کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەڵبەندى رێكخستنى پێشمەرگە، یان مەڵبەندى بازرگانیكردن؟

Saturday, 21/03/2009, 12:00

2078 بینراوە


لیواى (شانزە)ى سلێمانى دواى پرۆسەى ئازادیى عێراق لەسەر میلاكى وەزارەتى بەرگرى عێراق وەك پشكى نیك دامەزرا. هەلێكى لە باربوو بۆ هەندێك لێپرسراوى فەرماندەى چاوچنوك و كاسەلێسى سەردەم كە وەك كۆمپانیایەكى پر لە داهات و دەسكەوت لە سەرەتاوە تا ئێستا سەلمێنراوە، زۆركەسى نەشیاو بێ ئەزموون بە پشتیوانى بازرگانێكى نیشتمانى گوزەرەكەى فەرماندەى گشتى خزێنرایە ناو لیواكە. هەر ئەفسەرێك بە ویست و ئارەزووى مشەخۆران كارى نەكردایە و دڵسۆزانە باسى كێشە و گرفتەكانى ناو لیواى بكردایە، ئەو یان دەركرا یان زۆر جار موچەكەشیان دەبڕى. برۆن بپرسن لە سەرمایە و سەروەتى هەموو ئەوانەى كە لەناو لیواكەدا لێپسراو بوون. برۆن سەیرى (سێ بینابەرزەكەى) پیاوى ریفۆرم (ئەنوەر دۆڵانى) و كێڵگەكەى سەر تاسڵوجەى كەن، خوا هەڵناگرێ مەحمود سەنگاوى و شێخ جەعفەرى وەزیرى پێشمەرگەى ئێستا كە ئەو كات لێپسراوى مەڵبەندى پێشمەرگە بوو، مستەفاى سەید قادر هەریەكەیان یەك سەیارەى جۆرى مۆنیكاى (2005) یان لەلایەن ئەنوەر دۆڵانى یەوە، وەك خەڵاتى رێزلێنان بۆ ئەو پشتیوانى و چاونوقاندنەى كە بەرامبەر گەندەڵیەكانى لیواى سلێمانى ئەیان كردپێشكەش كرا. بەڵام بەداخەوە هەندێكیان ئەو مۆنیكانایەیان كرد بە ژمارەى سلێمانى و فرۆشتیان. بەپێى سەرچاوەیەكى ئاگادار داهات وقازانجى ئەو لیوایە بۆ ستافى لیواو هەر سێ موچەكەى مەزەندە دەكرێت بە (پێنج سەد ملێون دینارى چاپى عێراق) بۆ یەك مانگ هەتا ساڵى 2008 ئەم قازانجە خەیاڵیە بەردەوام بوو. جگە لەو برە پارەیە بۆ هەر فەوجێك سەدان ناوى وەهمى هەبوو كە فەرماندەى لیوا لە گەڵیان شەریك بوو. دیارە فەرماندەى لیواش بەشى سەرووى خۆى ئەدا.
ساڵى 2008 (هیوا رەش) كرایە فەرماندەى ئەو لیوایە ز ئەمیش لە ئەنجامى ململا نێ ى ناو یەكێتى بەڵام وه‌ك نوێنەرى بنەماڵەى تاڵەبانى كرایە فەرماندەى لیوا .. ئەنوەردۆڵا نى وهەندێك لە فەرماندەیى موچەكانیان گۆڕى. دواترناكۆكى نێوان فەرماندەیى گشتى واى كرد لە جیاتى ئەوەى جێگرێكى كوردى بۆ دابنێن كەسێكى عەرەبیان كردە جێگرى لیوا. لە گۆ رانى فەرماندەى فەوجەكانیش عەرەبێكیان كردە فەرماندەى فەوج كە پێشتر بە ناوى كوردەوە هەرهەمان لیوا بوو، بەناوى مقدم عدنان، كە ئێستا فەرماندەى فەوجى (دووە) بە وتەى خۆى ئەبێت هەموو مانگێك (بیشت ملیۆن دینار) بدات لە جیاتى ئەوەى كراوەتە فەرماندەى فەوج، لەژێر دروشمى چەندین ناونیشانى بێ سەر وبەرەدا پشك ئەدرێتە هەفاڵا نى فەرماندەیى گشتى و گوزەرى مەڵبەندى رێكخستنى پێشمەرگە ئەتوانن سەیرى ئەم دیكۆمێنتە بكەن، كە بەناوى دەستەى حیمایەى (مستەفا چاورەش) لەسەر میلاكى لیواى 16 مانگانە موچەیان بۆ براوەتەوە. و مانگانە لەلایەن (م. اول سامان) ئەو برە پارەیە وەردەگیرێت . كە زۆربەیان ناوى وەهمین و تیایاندا هەیە لە زانكۆ خوێندكارە؟
بۆ ئاگاداریش هەندێك لە ئەندام مەڵبەند و جێگر و كارگێرەكانى مەڵبەنى رێكخستنى پێشمەرگە. جگە لە موچە و نەسریەى خۆیان لە سەر سوپاى عێراق موچەى تریان هەیە و لە داهاتوودا ناوى ئەوانەشتان بۆ ئاشكرا دەكەین. لەمانگى شوباتى 2009 دا ویستویانە ئەم موچانە ببرن (مستەفا چاورەش) بانگی (هیوا رەش)ى فەرماندەى لیواى كردووە و پێى ووتووە ئێمە تۆمان كردۆتە فەرماندەى ئەو لیوایە. ئەبێت مانگانە ئەم موچانە بدەیت و هەروەها (سەد و پەنجا هەزار دینار)ى خواردنەكەشیان بنێرى واتە بۆ هەر سەربازێك _ سەد و پەنجا هەزار دینار پارەى خواردن جگە لە موچه‌كەیان.

بۆ بینینی به‌ڵگه‌که‌، کلیکی ئه‌و لیسته‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

http://www.kurdistanpost.info/pdf_filer/peshmerge16.pdf

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)