ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به خۆپیشاندان دروست بوو
Friday, 11/02/2011, 12:00
له میانه‌ی ووتارێکدا له به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ عومه‌ر عه‌لی خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار تیشکی ووردی خسته سه‌ر ئه‌و خۆ پیشاندانانه‌ی که‌وا ووڵاتانی ئیسلامی گرتووه‌ته‌وه‌و هه‌ردوو سه‌رۆکی تونس و میسر خۆیان پێ ڕانه‌گیرا له ئاستیدا.
عومه‌ر عه‌لی ئاماژه‌ی به هۆکاری ئه‌و خۆ نیشاندانه کردوو گه‌ڕاندیه‌وه بۆ نا دادگه‌ری ده‌سته‌ڵاتداران و لادانیان له ڕێڕه‌وی ڕاستی و گلانیان به گه‌نده‌ڵی جۆر به‌جۆره‌وه.
شایانی باسه ئه‌و بۆچوونه به‌ناو شه‌رعیانه‌ی که‌وا خۆ نیشاندان به هه‌ڵه‌و ناشه‌رعی ده‌زانێت خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار زۆر به ووردی ڕه‌دی دانه‌وه‌و ووتیان: یه‌که‌م خۆ نیشاندان له مێژووی ئیسلامدا بووه‌و دوای مسوڵمان بوونی عومه‌ر کوڕی خه‌تاب بووه، گه‌رچی به‌رد باران و هێرشی توندیش ده‌کراوه سه‌ر هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر، به‌ڵام نه‌توانرا ده‌نگی ڕاستیان پێ کپ بکه‌نه‌وه، له درێژه‌ی ووتاره‌که‌دا سه‌رنجی ئاماده‌بوان بۆ گه‌شتن له ژیانی پێغه‌مبه‌رو ئه‌و مه‌رحه‌لانه‌ی که‌وا تێیدا تێپه‌ڕیووه ڕاکێشا، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌رو سود وه‌رگرتن لێی ده‌ستی بۆ هه‌ندێك خاڵی شاراوه‌و باسنه‌کراو ده‌برد، له‌وانه به‌ڕێزیان ووتیان هه‌تا فه‌تحی مه‌که به خۆ پیشاندان بووه‌و ته‌نها چه‌ند که‌سێکی که‌م نه‌بێت نه‌کوژاوه، ئه‌و زانایانه‌شی که‌وا خۆ نیشاندان به ناشه‌رعی ده‌زانن به ده‌ستی ده‌سته‌ڵاته بۆگه‌نه‌کانی ناوبرد، هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ره زیاتر دوان و ووتیان ئه‌و زانایانه‌ی که‌وا خۆ نیشاندان به ناشه‌رعی ده‌زانن ده‌سته‌ڵات به پاره‌و پله‌و پایه‌کی دونیای خه‌ڵه‌تاندوونی، سوود وه‌رگرتن له ژیانی پێغه‌مبه‌ر که‌ی به‌وه ده‌بێت؟ به پاره‌و ده‌ستکه‌وتی دونیای کپ بکرێت، نموونه‌ی خستنه به‌رده‌ستی پاره‌و پول و ده‌سته‌ڵات بۆ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له ژیانی خۆیدا قبوڵی نه‌کردوو ده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ژارو چه‌وساوه‌کاندا بوو تا خوای گه‌وره سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی پێ به‌خشی.
ئه‌و بیانووه به‌ناو ئاژاوه‌گێڕیه‌شی ڕه‌د کرده‌وه که خۆ نیشاندان به فیتنه ده‌زانن بۆ ووڵات، ئه‌وه‌تا میسر به‌چه‌ند شه‌هیدێکی که‌م ڕزگاریان بوو له ده‌ستی سه‌رۆکی ده‌رکراوی به‌ناوی موباره‌ك و به‌کار نا موباره‌ك، له کاتێدا به سه‌دان زانای ئیسلامی له سجنه‌کانی نا موباره‌کدا ڕزان و به ده‌یان سه‌رکرده‌ی ناوداریان ئیختلال کرد.
له‌سه‌ر لێکچوونی کوردستان و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی و ئیسلامی به تایبه‌ت تونس و میسر به‌ڕێزیان ووتیان، به هیچ شێوه‌یه‌ك لێك ناچن به‌ڵام نه‌ك به‌و مانایه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد ده‌ستی بۆ درێژ ده‌که‌ن، به‌ڵکو به مانا پێچه‌وانه‌که‌یه‌وه که‌وا ئه‌و دوو ووڵاته زۆر له کوردستان پێشکه‌وتووتر بوون، خۆ ئه‌گه‌ر باسی گه‌نده‌ڵیه جۆر به جۆره‌کانیش بکه‌ین هه‌ر له یه‌ك ناچن و هێشتا ئه‌و ووڵاتانه زۆر له‌پاشه‌وه‌ی کوردستاندان، جاده‌وبانیان له کوردستان باشتره، ئاو کاره‌باوی گشت خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه‌کانیان باشتره، ئاستی زانستی زانکۆکانیان زۆر زۆر له پێشه‌وه‌ی کوردستانن، گواستنه‌وه‌و هاتووچۆی ئه‌و ووڵاتانه زۆر له کوردستان له پێشترن.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش که ده‌وترێت کوردستان پێش که‌وتووه عومه‌ر عه‌لی ووتی زۆر ڕاسته کوردستان پێشکه‌وتووه له خان و باڵه‌خانه‌و کارگه‌ری جۆر به‌جۆره‌وه، به‌ڵام ئه‌و قه‌سرو باڵه‌خانانه هی کێن؟! ئایا هی من و تۆ‌و فڵان و فیساره، یان هی (م.ج.ب.ع.ق.ن...هتدن) خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار ده‌ستیان بۆ ئاماده‌بوانی ووتاره‌که ڕاکێشا‌و ووتی ئایا؟ ئێوه به هه‌مووتانه‌وه سه‌روه‌تتان بکه‌ن به یه‌کدا هه‌مووی قه‌سرێك ده‌کات؟ له‌کاتێکدا له ئه‌وروپان و شه‌و ڕۆژتان داوه به ده‌می یه‌ك؟! ئه‌ی ئایا جێگه‌ی پرسیار نی یه ئه‌و ده‌سته‌ڵاتدارانه ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌وه‌تانه‌یان له‌کوێ بوو، هه‌موو قه‌سروباڵه‌خانه‌و کارگانه‌ی که‌وا له کوردستاندان، عومه‌ر عه‌لی ووتیان هه‌مووی هی ئێمه مانانه، به‌ڵام به‌ناوی که‌سی تره‌وه‌ن و ڕۆژێكیش دێت ئه‌و خه‌زێنانه بۆ ووڵات بگه‌ڕێته‌وه، سه‌رده‌می بێده‌نگی و کپکردنی ڕاستیه‌کان به‌سه‌ر چووه‌و نابێت له‌ژێر هیچ ناوێک‌دا ئیراده‌ی هاووڵاتیان به‌هه‌رزان بفرۆشرێت بۆ گیرفان و کورسی چه‌ند که‌سێکی دیاری کراو.
ئاماده‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی عومه‌ر عه‌لی
[email protected]www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست