کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆبۆسكی؟!!

Monday, 31/12/2012, 12:00




ئەوكاتەی بەفر گڕی گرت
چیا بێدەنگی شكاندو
پڕبەگەروی هاواری كرد،
كانیەكان فرمێسكیان سوربوو
هەورەكان خوێنیان دەباران،
دارو بەرد و زیندەوەری
ئەو دەڤەرە كەوتنەگریان،
بەڵام هەبون زۆریش هەبون
لەم وڵاتە بێدەنگ بون و
چاویان نوقان،
ئەوكاتە پۆلێ لاوی كورد
وێل بون بەدووای لەتە نانێ
گورگەكان گەڵبەیان تێژكرد
بۆكوشتن وشێواندنی
سادەوساكاری ژیانێ؟!
ئەوكاتە كاروانی شەهید
لەسەرشانی دەریای گەل بوو
بێدەنگەكان بێسەنگەكان
پول پەرست و ژین پەرست و
بێ هەستەكان
دەستیان لە ناو چنگ وچڕنوكی
خوێناوی ئەهریمەن بوو،
ئای چەن شەرمە
بادەی حەزی خۆپەرستی
مرۆڤ بكات مەست و سەرخۆش،
چەن شورەیی و ریسواییە
دهۆڵ و زوڕنای دوژمنان
كەسانێك دەهێنێتە جۆش،
شەرمەزاری بۆ ئەوانەی
ستەمكارشەرمەزارناكەن،
ئەوانە كوێلەی دوژمنن
بۆ ئازادی هاوار ناكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە