کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کاک (زیاد لادێی شاعر) له‌ هه‌ولێر په‌کی که‌وتووه‌ ‌بۆ که‌سێک ئاوڕێکی لێ ناداته‌وه‌؟!

Thursday, 18/07/2013, 12:00

1680 بینراوە















کاک زیاد لادێی یه‌کێکه‌ له‌و شاعره‌ هه‌ست ناسکانه‌ی که‌ زۆر خزمه‌تیان به‌ ئه‌ده‌بی کوردیی کردیه‌. هه‌ر وه‌کو گوێم لێ بوه‌ ئه‌و که‌ڵه‌ شاخه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ که‌وتوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌سێک ئاوڕێکی لێبداته‌.
ڕاستیه‌کی تاڵ هه‌یه‌ گه‌ر پارتی بیت یان پێڵاو هه‌ڵگرێکی پارتی و یه‌کێتی بیت، ئه‌و دوو حزبه‌ هه‌موو شتێکت بۆ ده‌کەن. ئەگەر ڕابوردت پاک و کوردێکی دڵسۆزیش بیت، که‌سیان ئاوڕت لێ نادەنه‌وه‌.
له‌ کوردستان هه‌مو شتێک به‌ واسته‌ و ناسین و پاڵ پێوه‌نانه‌، شاعرێکی وه‌کو کاکه‌ زیاد لادێی ئه‌وه‌ له‌ماڵه‌وه‌ په‌کی که‌وتوه‌ و که‌س ئاوڕێکی لێناداته‌وه‌.
به‌ ڕاستی گه‌ر ئه‌م شاعیره‌ خامه‌ ڕه‌نگینه‌ ڕابوردوێکی پیسی هه‌با وه‌کو ئه‌وان کۆنه‌ به‌عسی باجاش با هه‌مو شتێکی بۆ ده‌رکرا، براده‌ری خۆشه‌ویستم کاکه‌ ((خالید شه‌یدا)) سه‌ردانی ماڵه‌وه‌ی کرد بوو بۆ من و بۆ مامۆستا (جه‌مال خه‌زنه‌داری) گێڕاوه‌، که‌ چۆن ئه‌م شاعره‌ به‌رزه‌ په‌کی که‌و توه‌ و که‌س ئاوڕێکی لێناداته‌وه‌ (کاکه‌ زیاد لادێی)، خاوه‌نی چه‌نده‌ها شیعری جوان و به‌پێزه‌، که‌ له‌ زۆر ڕۆژنامه‌کان دا به‌رهه‌می بڵاو ده‌بوه‌ وه‌، وه‌کو (به‌یان و ڕۆشنبیری نوێ و هاوکاری).
تکا له‌هه‌مو هاوڕێ و براده‌ره‌کانی به‌شه‌ڕه‌فی هه‌ولێرم ده‌که‌م که‌ ئاوڕێکی لێبده‌نه‌وه‌ یا هه‌ر بڕۆن سه‌ردانێکی بکه‌ن جا حه‌زده‌که‌م ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاو بکه‌مه‌وه‌ که‌ شاعر کاک خالید شه‌یدا له‌سه‌ر کاکه‌ زیاد لادێی نوسی بوو :




شیروان بێ دڵ:
تێبینی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ((کوردستانپۆست)) بڵاو ده‌بێته‌وه‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)