بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لێژنەی لێکۆلینەوەی سەرۆکی هەرێم و جەژنی یەکەمی گڵکۆکەی سەردەشت..

Friday, 10/09/2010, 12:00


دەڵێن سەردەشت هێڵی سووری بنەماڵەی بەزاند بوو ، ئایا هێڵی سوور داخوازی کردی خەیاڵ ئامێزی سەردەشت بوو لە نامەیەکدا، یان بە کوشت دانی زیاتر لە دەهەزار ڕۆڵەی کورد لەسەر گومرگی برایم خەلیل..
ئەمڕۆ یەکەم جەژنی سەردەشتی ڕۆژنامە نووس بوو ، ئەو ڕۆژنامە نوسەی بارزانی لە پاریسیش نکوڵی لێکرد، ئەو نکوڵی لێکردنەی سەرۆک خۆی لەخۆیدا دان پیانانێکی ناڕاستەخۆ بوو بە تیرۆر کردنی سەردەشت! هەموومان بە مەسعود بارزانیشەوە دەزانین کە بۆچی سەردەشت تیرۆر کرا، بەڵام تائێستا کەس نازانێت لە کوێ و چۆن چەند کەس بەشدار بوون لەم تاوانە قێزونە.
بارزانی لەیەکەم سەردانی بۆ کەرکوک خۆی لەبەردەم ڕۆژنامە نوساندا ووتی لیژنە یەک پێک دەهێنم بۆ کەیسی تیرۆری سۆرانی مامە حەمە بارزانی لەوەیاندا ڕاست گۆ بوو، لیژنەکەی سەرۆک بۆ تیرۆری سەردەشت بوو نەک بۆ دۆزینەوەی بکوژانی سۆران!
هەمدیسان لە کاتی تیرۆری سەردەشت کە ناڕەزایی جەماوەر گەیشتە لوتکە هێندەی نەمابوو تەخت و بەختی لیژنەو خاوەنی لیژنەکە سەرۆ ژێر بکرێت، سەرۆک جارێکی تر بەڵینی لیژنەیەکی تری پێداین!!
کەچی وا زیاتر لە چوار مانگ تێپەڕی و لیژنەو لیژنە کاریەکەی سەری ڕەش هیچ سەرو سۆراخێکیان نیەو لە دڵیشیان گران دیت کە بڵێین ، ئەگەر خۆتان سەردەشتتان تیرۆر نەکردوە بۆچی ڕێگرن نەک هەر لە لێ کۆڵینەوەی ئەم تاوانە بەڵکو باسکردنیشی.. تەنانەت ڕێگر بوون لەبەردەم کردنی پەیکەرێک بۆ سەردەشت بەناوی پەیکەری ئازادی، گەرچی هەزاران کەس هاتنە پاڵ ئەم پرۆژەیە کەچی جەنابی پارێزگای هەولێر ئەمەشی قبوڵ نەکرد، ئەمڕۆش جارێکی تر خانەوادەکەی داوای دەست بەکار بوونی لیژنە کەی سەرۆک دەکەن و ناترسن هەمان لیژنە ڕۆژنامە نوسێکی تر تیرۆر بکەن..
لەکۆیایدا دەڵێم لیژنەی چی و لێکۆڵینەوەی چی، ئەم دەسەڵاتوو بنەماڵیە دەبێت بەعس ئاسا ڕاپەڕینێک وەک ساڵی ١٩٩١ ڕایانماڵێت..
ئەگینا دەیان بابۆ بۆ نەوەکانی داهاتوومان ئامادەی تیرۆرن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە