کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبەرامبەر راپۆرتەكەی گۆڤاری گۆڵاندا، كۆسرەت پشتگیری بەرهەم ساڵح ناكات

Sunday, 04/04/2010, 12:00


لەبەرامبەر راپۆرتەكەی گۆڤاری گۆڵان-ی پارتی، راگەیاندنی یەكێتی وەڵامێكی هێندە لاوازی دایەوە كە نەیتوانی تینیوێتی دڵی یەكێتییەكان بشكێنێ، لەبەرامبەردا بەرهەم ساڵح هێندە نیگەرانە كە تەواوی ئەو ئەندام مەكتەب سیاسی و سەركردایەتییانەی كە لێوەی نزیكن داوای لێكردوون كە لەكاتی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی هەڵوێستیان هەبێت، چونكە بەرهەم ساڵح لەئێستاوە ترسی لێنیشتووە كە جەلال شێخ حسامەدین ئەم هەڵوێستەی پارتی بەهەند وەرنەگرێت و بەئاسانی تێیپەڕێنێت، هەر بۆیە تائێستا جەلال هیچ قسەیەكی لەو مەسەلەیەدا نەكردووەو چاوەڕوانی یەكلاكردنەوەی پۆستەكەی خۆیەتی.

لەچەند رۆژی رابردووشدا كاتێك بەرهەم ساڵح سەردانی كۆسرەت-ی كردووە بۆ بەخێرهاتنەوەی لەئەڵمانیا، بەرهەم داوای لەكۆسرەت كردووە وەكو جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی هەڵوێستی هەبێت و لەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا ببەسترێت بەئاشكرا داوا لەجەلال بكرێت كە داوا لەپارتی بكات گۆڤاری گۆڵان دابخات ئەگەرنا رێكەوتنی ستراتیجی دەبێتە شتێكی رۆتین و بوونی نامێنێت، لەبەرامبەر ئەم قسانەی بەرهەمدا، كۆسرەت بەتوڕەییەوە بەبەرهەم دەڵێت دوو ساڵە راگەیاندنەكانی سەر بەپارتی لەسەر من دەخوێنێ و ئیهانەی من دەكات پیاوێكتان تێدا نەبوو قسە بكات بەمام جەلالیشەوە، كۆسرەت لەگەڵ ئەوەی باری تەندروستی تەواو تێكدەچێت، بەدەنگی بەرز دەڵێت: ئێوە واتان لەخەڵك دەگەیاند كە پارتی دژی منە، بەڵام پارتی دژی من نییەو دەركەوت دژی هەموو یەكێتییە، تاكە هێزیش كە ئێستا لەم ناوچەیەدا سەربەرزە بزووتنەوەی گۆڕانە جەماوەرەكەی ئومێدیان هەیە، كە هیچ حسێبێك نە بۆ ئێمەو نە بۆ پارتی دەكات و جەماوەرێكی باشیشی لەخۆی كۆكردۆتەوە، كۆسرەت لەو گفتوگۆیەدا لەگەلأ بەرهەم دەڵێت: لەسەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنی 7/3، ئەو شەكرەی حەمەی مەلا قادر شكاندی كە پارتی رازی نییە ببمەوە بەجێگری سەرۆكی هەرێم، لەوە ناخۆشترە كە ئێستا لەگۆڤاری گۆڵاندا بەرامبەر بەتۆ كراوە، لەكاتێكدا ئازاد(واتە ئازاد علوج لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی) ئامادەنەبوو وەڵامێكی پارتی بداتەوە و ئەوەش كە وەڵامدرایەوە راگەیاندنی خۆم بوو، ئێستا لەچەندین كۆڕو كۆبونەوە ئازاد دادەنیشێ باس پارتی دەكات كە هەمیشە خائین بوون، ئەی بۆ ئەوەی كە رۆژنامەی رووبەر و رووداو بەمنی كردووە لەدوو ساڵی رابردوودا كەستان ئامادەنەبوون قسەیەكی لەسەر بكەن، تەنانەت مام جەلال وەكو هیچ نەبێت هەمیشە پشتگوێ خستووە لەپێناو خۆیدا و گەیشتومەتە قەناعەتێك كە ئەو رێكەوتنە ستراتیجییە تەنیا لەنێوان پارتی و مام جەلالدایە، بۆیە بەتەمای هەڵوێستی من مەبن كە دژی گۆڤارەكەی گۆڵان بوەستمەوە و لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیدا قسەی تێدا بكەم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە