کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


بارزانی پێ ی وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌کوردستان بۆی ده‌چێته‌ سه‌ر له‌ به‌غداش هه‌روایه‌

Tuesday, 12/06/2012, 12:00





بارزانی جگه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ ئیعازی تورکیاو عه‌ره‌بی سوننه‌ دژی مالیکی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ له‌هه‌مان کاتدا پیاوێکی کینه‌ بازو ڕق ئه‌ستوره‌ . له‌نه‌وه‌ده‌کانداو له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتی هه‌ولێری له‌ده‌ست سه‌ند تاله‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر شه‌ڕ درێژه‌ نه‌کێشێت و له‌سه‌رخواستی زانایانی ئاینی وچین و توێژه‌کانی جه‌ماوه‌رو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌موو جار ده‌یوت ئه‌وه‌ کاغه‌زی سپیتان بۆ ئیمزا ده‌که‌م و بیبه‌ن بۆ بارزانی با دانوستان بکه‌ین که‌چی بارزانی هه‌موو جار له‌وه‌ڵامی خه‌ڵکانی خێر خوازو ناوبژی واناندا ده‌یوت مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی له‌ پێشدا هه‌ولێر چۆڵ کات ئینجا دانوستان ده‌که‌ین . پارتی دووساڵ ئه‌م قه‌وانه‌ی دووباره‌ ده‌کرده‌وه‌و
به‌یناو به‌ین هێرشێکی شکست خواردووی بۆ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام جار له‌دوای جار شکستی ده‌خوارد تا له‌ 31ی ئابی 1996 دا له‌پێناو ڕق و کینه‌ی خۆیداو مل که‌چ نه‌کردن بۆ حیزبێکی کوردی هاو خه‌باتی خۆی گه‌وره‌ترین خیانه‌تی مێژوویی ئه‌نجام داو په‌نای برد بۆ به‌عسی فاشیست و هه‌ولێری پێ گرته‌وه‌.

ئه‌و خه‌ڵک و لایه‌نانه‌ی که‌ پێ یان وایه‌ بارزانی له‌ پێناوی کورددا ده‌یه‌روێت متمانه‌ له‌مالیکی بسێنرێته‌وه‌ با بچن فۆرماتی عه‌قڵی خۆیان بکه‌ن واته‌ با به‌ عه‌قڵی خۆیاندا بچنه‌وه‌. هه‌موو مرۆڤێکی هوشیار ده‌زانێت که‌ سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد تورکیاو عه‌ره‌بی سوننه‌ن. ئێمه‌ عه‌ره‌بی سوننه‌ ئه‌نفال و کیمیا بارانیان کردین .
من له‌ پێداگرتنی بارزانی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ مالیکی هیچ پاساوێك شك نابه‌م بێجگه‌ له‌وه‌ی تورکیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پارتی و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانی کوردستانه‌وه‌ شه‌ڕی شیعه‌ی عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
چه‌ند جارێکی تر ووتومه‌ بارزانی له‌ ژێر ئینتدابی تورکیادایه‌و ناتوانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بڕیارێك بدات چونکه‌ هه‌موو بواری سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی و موخابه‌راتی پارتی له‌ ژێر ڕکێفی تورکیادایه‌ پارتی ته‌نها کاروباری ئیداری ناوخۆی کوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و هیچی تر.

تاڵه‌بانی ئه‌مجاره‌یان زۆر ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا کرد چونکه‌ چاك ده‌یزانی نه‌ ئه‌مه‌ریکاو نه‌ئێران له‌م کاته‌دا نایانه‌وێت بارودۆخی ئێراق ئاڵۆزبێت به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا که‌به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت هه‌ر ئاڵۆزیه‌ك له‌عێراقدا ڕووبدات ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆباما ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ تاله‌بانی نه‌چووه‌ سه‌نگه‌ری تورک و عه‌ره‌بی سوننه‌و پارتیه‌وه‌.

پارتی حیزبی ده‌عوه‌ومالیکی به‌ یه‌کگرتوو حسك تێ گه‌ییوه‌ وا ده‌زانێت که‌ له‌ کوردستان به‌ زۆر خۆی کردووه‌ به‌ سه‌رۆك و برا گه‌وره‌ هه‌رواش له‌ عێراقدا ده‌توانێت هه‌مان مامه‌ڵه‌و به‌رخورد له‌گه‌ڵ حیزبی ده‌عوه‌ومالیکی دا بکات. پارتی زۆر دڵنیا بوو له‌وه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیدا له‌ عه‌ره‌بی سوننه‌و ئیسلامیه‌کانی کوردستان متمانه‌ له‌ مالیکی ده‌سه‌ننه‌وه‌ که‌چی سه‌ریان له‌به‌ردی ئه‌لحه‌د داوشکستیان خوارد.

گاڵته‌ جاڕی له‌وه‌دایه‌ بارزانی ده‌ڵێت مالیکی دکتاتۆره‌ ئاخر ده‌بوایه‌ سه‌رۆکی پارتی ئاخر که‌س بێت باس له‌دکتاتۆری بکات. مالیکی ته‌نها خودی خۆی له‌ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تدایه‌ که‌چی بارزانی هه‌رهه‌موو حکومه‌ته‌که‌ی له‌ خێزانه‌که‌ی خۆی پێك هێناوه‌ بارزانی خۆی سه‌رۆکه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت برازاو سه‌رۆکی موخابه‌رات کوره‌که‌ی وکوڕه‌که‌ی تریشی به‌رپرسی سوپاوشوێنه‌ هه‌ستیاره‌کانی تریشی به‌ براو برازاکانی تری پڕ کردۆته‌وه‌ ئیتر بارزانی چۆن ڕووی هه‌یه‌ به‌ مالیکی بڵێت دکتاتۆر.

تاڵه‌بانی له‌به‌ر خاتری کورسی سه‌رۆك کۆماری 4 ساڵه‌ سوکایه‌تی به‌ یه‌کێتی ده‌کات و حیزبه‌که‌ی گه‌یاندۆته‌ لێواری مه‌رگ و پارتی کردۆته‌ که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌. به‌ڵام تاڵه‌بانی خه‌ریکه‌ ماڵ ئاوایی له‌ ژیان و له‌ کورسی ده‌سه‌لات ده‌کات، بۆیه‌ پێم وایه‌ به‌ره‌به‌ره‌ ده‌یه‌وێت له‌ پارتی بکشێته‌وه‌وئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا ئه‌نجامی داوه‌و به‌رامبه‌ر به‌ پارتی مل که‌چ بووه‌ ڕاستیان بکاته‌وه‌ویه‌کێتی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دۆخی جارانی خۆی بۆیه‌ ئێستا ده‌یه‌وێت چه‌قی قورسای خۆی به‌رێته‌ هه‌ولێرو له‌وێ ڕێکخستنه‌کانی خۆی به‌هێزو زۆر بکات و واز له‌ سلێمانی بهێنێت هیچ به‌دووریشی نازانم که‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو یه‌کێتی له‌ پارتی جیا ببێته‌وه‌و به‌لیستی جیاواز بچێته‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو بۆچوونه‌کان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ پارتی و بارزانی به‌ پێ داگرتنیان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌مالیکی به‌ره‌و شکست و لاوازی ده‌چن به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ یه‌کێتی کێرڤی جه‌ماوه‌ری ڕوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌. له‌کۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی که‌ بارزانی هانده‌دات که‌ متمانه‌ له‌مالیکی بسێنێته‌وه‌ هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی نیه‌ به‌ڵکو فشاری تورکیا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی خۆی له‌ گرێ به‌ستیه‌ نه‌وته‌کان و پاره‌ی دزراوی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە