‌که ڕێگاکانی که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاری نه‌خۆشه‌که بگرێته به‌ر، مه‌گه‌ر نه‌توانێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له ناوجێگا بجووڵیت له‌به‌ر ئازاری توند.
سه‌رچاوه‌ی ئازاری پشت زووربه‌ی شاراوه‌یه:ئه‌گه‌ر له
بڕبڕه‌کانی مله‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ده‌بینین زیاتر لێره‌دا هۆکاری ته‌سک بوونه‌وه‌ی نێوان بڕبرهکانه(Arthrose)،هه‌ندێ جاریش کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبره‌کان له جێ خۆیاندا نه‌ماون وبه‌لایه‌کدا جووڵاون،یاخۆت کرژبونی ده‌ماره‌کانی مل(Nerv) له ئه‌نجامی گرژبوونی ماسولکه‌کان.
له رووداوی هاتووچۆی ئوتومبیل زیاتر مل و سهرتووش ده‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خۆت نه‌به‌ستیته‌وه به‌پشتێنی ناو ترومبێله‌که‌ت، بۆیه تکایه هه‌رکاتێک سواری ئۆتۆمبیک بوون خۆتان وه‌به‌ستن من خه‌می ئێوه‌مه، چونکه مه‌سئوله دز و داوینپیس و زوورنا ژه‌نه‌کان خۆشیان نه‌به‌ستنه‌وه قه‌یدێ ناکات بۆ ئه‌وه‌ی زوو له کۆڵمانه‌وه بن وخوای ئه‌و خه‌ڵکه بیانگرێت.
ئازاری پشت له
بڕبڕه‌کانی سنگ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌ت بۆ بدرێت، چونکه ئه‌م بڕبڕانه به پهراسۆکانمانهوه به‌ستراون، بۆیه هه‌ندێ جارئهگهر ئازاره‌که لای چهپهوهبێت هه‌م دکتۆرو هه‌م نه‌خۆش وا ده‌زانن له‌وانه‌یه سه‌کته‌ی دڵ بێت نه‌ک ئازاری پشت. له‌م به‌شه‌ی پشتدا چاره‌سه‌ری فیزیایی باشترین چاره‌سه‌ره(Physiotherapie).ئازاره‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی پشت په‌ل ناهاوی بۆ شوێنی تر وه‌ک ئه‌وه‌ی له بڕبڕه‌کانی که‌له‌که‌دا ڕووده‌دات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کان به لایه‌کدا چوبێت ئهواتووش بوون به شه‌له‌ل زۆره به‌هۆی فشارخستنه سه‌رمۆخی پشت که له مێشکه‌وه دێت و بهکلۆرایی بڕبڕه‌کاندا ده‌ڕوات.
پشتهێشانی کتوپڕله
بڕبڕه‌کانی که‌لله‌که‌دا ناخۆشترین ئازاری پشته که هه‌ندێ جارئازارهکه به‌هۆی فشارله سه‌ر ده‌ماری(Nervus ishiadicus) ده‌یداته لینگ وپێ.
هه‌رئازارێکی پشت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 3 هه‌فته‌دا باش نه‌بوو ده‌بێ ئهشیعهبگری ومعالهجهی فیزیای بگریته به‌ر، به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش و2 مانگی پێچوو ده‌بێت MRI پشت بگریت لای دکتۆری پشت، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستی ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی ئازاری پشته.
كه‌ی کاتی ئه‌وه دێت، که نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌یت؟ئه‌گه‌ر هاتوو له وێنه‌کانی پشت که به MRI گیرابوون گڕگڕاکهکانی نێوان بڕبڕه‌کان ڕه‌ش به‌ده‌رکه‌وتن واته کڕکڕاگه‌کان(Discus)ی نێوان بڕبڕه‌کان ته‌ڕاییان که‌م بۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئازارێکی زۆر ئه‌وا ده‌بێت یه‌کسه‌ر لای دکتۆری تایبه‌ت به پشت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت ونه‌ک بیده‌یته ده‌ستی ئه‌وبه‌رپرسانه‌ی پارتی ویه‌کێتی که خوێندن و دکتۆرای ته‌زویری حیزبایه‌تیان بۆکراوهوبهکۆڵی قژی ڕه‌شکراوه‌وه به بۆیاغی قۆنده‌ره‌و به‌پاره‌ی دزراو له خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی کورد.
هۆکاره ده‌روونییه‌کان:ئازار هه‌موو مرۆڤێک تووشی ده‌بێت له ژیانی دا به‌ڵام خه‌ته‌ر لیره‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئازارێکی له‌خۆتی بکه‌ی به ئازاری به‌رده‌وام به‌هۆی ترس وفشاری ڕوحییه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ئازارێکی پشت زیاد له 3 مانگی خایاند‌و له گرتنی وێنه‌کانی MRI له له‌شدا هیچ به‌ده‌رنه‌که‌وت و هۆکارنهدۆزرایهوه، ئه‌وکاته ئه‌م ئازاره زیاتر له سهنتهرهوهیه واته مێشک (بیرکردنه‌وی به‌رده‌وام لێی) نه‌ک له پشت و پێ وشان وده‌ست وپه‌لدا. ئه‌م بیرکردنه‌وه وهه‌ستکردن به‌ئازاری به‌رده‌وام واده‌کات ماسولکه‌کان گرژبن(تشنج) ئه‌م گرژبهنهوهش لێت ده‌کاته‌وه به‌ئازارێکی به‌ده‌نی ڕاسته‌قینه واتهپشت یان هه‌رجێگایه‌کی تری سه‌روپێمان(پاچه).به‌ڵام به‌چاره‌سه‌ری فیزیای(Physiotherapie) باش ده‌بیته‌وه.
به‌راستی هه‌ستکردن بهئازاروبیرکردنهوهلێی ده‌بێت خۆت ڕێگه‌ی لێ بگری له باتی هه‌ربیری لێ بکه‌ریته‌وه وخۆی پێوه سه‌رقاڵ بکه‌یت. بۆنمونه ده‌ست بۆ هێج شتێک نه‌به‌یت وبڵی نه‌بادا پشتم ئازاری بێت. بۆئه‌وه‌ی رێگه له به‌رده‌وامی ئازاری پشت بگری پێویسته بجووڵێیت له جیاتی بترسێی.
هه‌ندێ جار کێشه‌ی خێزانی که‌سه‌که له ده‌ستی ڕاده‌کا و له خۆی ده‌کات به‌ئازاری پشت، جا پیویسته له حاله‌ته‌دا لای دکتۆره‌که‌ی خۆی یان لای دکتوری نه‌فسانی باسی کێشه‌که‌ی بکات.
به‌هه‌رحال گرنگ ئه‌وه‌یه، که ده‌بێت په‌یوه‌ندی نێوان ئازاری پشت وفاکتۆروهۆکارهکانی بدوزینه‌وه وئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بزانین له‌گه‌ڵ ئازار چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین. بۆنموونه نه‌خۆش ده‌بێت فێربێت چۆن له کرژبونی(تشنج) ماسولکه‌کان خۆی به دوور ده‌خات وهه‌رچی زووتر به‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی جارانی، بکه‌ویته‌وه ناوژیانی وجووڵه وچالاکی.
چۆن له‌گه‌ڵ پشت هێشهکهتدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌یت؟نزیکه‌ی 80% خه‌ڵکی ڕۆژیک له ڕۆژان ڕووبه‌ڕووی پشت هێشان ده‌بنه وه. به‌پێی ئه‌و ستاتیکه‌ی که له ووڵاتێکی وه‌ک سویسرادا کراوه 40% خه‌ڵکی گرفتاری جۆرێک له جۆره‌کانی پشتهێشه بۆته‌وه. له هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپای یه‌کگرتوو 30% که‌سه‌کان تووشی پشت هێشهبوون.
نه‌خۆشه‌که ده‌بێت خۆی بیرکاته‌وه ئایا ئه‌م پشت هێشانهم له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه، که خۆم ڕه‌حمم به خۆم نه‌کردۆ له کار‌و هه‌ڵسان ودانیشت له گه‌ڵ ماسولکه‌کانی پشتم یان له ئه‌نجامی جووڵه‌یه‌کی کتوپڕه‌وه تووش بووم ؟ به هه‌ر حال که پشتت هێشا به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆی ڕاکشێ وحهبێکی ئازار بخۆ. نابێ چاوه‌ڕی بکه‌ی تا ئازاره‌که نامێنی. له دوای ئه‌وه ده‌بێ هێدی هێدی بکه‌ویته‌وه جووڵه و خوبدهیته مه‌له‌کردن ئه‌گه‌ر مه‌له ده‌زانی.
که چویته‌وه سه‌رکار هه‌ر ڕۆژ ڕاوه‌ستان وئیسراحه‌تی کورت کورت بکه باشتره وه‌ک له‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت له ئیش‌کردن ته‌واوی ڕۆژ.
خێرایی وپه‌له په‌لی زۆر مه‌که له کاتی ئیشکردندا، به‌ڵکوو بیگونجێنه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی کاره‌که‌تدا.
بۆنموونه له جێی کاره‌که‌ت ،ماڵه‌وه یان ده‌ره‌وه زۆر مه‌چه‌مێره‌وه بۆ پێشه‌وه. چۆنێتی دانیشتن به‌دروست بکه هه‌روه‌ک له به‌شی پێنجه‌می پێشووتردا نیشانم دابوو.بۆنموونه سه‌رینی بچوک له ژێر خۆت له سهرکورسێکه دانێ یان پشتی پێوه بده.
ئازارێکی کت‌وپڕ له ئه‌نجامی جووڵه‌یه‌کی هه‌ڵه. که پشتت هێشا به‌م شیوه‌یه ڕاکشێ وحه‌ب بخۆ
به‌رێزان به‌هۆی گرنگی و به‌ربڵاوی ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه باسه‌که‌ی دوورودرێژه وبۆتان زه‌حمه‌ت نه‌بێت به‌باشم زانی که بیکه‌م به 3 به‌شه‌وه، واته چاوه‌ڕوانی به‌شی حه‌وته‌م بکه که هه‌ر درێژه‌ی ئه‌م به‌شه‌و به‌شی پێنجه‌می پێشووتره.
خوێنه‌ری به‌رێز....
هیوادارم که‌ڵکت لێ وه‌رگرتبێت وتۆش که‌لک بگه‌ێنی به میلله‌ته‌که‌ی خۆت و پاشه‌رۆژی منداڵه‌کانت له ڕیگه‌ی ده‌نگ نه‌دان به‌لیستی ئه‌سپه تۆپیوه‌که‌ی به‌ناو هاوپه‌یمانی پارتی ویه‌کێتی و که‌سه خۆفرۆشه‌کانی ده‌وروبه‌ریان.
هیوادارم هه‌ریه‌کێکیش له ئێوه‌ی به‌رێز قه‌ناعه‌ت به هه‌ریه‌ک له که‌سوکارو دۆستانی خۆی به‌لانی که‌مه‌وه 10 که‌سی تر بکات که ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌لیستی مافیا ودزه‌کانی 19 ساڵی رابووردوی به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمی به‌ناو کوردستانی.
چاوه‌روانی به‌شی حه‌وته‌م بن هه‌ر له‌سه‌رپشت، دوای ئه‌وه‌ش باسی زهره دویی و نه‌خۆشییه‌کانی خواردنه‌وی ئه‌لکحول(ئاره‌ق ویسکی وبیره و هتد) مه‌وادی بێ هۆش که‌ره‌کان ، خه‌ته‌نه‌کردنی کچان وشێوانی سێکسی وده‌رونی ئافره‌تان ، شێوانی جنسی له پیاواندا دوای 50 ساڵی وهه‌روه‌ها ده‌یان بابه‌تی تری ته‌ندروستی به‌دوایان دا.
دکتۆر ناسر سۆرانیدکتۆری گشتی و دکتۆری تایبه‌تمه‌ندی چاوئهندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست