ده‌رده‌دڵی ئه‌و پیره كسۆكه چه‌ند گرانه !!
Thursday, 21/05/2009, 12:00
1198 بینراوە
سورێن هیرانی
پاش ئه‌وه‌ی له كوردستان پۆست‌و له چه‌ند سایتێكی تردا به قه‌ڵه‌می
چاودێرێك له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ك ماسك‌و ده‌مامك‌و پۆخڵه‌وات‌و گه‌نده‌ڵی‌و دزییه‌كانی پیره كه‌متیاره‌كانی به‌ر‌ده‌ركی وه‌زاره‌تخانه‌ی رۆشنبیری ڕادرا‌و په‌رده له سه‌رڕووی ڕه‌شی ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه كۆنه به‌عسییانه‌ی دوێنێ‌و ده‌ڵا‌ڵ‌و دۆڵنگێۆو زوڕنا ژه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی لادرا شێره په‌ڕۆی ده‌م ڕاست‌و مسته‌شاری فه‌له‌ك ،كه زانی هێشتا خه‌ڵكی هۆشیار زۆره‌ومیلله‌ت وه ئاگایه ، جه‌ڵته لێ‌یدا‌و ڕشایه‌وه ئه‌ویش وه‌ك مامۆستاكانی كه پێش ئه‌و میلله‌تیان به سه‌گ‌وه‌سف كرد‌و خۆشیان به مانگه شه‌و دانا ! با بزانین شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان له‌و ده‌رده دڵه‌ی كه دوێنێ له‌سایتی گۆڤاری هه‌رێم ده‌ری بڕیوه چی ده‌ڵێت:
ده‌رده دڵ : شێرزاد عه‌بد‌لڕه‌حمان / لاپه‌ڕه حه‌وتی گۆڤاری هه‌رێم 19 ی مایس
سه‌ركه‌وتن باجی خۆی هه‌یه!
له‌وه‌ته‌ی بنیاده‌م هه‌یه..
شه‌ڕ له نێوان خێر‌و شه‌ڕدا هه‌یه،
شه‌ڕ له نێوان جوان بینینی ژیان‌و
تاریكستاندا هه‌یه ...
شه‌ڕ له نێوان فریشته بێ
گوناهه‌كان‌و ئه‌هریمه‌نه
دڵڕه‌شه‌كاندا هه‌یه،كه چاویان
به جوانی‌و پڕه‌نسیپه گه‌شه‌كانی
ژیان هه‌ڵنایه‌ت‌و خۆیان له
جوان‌په‌رستی ده‌شارنه‌وه‌و
ده‌ڕشێنه‌وه له ئاست جوانی...
*... بۆیه ئه‌وانه‌ی
سه‌رده‌كه‌ون ،باجی خۆیان له
سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانیان
ده‌ده‌ن... چونكه (كورته باڵاكان)
ناگه‌نه ئاستی داهێنان‌و
ده‌یانه‌وێ به فشه‌فش‌و
فیشاڵ بوختان‌و قسه‌ی بازاڕی
ومێرد منداڵانه له گه‌وره‌یی
داهێنه‌ران‌و كاری جوان
كه‌مكه‌نه‌وه .. به‌ڵام سه‌نگی
مه‌حه‌ك، هاتو هووتی ترسنۆكانه
نیه ... به‌ڵكو به‌رده‌وام بوونی
داهێنانه..شانسی ئه‌و كورته
باڵایانه‌ش ئه‌وه‌نده لاوازه كه له
ژیان ناگه‌ن به داهێنان‌و له كاری
جوان ده‌سڵه‌مێنه‌وه‌و ئیشوكاریان
ده‌بێته (بن دیوار) بۆ له كه‌دار كردنی
حاڵه‌ته‌جوانه‌كان، كه مانای جوانی
به ژیان ده به‌خشن
بۆیه هیچ پێناسه‌یه‌ك
نابینمه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی لینین نه‌بێ
كه گوتی : كاروان ده‌ڕواو...سه‌گ ده‌وه‌ڕێ
<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<
بۆیه به ره‌فیق شیرزاد ده‌ڵێم:
ده‌ردی دڵی تۆ زۆر گرانه
ده‌ردی دڵ
ده‌ردی دڵ لای من ئاسانه ده‌ردی دڵ!!
سه‌گه هاره‌كانی دوێنێ كه ئه‌مرۆ ده‌ڕشێنه‌وه
ته‌نها عومریان چل رۆژه
ده‌نگدانیش چل‌و چه‌ند رۆژێكی ماوه
راسته‌كورد ده‌ڵێ: له شه‌نسی حیز گه‌زۆ ده‌بارێ
به‌ڵام ئێوه‌ش لێ‌ی بخۆن جارێ !!
جنێف- سویسرا 21/05/2009