جەمیل بایك، ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی (KCK): مێژوو دووبارە ئەركێكی بەشەرەفی خستۆتە سەر شانی كورد
Monday, 13/06/2011, 12:00
ئاماده‌کار: سه‌لاح حوسێن پوور
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گۆرانگاری گرنگ روو دەدەن و دەبێ كورد لە ستراتیژی نوێ‌دا جێگای خۆیان بگرن، ستراتیژییەكانی رابردوو تێكدەچن و ستراتیژی نوێ دروست دەبن و بۆ كورد دەرفەتێكی گرنگ رەخساوە. توركیا و وڵایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دژ بە كورد یەكیان گرتووە.
بۆ كورد دەرفەتێكی مێژووییە كۆنگرەی گەل كۆنگرەی هەشتەمینی خۆی بەست و (PJA) كۆنفڕانسی خۆی بەست لەو كۆبوونەوە و كۆنفڕانسانەدا بڕیارێك كە گیران یەكەم: ئەوەیە تا (15 حوزەیران) دەبێ دەوڵەتی تورك و (AKP) بۆ چارەسەری دەبێ هەنگاو باوێژێت گەر ئاوا نەبێت ئەو كات شەڕی گەلی شۆڕشگێر سەرهەڵدەدات و بەرپرسیاری ئەم شەڕە تۆركیە و (AKP)یە. ئیدی كەس ناتوانێت بڵێت ئەوە كەموكوڕی رێبەر ئاپۆ، گەلی كورد و پەكەكە بەرپرسیار نین و ئەمەش روون دیارە و لەبەر ئەمەش دەبێ دەوڵەتی تورك و (AKP) هەڵە نەكەن.
خاڵی دووەم لە كۆنگرە و كۆنفڕانسەكەدا لەسەر یەكێتی نەتەوەیی بڕیار گیراون كە كورد لە هەر بەشێكی كوردستان یەكێتی نەتەوەیی خۆیان دروست بكەن و لە نێوان هەموو بەشەكاندا یەكێتی نەتەوەیی پێش بكەوێت و كۆنفڕانسی نەتەوەیی دروست بكرێت بە بڕیاری ئەم كۆنگرە و كۆنفرانسە لە باكوور یەكێتی نەتەوەیی پێشكەوت. ئەو پارتانەی كە هەن هەم بۆ هەڵبژاردن و هەم بۆ پاش هەڵبژاردن رێككەوتنیان كردووە و ئەو یاریانەی كە دەوڵەت دەیویست كوردی پێ فریو بدات تێكچوون. ئەردۆغانیش كە بەو رادەیە هێرش بۆ سەر كورد و رێبەر ئاپۆ و (PKK) و بۆ سەر لیستەكە دەكات هۆكارەكەی ئەوەیە. تەڤگەری ئازادی ئەو پارچەبوونەی تێك‌شكاند و یەكێتی پێش خست.
كود بێ ستاتۆ نەمێننەوە
هەروەها لەو كۆنگرە و كۆنفڕانسانە بڕیار گیراوە كە كورد لە هەموو بەشەكان یەكێتی خۆیان دروست بكەن، بۆ ئەمەش كۆنفڕانسی نەتەوەیی دروست بێت و ئەمەش نەك لە قسەدا، بەڵكو لە كرداردا پێك بێت و درەنگ و زووی لێنەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گۆڕانكاری گرنگ دێنە ئاراوە ستاتۆكانی رابردوو تێكچوون و ستاتۆی تازە ئاوا دەكرێن. دەبێ كورد لە ستاتۆی تازەدا جێگەی خۆیان دیار بێت بۆ كورد دەرفەتێكی گرنگ رەخساوە، گەر لەم دەرفەتە سوردمەند نەبن، ئەوە ئەوەش لە دەست كورد دەچێت و كورد جارێكی‌تر ئینكار و پاكتاو دەكرێن، بەڵام كورد ئەمڕۆ لە هەموو بەشێك لە تێكۆشان دان. تەڤگەری ئازادی كورد گەییشتۆتە قۆناغێك، كە پرسەكانی لەسەر بنچینەی ئازادی و دیموكراسی چارەسەر دەكات. بۆ ئەوەی ئەم تێكۆشینە هەتا دوایی بە ئارمانج و هەدەفی خۆی بگات و لەناو گۆڕانكاری هەرێمدا جێگەی خۆی دیار بێت یەكێتی نەتەوەیی بۆ كورد فەرزە. دەوڵەتانی داگیركەر بە تایبەت توركیا كورد هەڵدەخەڵتێنن، بەردەوام كاردەكەن بۆ ئەوەی پارچەبوون قوڵ بكەنەوە و تەڤگەری كورد سەركەوتوو نەبێت.
دەوڵەتی تورك لە دژی كورد لەگەڵ سوریا و ئێران پێكهاتبوو، دوا ئەوەی رێكەوتنی ئەمریكا و توركیا لە دژی هەرێمەكە سەری گرت، رێككەوتنە سێ قوڵیەكەی توركیا، ئێران و سوریە شكەستی هێنا، ئێستا بۆ ئەوەی كورد بگەنە ئەنجام دەرفەتی باش رەخساون، دەبێ كورد ئەوە ببینن و بۆ ئەوە دەبێ كۆنفڕانس زوو دروست بێت. بۆ ئەمەش كە بڕیار دراوە كۆنفڕانس نەتەوەیی پاییز دروست بێت ئەمە باشە.
ئەمە داخوازی گەلی ئێمەیە و هەمیش داخوازی پارتی سیاسییە و بۆ ئەمەش ناكرێت پارتی سیاسی ئەمە پاش‌گوێ بخه‌ن ئەوە كۆتایی هاتووە. لەبەر ئەوەی گەل یەكێتی نەتەوەویی دەوێت و بۆ ئەمەش كورد لە پاییزدا لە هەولێر كۆ دەبێتەوە و نوێنەری هەموو بەشەكان و نوێنەری هەموو كوردان جێی خۆیانی تێدا دەگرن و ئەم بڕیارە گیراوە. لەوە دا ئەنجام دەست كەوتوووە، گرنگ ئەوەیە كۆنفرانس لە پاییزدا بە ئەنجام بگات وەدرەنگی نەكەوێت و هەلومەرج باش نییە كە وەدرەنگی بكەوێت. دەبێ كێشە دروست نەبێت و ئەگەریش دروست بێت نابێت ببنە رێگر، گەل و پارت و رێكخراوەكانیش ئەوە نەكەن بە كێشە لەبەردەم دروستبوونی كۆنفڕانسی نەتەوەیی. مادام بڕیار گیراوە دەبێ هەر كەسێك بۆ ئەمە كار بكات بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا پێكبێت، لەوەدا كورد قازانج دەكات و هەموو بەشەكان قازانج دەكەن و ئەو كات هەموو گەلی ئێمە قازانج دەكات و بە قازانجی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەواو دەبێت.
قازانجی كوردان قازانجی مرۆڤایەتییەمیژوو جارێكی دیكە ئەركێكی زۆر گەورە و بەشەڕەف دەخاتە سەر ئەستۆی كورد، دەبێ بۆ خۆی، بۆ گەلان و هەموو مرۆڤایەتی ئەو ئەركە پیرۆزە پێكبێنێت. چۆن لە سەرەتای مێژوودا لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا كورد شۆڕشێكی مەزن و كلتورێكی پێشخستووە و بە مرۆڤایەتی لێی سودمەند بووە، گەر ئەمڕۆش ئەو ئەڕكەی كە كەوتۆتە سەر شانی پێكی بێنن لە سەرەتای مێژوو زۆر گەورەترە و كورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی لێی سودمەند دەبێت. لەبەرچاو نەگرتنی كورد لەبەرچاو نەگرتنی مرۆڤایەتییە دەبێ گەلی كورد و گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باش لەوە تێبگەن، ئەو هەنگاوانەی كە كورد بۆ كۆنفڕانسی نەتەوەیی دەیهاوێژێت، دەبێ گەلی هەرێمەكەش پشتگیری و لایەنگری بكەن. دەشبێت هەندێك دەوڵەت پێش لەم كۆنفڕانسە بگرن و تێكی بدەن و كورد بخافڵێنن، لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی ئەوان لەو تێكدانە دایە، بەڵام هەم گەلی كورد و هەم گەلی هەرێمەكە و ئەو پارت رێكخراوانەی كە بە گەوهەری مرۆڤایەتییەوە گرێدراون ئەوانەی كە ئازادی‌و یەكسانی و عەدالەت بە بنەما دەگرن، دەبێ هاوكاری بكەن و كۆنفڕانس تا رۆژێك زووتر دروست بێت. لەبەر ئەوەی كۆنفڕانس تەنها خزمەتی كورد ناكات، بەڵكو خزمەتی گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی دەكات. ئەوانەی كە دژی ئەم كۆنفڕانسە دەردەكەون دەبێ دەستبەتاڵ بمێننەوە. لە سەرووی هەموویاندا ئەو ئەركە دەكەوێتە سەر پارتی كوردی، گەلی كورد و رێكخراوە كوردییەكان و گەڵانی هەرێمە لایەنگری لێبكەن و ئەوكات كۆنفڕانس سەركەوتوو دەبێت. ئەو بڕیارانەی كە كۆنفڕانس دەیگرێت دەبێتە سەرەتایەكی تازە هەم بۆ كورد و هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نتالیا یاریکردنه به یه‌کێتى نهتهوهیىجهمیل بایک له به‌شێک له چاوپێکه‌وتنه‌که‌یدا که له ئاژانسى (DIHA) بڵاو کراوه‌ته‌وه باس له سوریا و رۆژئاواى کوردستان و سیاسه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و ئه‌مریکا ده‌کات و رووه شاراوه‌کانى کۆنگره‌ى ئه‌نتالیا هه‌ڵده‌داته‌وه.
جه‌میل بایک له‌سه‌ر په‌یمانى (ئه‌ده‌نه)ى نێوان تورکیا و سوریا وتى: پاش ئه‌وه‌ى پیلانگێڕى گرتنى رێبه‌ر ئاپۆ گه‌ییشته ئه‌نجام، تورکیا و سوریا په‌یمانى (ئه‌ده‌نه)یان مۆر کرد و ئه‌م په‌یمانه به واتاى ته‌سلیمبوونى ده‌وڵه‌تى سوریا ده‌هات و له ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌تى سوریا ته‌سلیمى تورکیا و هێزى ناتۆ و سیستمى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى بوو. نوێنه‌رانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داریش (ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا) بریتانیا و ئیسرائیلن. ئه‌م هێزانه له‌سه‌ر جیهان و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و (PKK) و هه‌روه‌ها له سه‌ر سوریا سیاسه‌تى ته‌سلیمکردن به‌ڕێوه ده‌به‌ن، نوێنه‌رانى سیستمى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌داری له رێگاى ناتۆوه، تۆرکیا بۆ ئارمانجى خۆی به‌کار دێنێت و په‌یمانى (ئه‌ده‌نه) به‌رهه‌مى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه.
له‌باره‌ى مه‌به‌سته‌کانى په‌یمانى ناتۆ به‌م شێوه‌یه ده‌دوێت: کاتێک که تورکیا له‌گه‌ڵ سوریا ئه‌و په‌یمانه‌ى به‌ست، مه‌به‌ستى هه‌بوو و سوریا له‌و په‌یمانه‌دا دژمنایه‌تى گه‌لى کورد و (PKK)ی کرد. سیاسه‌تى تورکیا له دژى کورد سه‌رى گرت و سوریاش هه‌مان سیاسه‌تى به‌ڕێوه برد. تورکیا ده‌یویست له رێگاى سوریاوه سیاسه‌تى خۆى له هه‌رێم و له‌ناو عه‌ره‌ب به‌رێته سه‌ر و ده‌ستخۆشى لێبکرێ. چونکه تورکیا ئه‌ندامى ناتۆیه و به‌م شێوه‌یه له هه‌رێمه‌که‌دا سیاسه‌تى ناتۆى جێبه‌جێ ده‌کرد. سوریا بۆ ئه‌وه‌ى که بمێنێته‌وه و تێک نه‌چێت سیاسه‌تى ئه‌م هێزانه‌ى پێکهێنا، به‌ڵام ئارمانجى ئه‌و هێزانه‌ى تێر نه‌ده‌کرد یان سوریا داخوازییه‌کانى ئه‌و هێزانه‌ى به ته‌واوى پێک نه‌ده‌هێنا. داخوازییه ستراتیژییه‌کانى ده‌وڵه‌تانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى سه‌رى نه‌ده‌گرت و به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوێکی تریان نا و بڕیاریاندا ده‌وڵه‌تى سوریا له‌ناو به‌رن.
جه‌میل بایک له‌باره‌ى هه‌نگاوى یه‌که‌مى ده‌وڵه‌تانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى بۆ له‌ناوبردنى سوریا وتى: له سه‌ره‌تاى ده‌ستێوه‌ردانه‌کاندا ویستیان له ژێرناوى ریفڕاندۆم به‌شار ئه‌سه‌د هه‌نگاو باوێژێت و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریا به‌تایبه‌ت (ئیخوان موسلمین) بکه‌ن به شه‌ریکى ده‌سه‌ڵاتدارى و دواى ئه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د به ته‌واوه‌تى له ده‌سه‌ڵاتدارى دوور بخه‌نه‌وه و ئیخوان موسلمین بکه‌ن به ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌م پلانه‌ى ئه‌وانى په‌سه‌ند نه‌کرد و بۆیه‌ش بڕیارى نوێیان دا، که ده‌سه‌ڵاتدارى به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ئیخوان موسلمین ببێته ده‌سه‌ڵاتدار، ئێستاش بۆ ئه‌مه کار ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کۆکردنه‌وه‌ى هێزه ناڕازییه‌کان له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه‌وه بۆ رووخانى سوریا وتى: ویستیان هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان له ده‌ورى یه‌کتر کۆ بکه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کتر بیانکه‌ن به هێز، به‌و ئاڕمانجه کۆبوونه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌کان له تورکیا پێکهات. گه‌ر پشتگیرى ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ئیسرائیل و فه‌ڕه‌نسا و عێراق و تورکیا نه‌بێت، ئۆپۆزسیۆنه‌کانى سوریا بۆخۆیان ناتوانن ببن به هێز. هێزه ناڕازییه‌کاتى سوریا عه‌ره‌ب، کورد و سونییه‌کانن، ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه ببه‌نه لاى یه‌ک و ئاماده‌یان بکه‌ن، گه‌ر له سوریا یه‌کێتى کورد و عه‌ره‌ب پێکنه‌یێت، راستییه‌که که هێزێکى ناڕازى به‌هێز دروست نابێت. له لایه‌کیتر عه‌ره‌ب و به تایبه‌ت ئیخوان موسلمین به ته‌واوى به گوێره‌ى ئه‌وان ناجۆڵێته‌وه. بۆیه نوێنه‌رانى مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارى ده‌یانه‌وێت ئیخوان موسلمین و هێزه‌کانیترى ناڕازى به گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆیان رێک بخه‌ن و کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نتالیا به‌م مه‌به‌سته پێکهات.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له تورکیا به‌سترا، چونکه تورکیا زۆر ده‌ترسێت، گه‌ر له سوریا هێزى دژبه‌ر به‌هێز نه‌بێت و له‌بن کۆنترۆڵى ئه‌واندا نه‌بێت، له‌و نێوانه‌دا کورد و (PKK) ببێته هێز، ئه‌وه بۆ تورکیا ده‌بێته مه‌ترسى و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش به‌و شێوه‌یه نزیکى بابه‌ته‌که ده‌بێته. ئه‌و کات چ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى کورد و (PKK) نه‌بنه هێز و به‌و ئارمانجه له تورکیا کۆبوونه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنه‌کانیان پێکهێنا، تا هێزه ناڕازییه‌کان بخه‌نه ژێر کۆنترۆڵى خۆیان و گه‌شه‌یان پێبکه‌ن و به‌م شێوه‌یه نه‌هێڵن کورد و (PKK) ببنه هێز، ده‌بێ گه‌لى ئێمه له‌و خه‌ڵه‌تاندن و یاریکردنانه تێبگات و تێکیان بدات.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له سوریا وتى: له سوریا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارییه‌وه بێت یان له لایه‌ن هێزه ناڕازییه‌کانه‌وه، ده‌بێ کێشه‌ى کورد له چوارچێوه‌ى خۆبه‌رێوه‌بردنى دیموکراتیک چاره‌سه‌ر بێت. کامه هێزه له‌و چوارچێوه‌یه کێشه‌ى کورد و ئه‌و پێواژۆیه به‌بنه‌ما بگرێت، ده‌بێ گه‌لى کورد رێکه‌وتنى خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه بکه‌ن. له وه‌ڵاتێکى یه‌کپارچه له‌سه‌ر هێڵى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیک له نێوان کورد و عه‌ره‌بدا له چوارچێوه‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى دیموکراتیک ئه‌م کێشه‌یه ده‌تواندرێت چاره‌سه‌ر بێت، گه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت سوریا له‌ناو ترس‌دا نامێنێته‌وه، ئه‌و کات سوریا ده‌بێته سوریایه‌کى به‌هێز و مه‌ترسییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، گه‌ر واش نه‌بێت سوریا و ته‌واوى گه‌لانى سوریا به‌ره‌وڕووى مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه و ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش بۆ گه‌لان باش نابێت.
جه‌میل بایک باسى له مه‌ترسییه‌کانى کورد له رۆژئاوا و کۆنگره‌ى ئه‌نتالیا کرد و وتى: گه‌لى ئێمه‌ى رۆژئاوا و (PYD) ده‌بێ باش بزانن که خه‌ڵه‌تاندنێکى گه‌وره له‌ئارادایه. تورکیا ده‌یه‌وێت کورد و عه‌ره‌به‌کانى ناڕازى بکاته یه‌ک و پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک (PYD) و خۆپیشاندانه‌کانى له ده‌ره‌وه‌ى پێواژۆیه‌که بهێڵێته‌وه و که‌مڕه‌نگى بکاته‌وه. گه‌ر به‌وه‌و پێشچوونه‌کان له سوریا و رۆژئاواى کوردستان له گوێره‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و تورکیا نه‌بن ئه‌وه ئه‌و شیمانه‌یه له ئارا دایه له ده‌ره‌وه ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن. ده‌بێ گه‌لى ئێمه ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگرێت و به‌م پێیه‌ش خۆى به رێکخستن بکات. ده‌بێ گه‌لى ئێمه بۆخۆى خۆى بپارێزێت و خۆى به‌هێز بکات. گه‌ر ئاوا نه‌بێت ناتوانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه خۆیان بپارێزن. مه‌ترسییه‌کى ئاواش له ئارا دایه به ده‌ستى عه‌ره‌بى شۆڤێنى له‌سه‌ر کوردان کۆمه‌ڵکوژى پێک‌بێنن. پێویسته پێشه‌نگى گه‌له‌که‌مان و (PYD) کادر و به‌ڕێوه‌به‌رانى پارتى یه‌کێتى دیموکراتیک له‌م باره‌یه‌وه گه‌ل هوشیار بکه‌نه‌وه و به‌رێکخستنى بکه‌ن و بیکه‌نه خاوه‌ن ئیراده. ده‌بێ به‌بڕیار و شێوه‌یه‌ک بجۆڵێنه‌وه که که‌س نه‌یخه‌ڵه‌تێنێ.
ده‌بێت هه‌ندێک کورد له ناو ئه‌و یاریانه‌دا جێگه بگرن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرن و (PYD) بێکاریگه‌ر بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى (PYD) له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارى سوریا پێکنه‌یێت چى له‌ده‌ستیان دێت ده‌یکه‌ن و به‌م شێوه‌یه گورزێک له ته‌ڤگه‌رى ئازادى کورد بده‌ن. ده‌بێ گه‌لى ئێمه ده‌رفه‌ت به‌و هه‌وڵانه نه‌دات بۆ ئه‌مه ده‌بێ خاوه‌ن هێز و ئیراده بن لایه‌نگرى چاره‌سه‌رى بن و بۆخۆیان چاره‌سه‌رى خۆیان بکه‌ن گه‌ر ئاوا بێت ئه‌م چاره‌سه‌رییه خزمه‌ت به ته‌واوى کوردستان ده‌کات.
ئێمه له هه‌موو شوێنێک یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین. له رۆژئاوا پارت و رێکخستنى کورد له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆبوونه‌وه و به ئارمانج پێکهێنانى یه‌کێتى و برایه‌تى بڕیارى دامه‌زراندنى کۆمیته‌یه‌کیاندا. به‌ڵام هێزى سه‌رده‌ست به تایبه‌ت تورکیا ده‌یهه‌وێت ئه‌م یه‌کێتییه تێکبدات. له کۆبوونه‌ووى ئه‌نتالیا له هه‌مان کاتدا ده‌یانه‌وێت گۆرزێت له‌م بڕیاره بده‌ن. به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌وى ئه‌نتالیا، یاریکردنه به یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى، پوچکردنه‌وه‌ى یه‌کێتى کوردانه، کورد به دۆڕاندن ده‌دات، کێ ئه‌وه ده‌کا ده‌بێ هه‌موو کورد له دژى ئه‌وانه راوه‌ستن و ریسوایان بکه‌ن. ده‌بێ بڵێن ئه‌و که‌سانه نایێن بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و یارى به ئیراده‌ى گه‌ل ده‌که‌ن. ده‌بێ گه‌لى ئێمه ئه‌و که‌سانه بناسێت و به‌دوایاندا نه‌ڕوات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست