بۆ به‌رێز سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی چوارقوڕنه
Thursday, 24/11/2011, 12:00
بابه‌ت: داواکاری
سڵاوێکی گه‌رم...
به‌ڕێزان ئێمه که له‌خواره‌وه ناومان نوسراوه‌و واژۆمان کردوه ، (3) سێ ئه‌ندامی خێزانێکین کرێ چین و هیچ شوێنێکی یاسایی شک نابه‌ین تاوه‌کو خانویی له‌سه‌ر دروست بکه‌ین به‌پێویستمان زانی وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌م شاره ئه‌م داواکاریه‌مان بخه‌ینه به‌رده‌م ده‌ستی به‌ڕێزتان، که به‌مافێکی سه‌ره‌تایی خۆمانی ده‌زانین .. !!
ئێمه دوایی هه‌ره‌سی شۆرشی ئه‌یلول و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌زێدی باوک و باپیران له‌حاجیاوا ماڵمان گواسته‌وه‌و تاوه‌کو ئیمڕۆ له‌چوارقوڕنه نیشته‌جێ بووین ..
که‌چی بۆ قوربانیدان له‌پێشه‌وه بوین و چۆکمان بۆ دوژمن دانه‌داوه ، تاوه‌کو ئیمڕۆ مه‌ترێک زه‌وی نیشته‌جێ بونمان له‌هیچ کات و زه‌مه‌نێکدا وه‌رنه‌گرتوه ، بۆیه به‌ناچاری هه‌میشه بیرمان لهزیادهرۆیی (تجاوزات) کردۆته‌وه چونکه ژیان ناچاری کردوین ..
ئێستا بۆ دوایه‌مین جار داواکاری بۆ به‌ڕێزتان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه که له‌جیات موزایه‌ده‌کردنی زه‌وی شاره‌وانی به‌نرخێکی خه‌یاڵی به‌شێوه‌ی تیر‌و پشک بۆ بازرگانه‌کان بیر لهپلانێک بکه‌نه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌و بنبڕکردنی کرێچێتی له‌م شاره‌دا.!!
ئه‌گه‌ر نه‌توانن ڕێگه چاره‌یه‌کی یاسایی بدۆزنه‌وه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانمان ئه‌وا ناچار ده‌بیین په‌نا بۆ (تجاوزات) زیادڕۆیی ببه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌کرێچێتی ڕزگار بکه‌ین ..
هاوکاریتان جێگایی ڕێزه..
داواکاران :
داود خدرمحمود
به‌ختیار داود خدر
سه‌ربه‌ست داود خدر
21 / 11 /2011
وێنه‌یه‌ک بۆ :
بۆ به‌رێز به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی چوارقوڕنه
بۆ به‌رێز سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی چوارقوڕنه
بۆ به‌رێز ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی چوارقوڕنه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست