کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فشـــاندنی مەلا حیکمەت ، بــێ حیکمەتە !

Saturday, 20/10/2012, 12:00



لەدوای ئەوەی کە مەلابەختیاربۆبەشداریکردن لە کۆنگرەی یەدەپە لەئەنقەرە ، وەک نوێنەری یەکێتیی،وتارێکی پێشکەشکرد ولەهیچ لایەکەوە نەتەقەی لێهات ونەهیچ لایەکیش ، بە تورکەکانیشــەوە ،
کەزۆرویستی بوو، پێی سەغڵەت بوو.!؟
بەڵام لەبەرئەوەی کاکەمەلا کورد گوتەنی ؛ قەت وای بەخۆوە نەبینیوە بۆیە گوێچکەی لەکڵاو هاتوونە دەرێ وبەقاناکات ،هەرچۆنێک بێت دەیەوێت ئەوهەوایە  دانەمرکێتەوە و بەشەخسی هەوڵی جۆراوجۆری بۆدەدات تا بتوانێ هەڵلایەکی میدیای لێ بکەوێتەوە بۆئەوەش بەردەوام مەشغوڵی ئەوەیە خەڵکانی خۆی ڕابســپێرێ تا شتی لەبارەوە بنوســن وزیاترفووی  پیابکەن ! بەڵام حەقیقەتێک هەیە ، چونکە مەلا بەختیار لەناو یەکێتی وهەموولایەنەسیاسی یەکانی تریش نەئەوسەنگەی هەیەونەئەوەندەش  قسەکانی بەهەند وەردەگیرێ بۆیە هەرئەوهەست کردن بە لاوازی  کەسایەتیەیەتی وادەکات زۆرگرنگی پێ بدات؛ لەسووری دۆڕاندووە دەیەوێت لە لابای یەدەپە تێهەڵبێنێتەوە .! یەکسەردوای هاتنەوەشـــی  لەسلێمانی کۆڕی بۆ بەست وکاری بۆکرد، تــاهەرچی ڕیکخراوی  پیشەیی جۆراوجۆر هەیە ئامادەبن وقەرەباڵغێکی زۆر دروست بکەن ،
لەوێ باسی لەوەکرد کەتورکیا گوێی لێ گرتووەو لەسەر قسەی ئەو دەست بەگفتوگۆ دەکات ..!
ئاخر کاڵفامی وغەرایی ئاوا ..!؟ تۆبڵێی  تورکیا گوێ لە تاڵەبانی ومەسعود ونێچیربارزانی وئەمریکا نەگرێت  بۆ گفتوگۆ گوێ لەو بگرێت !؟
برالە ئەگەرشتێکی لەوبابەتەش هەبێ  لەژێرئامۆژگاری ئەمریکییەکانە کە چەند جار ئاگادرایان کردۆتەوە  دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکە بکەن ئەگیناکە قەوما ئێمە ناتوانین هیچتان بۆ بکەین وەک لەوەی کە نەمانتوانی هیچ بۆ ئەحبابەکانی دیکەشمان  بکەین وجەماوەرخلۆری کردنەوە !
هەمووباش دەزانین لە شەری یەکێتی وپارتی دژبەگەریلاکان یەکێتی و پارتی باشترین سەرکردەوپێشەمەرگەی خۆیانیان لەدژی گەریلاکان بەکوشت دان ، هەنگینێ سیاسەت وستراتیژی پارتەکەی چۆن چۆنی بوو !؟ پارتەکەت هەرئەوپارتە بوو، ئەوانیش ئەوانەبوون کەلەناویاندا دەتفشاند ! ساویلکەیی ئاوا کە خەڵکت ئەوەندە پێ غەشیم و نەزان بێ!

ڕاستیەکەی سێ هۆکاروایکرد کەئەووتارە بەم شێوەپێشکەش بکات؛
١-یەکێتی دەزانێ تورکیا لەهاوکێشەکان حیسابی بۆ ناکات وهیلکەی چارەسەری کێشەکانی لە گەڵ پەکەکەدا لەسەبەتەی پارتی هاویشتووە ، بەوە یەکێتی دەیەوێت پیشانی بدات کە پارتی هەمووشت نی یەومنیش هەم وشتم پێ دەکرێ...!
٢-یەکێتی دەیەوێت پەیوەندی گەرم وگوری پارتی وتورکیا  کاڵ وسارد بکاتەوە وەرەقەی فشار پیشانی تورکیا بدات . 
٣- مەلا بەختیار وەک سەرکردەیکەی ناو یەکێتی تووشی  هستریا بووە لەبەرامبەر کۆسرەت رەسول ودکتۆربەرهەم  کە خاوەنی سەنگ وپێگەی زۆری جەماوەرین ئەویش هیچ!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە