هێزه‌کانی ئاسایش و زێرەڤانی پارتی ئه‌ندامانی پچدک زیندانی ده‌که‌ن.
Tuesday, 01/02/2011, 12:00
شه وی31.01.2011 ژمارەیەك لە هێزه‌کانی ئاسایش و زێرەڤانی، بەشێوەیەكی دوور لەهەموو یاسا‌و ڕه‌وشتێک هەڵیان كوتایە سەرماڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی" په چه ده که" له هه ولێر به ناوی هەڤاڵ شاكر مستەفا ناسراو بە مام هەژار و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر کردن ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد.
هه ر دوێنێ دوشه‌مه لایه نگرێکی " په چه ده که" به ناوی سروه محه‌مه‌دی له لایه ن ئا سایشه‌وه ده ستگیر کراوه و پاش سوکایه‌تی پێکردنی ئازاد کراوه.
هه ر وه ها ئه مرۆ له هه ولێر ئه ندامێکی تری " په چه ده که" له لایه‌ن ئا سایشه‌وه گیراوه وه تا چاره‌نووسی نادیاره.
ئێمە ئەو كردەوە عەسكەرتاریانەی ئاسایش و زرێڤانی ده‌سه‌لاتی هەولێر شه‌رمه زار ده‌که‌ین و داواش دەكەین هەردوو دەزگای ناوبراو داوای لێبوردن لە پارتیمان و گەلی ولات پارێز بکه‌ن ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیانو یه‌کی یاسای یان نیه‌که هه ڤاڵانی ئێمه راپێچی زیندان بکه ن و هه‌ر کارێکش یاسای نه‌بو دەكەوێتە چوارچێوەی تیرۆر و فڕاندن و بێسەرو شوێنكردنی چالاكوانانی سیاسیه‌وه، ئه‌م ڕفاندنانه‌ی هه‌ڤاڵانی " په چه ده که" به و هۆکاره دێت که له دژی له‌سێداره‌دانی رۆله‌کانی کورد له رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی د ه‌و‌له‌تی داگیر که‌ری ئێرانی نا‌ڕه زایه‌تیان سازکردوه لە به‌رده‌م كۆنسلخانەی ئێران بۆ رۆژی دژی سێدارە ، گه‌له‌که‌مان نه‌فره‌تی خۆیان له كۆنسولخانی رژێمی کورد کوژه ی ئێران كردوه له هه و لێر.
ئێمه وه کو پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان وەك ڕه‌وشتێکی سیاسی ده‌س ده‌ه‌ده‌ینه هه‌ر هه‌وڵێک و چالاکیه‌ک که له به‌رژه‌وه‌ندی بۆ ئازادی گه‌له‌که‌ماندا بێت له هه‌ر چوار پارچه ی کوردستان. خۆمان سیاسه‌تی سترا تیجی خۆمان ده‌زانین و له پێناو پاراستنی گیانی رۆله کانی کوردا هه ر چی به ئێمه بکرێ دوو دڵ نابین. ئێمه گوێ له که‌س ناگرین. چونکه " په چه ده که" پارتێکی وڵات پارێزه نه‌ک هه‌ل په‌رست . نه به‌رژه‌وه‌ندیمان له گه‌ڵ هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێکی داگیرکه‌ر هه‌یه‌وه نه گوی له مشتی هیچ که‌سێکشین. " په چه ده که" له‌سه‌ر بیر‌و رێبازێکی کوردی ستراتیژێتی پێش ده‌خات بۆ ژیانێکی ئازا دو ئابرومه‌ند تێده‌کۆشێت.
ئێمە لەگەل ئەوەی لەڕەوشی ئەمڕۆی كوردستاندا بەهەستیاریەوە هه‌ڵسوکه‌ت ده‌که‌ین، بەهەموو شێوەێك تێکۆشانمان پێش ده‌خه‌ین بۆ ئافراندی كۆمەڵگاكەمان لە بەرامبەر داگیركەران و زوڵم و زۆر‌و گه‌نده‌ڵی و نایه‌کسانی. ئێمه باورمان به کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکرات و به ئیراده‌یه .
بۆیە ئێمە لەكاتێكدا سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی ئاگادار دەكەینەوە به خۆیاندا بچنه‌وه و با واز له پشتگیری کردنی ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان بێن ، و بێن تا پێكەوە لەدژی هێزە داگیركەرەكان تێکۆشین و چیتر گه‌له تێکۆشه‌ره‌که‌مان نه‌کرێت به قوربانی پیلانه گه‌ڵاوه‌کانی دوژمنان و به‌رژه‌وه ندیه شه‌خسێکان.
له کۆتاییدا ڕاده‌گه‌یه‌نین، بەرپرسیاریەتی ژیان و تەندروستی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان له ئه‌ستۆی هه‌ردو پارتی ده سه لاتدار" ی ن ک و پ دک " دایه و داواش له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین بۆ خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له رۆله‌کانیان بێده نگ نه‌بن له هه‌مبه‌ر هه‌ردو پارتی ده‌سه لات.
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان. به رێ‌و به‌رایه‌تی ستۆکهۆڵم
01.02.2011
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست