د. عەبدولواحید کێیە؟
Friday, 15/08/2014, 12:00
2770 بینراوە
وەک پەیامنێری /٢ی کوردستانپۆست و پاش بڵاوبوونەوەی ئەو وتە ترسناکەی د. عەبولواحد، سەبارەت بە یەزیدییەکان، بەپێویستمزانی بەدواداچوونێک لەسەر ئەم کەسایەتییە بکەم، هەندێک زانیارییم کە بە دەستی دوو لە دەزگای زانیاریی وەرگرتووە، بۆیە بۆ دادگای مێژوو بە پێویستمزانی لێرەدا، ئەم راپۆرتەی لەسەر بڵاو بکەینەوە:
د.عەبدولواحید، ئەم پزیشکە بانخوازە ئیسلامیەیە، کە زۆرترین کات لە کەناڵی تەلەفزیۆنی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی، یان لە کۆڕ و کۆبوونەوەی تردا وەک بانگخوازێکی ئیسلامی دەمارگیر دەردەکەوێت و هێرشی توند دەکاتە سەر ئەو هێز و پێکهاتانەی، کە ئیسلام نین، هانی خەڵکی کوردستان و موسلمانان دەدات دژایەتی پێکهاتە نائیسلامێیەکان بکەن. چەند ساڵ لەمەوبەر، لە سەر ئاستێکی نزم لە کۆرێکدا دژی پیپسی کولا و کۆمپانیای پیپسی قسەی نازانستیانەی کرد. ئەو کۆمپانیایە سکالای دژی د.عەبدولواحید تۆمار کرد و دایە دادگا، بەبێ دەنگی د.عەبدولواحید دادگایی کراو کەیسەکەی دۆراند و بە برێکی زۆر پارە بەرامبەر بەو سوکایەتیەی بە کۆمپانیاکەی کردبوو، سزادرا.
لە یەکێک لە کۆڕەکانی تریدا، کە
لە کوردستانپۆست بڵاوکراوەتەوە، باس لە یەزیدییەکان دەکات، وەک پێکهاتەیەکی دژ بە خودا، وەک پێکهاتەیەکی غەیرە کورد نیشانی دەدات و پاشتر سوکایەتیەکی زۆر بە یەزیدیەکان دەکات، یەزیدییەکان بە پیسوپۆخڵ ناودەبات، کە خۆیان ناشۆن، ئەو پێی وانییە یەزدان ناوێکی کوردی بێت، مێژووی کورد فەرامۆش دەکات، بە ناڕاستەوخۆ کورد لە مێژووی کۆنی دادەبڕێت، بێ ئەوەی باس لەوە بکات، کورد لەو گروپ و نەتەوەکانی هیند و ئارییە، پێش ئیسلام بوونی هەبووە، ئەم لەوە دایدەماڵێت، ئەوە فەرامۆش دەکات، کە یەزدان واتە خودادان، خودادان واتە ئەوەی (خود)ی دروست کردووە، دیسان بە واتای (خودا)، ئەم لێکدانەوەیە بۆ بوونی خودا پیرۆزترین لێکدانەوەی فەلسەفییە، کە لە هیچ زمانێکی تردا بوونی خودا وا پیرۆزنەکراوە، بەڵام ئەم د. عەبدولواحدە، هەم بۆ لێدان و سوکایەتیی بە کورد و زمانەکەی و چەواشەکاری، بەم شیوەیە وشەی یەزیدی لێکداوەتەوە، بێ ئەوەی فڕی بە سەر مێژووەوە هەبێت، تەنها کەسێکی چەنەباز و زۆربڵییە، ئەم جۆرە بۆچوونانەی د.عەبدولواحید لەسەر یەزیدیەکان، کۆمەلگای یەزیدی لە بەرچاوی ئیسلام دەخات و زەمینەی توند و تیژی بەرامبەر یەزیدیەکان پێش دەخات، بۆیە ماف و ئەرکی یەزیدیەکان و هەر تاک و رێکخراوێکی مافی مرۆڤە، سکالا دژی ئەم د.عەبدولواحیدە تۆمار بکات و بە تۆمەتی ناوزراند و سوکایەتیپێکردنی یەزیدیەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ جینۆسایدی یەزیدیەکان لە دادگایەکی نێوەولەتیدا بدرێتە دادگا.
لێرەدا دەبێت ئەوە بڵێین کە گرنگ نییە مێژووی ئەو قسەیەی د. عەبدولواحد بۆ کەی دەگەڕێتەوە، چونکە هەندێک کەس بۆ پشتگیری لە قسەکانی دەڵێن ئەمە دەمێکە ئەم قسەیەی کردووە، بەڵام ئێمە دەڵێین مێژووەکە گرنگ نییە، بەڵکو قسە ژاراوییەکانی گرنگە، ئەم جۆرە قسانەیەیە کە نمونەی داعش دروست دەکات، ئەم د. عەبولواحدە بۆن و پۆخڵی داعشی لێدێت، دەبێت دادگایی بکرێت و سزا بدرێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=2e38224bلێرەدا دیسان بە گرنگی دەزانین ئەم د.عەبدولواحیدە بە خوێنەرانی کوردستانپۆست و یەزیدیەکان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ بناسین.
لە سالانی نەودەکاندا، کاتێک د.عەبدولواحید خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بوو، یەک لە پیاوکۆژەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بوو، بە تۆمەتی کوشتنی کادرێکی پێشکەوتوی یەکێتی (کارگێری مەڵبەندی یەکی ی. ن. ک)، (
کوردستانپۆست ناوەکەی سانسۆر کرد) دەستگیر کرا و ماوەیەکی زۆر لە زینداندا مایەوە، لەبەر ئەوەی لە ناو بەرپرسانی (ی. ن. ک) خزمی هەبوو، باوکی کەسێکی سەرمایەداربوو، عەبدولواحید هێندە لە زیندان نەمایەوە. بۆ تەواوکردنی خوێندن چووە وڵاتی سودان و لەوێ هێندەی تر فێری دەمارگیریی و توندڕەوەی ئیسلامی بوو.
کاتێک د.عەبدولواحید لە سودان گەڕایەوە یەکسەر وەک مامۆستای کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی وەرگیرا. وەرگرتنی د.عەبدولواحید بە مامۆستای زانکۆ بە رابوردوویەکی گوماناوییەوە، لە ناو مامۆستایانی زانکۆدا دەنگی دایەوە، بە خراپ لەسەر دەسەڵاتدارانی یەکێتیش کەوت. یەکێتیی ئەو دەسەڵاتەیە تاوانبارە بە برەودان بە توندڕەویی ئیسلامیی. لە کاتێکدا د.عەبدولواحید پزیشک و مامۆستای زانکۆیە، وانەی زانستی بە خوێندکاران دەڵێتەوە، بە پێچەوانەی بنەماکانی زانست و کلتوری مامۆستای زانکۆ و پیشەی پزیشکیەوە، وەک کەسێکی خێڵەکی هەڵسوکەوت دەکات لە یەک کاتدا ئەم ناموبارەکە چوار ژنیشی هەیە.
لە کاتیکدا پزیشک و مامۆستای زانکۆیە، کە دەبێت هەموو کات توانای خۆی بۆ زانست و فێکردن تەرخان بکات، کەچی بازرگانێکی چالاکە و کۆمپانیای بازرگانیکردنی دەرمانی هەیە، چەند دەرمانخانەیەکی ئەهلی هەیە و سەنتەری رواندنی موی سەر و شتی تری هەیە، جێی سەرسورمانە، زۆربەی تەندەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەم پزیشکە بانگخوازە ئیسلامیە پیاوکۆژە دەردەچێت.
د.عەبدولواحید پێوەندییەکی بەهێزیی لەگەل ئەو بنکە تەندروسیانەشدا هەیە، کە لە شاری سلێمانی لە لایەن حیزبە ئیسلامییەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، کارمەندانی ئەو بنکانە بەردەوام دەڵاڵی بۆ د.عەبدولواحید دەکەن و نەخۆشی بۆ دەنێرن بۆ عیادەکەی، د.عەبدولواحیدیش دەست نانێت بە روویانەوە و بەرتیلێکی باشیان دەداتێ.
ئەوەی کە زانیارییەکانی پێداین بۆ نووسینەوەی ئەم راپۆرتە، وتی تکایە لە کۆتاییدا ئەمەش بنووسن:
هەر بژی د.عەبدولواحیدی یەکێتی کۆژ، بانگخواز، فرەژن، بازرگان، بەرتیلدەر، هاندەری خەڵک بۆ کۆمەڵکۆژی یەزیدییەکان لە سێبەری دەسەڵاتە سۆسیالدیمۆکراتەکەی مەلا بەختیار و دەسەڵاتە گۆرنخوازەکەی نەوشیروان مستەفا، بروخێ دەسەڵاتی دادوەریی کوردستان و سەرشۆری بۆ داواکاری گشتی کوردستان.
دواپرسیارمان لە ئیسلامییەکان ئەوەیە، ئایا ئەم کەسە شایانی ئەوەیە بەناوی ئیسلامەوە، ئەم هەموو سوکایەتییە بە ئاین و بە مرۆڤ بکات؟!
پەیامنێری ٢ کوردستانپۆست
١٥-٨-٢٠١٤