دوانزه ئه‌سپه‌که‌ی مه‌ریوان و قه‌ڵای گۆڕان !! .....
Tuesday, 23/02/2010, 12:00
دوێنی براده‌رێکی زۆر ئازیزم چه‌ند پرسیاری لێ کردم به سه‌رسوورمانه‌وه که هه‌مووی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان وعێراق و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئازادی و دیموکراتی هاوڵاتیان له ده‌نگدان ، لێره‌دا به باشم زانی و له به‌ر گرنگی پرسیاره‌کان ، ووڵام و تێبینی خۆم بخه‌مه روو : -
یه‌که‌م - ووشه‌یم پێرۆزی پێشمه‌رگه‌ی چیه له چ قۆناغیکدا سه‌رهه‌ڵئه‌دا؟
به‌ڵی پرسیارێکه له کات و ئانی زاتی خۆیه‌تی که پێویسته روون بکریته‌وه ، پێشمارگه (به بۆچوونی خۆم) ئاستیکه زۆر به‌رزه و پێروزه وه دوایین قوناغه له خه‌باتی چه‌کداری هه‌ر میله‌تیک که دیفاع له مافی ژیانی سه‌ربه‌ستی و ئازاد خۆی ئه‌کات ، واتا هی میله‌ته نه‌ك حزبیك یان گروپێك ، قۆناغی ناچاری ده‌ست به چه‌ك دوای قوناغی داواکار و گفتوگۆی دیموکراتی و دوای نه‌گه‌یشتنی به ئه‌نجام له‌گه‌ڵ چه‌وسینه‌ر له رێ ئاشتیانه ، واتا پێشمه‌رگه ، فیدائی خۆ به‌خش له پێناو میله‌تدا خۆی ئه‌به‌خشێ ، به‌ڵام که له پێناو حزب و گروپ ئه بێته چه‌کدار یان میلیشیا به مووچه . بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاقمیك ، به‌ڵام پێشمه‌رگه بێ مووچه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتێیه .
دووه‌م بۆچی له هه‌نده‌ران رێژه‌ی ده‌نگی نه‌یاران و لیستی گۆڕان زۆر به‌رزه لیسته‌کانی تر که ئه‌گاته زیاتر له %٨٥ به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی ووڵات ..؟
پرسیارێکه ووڵامه‌که‌ی زۆر ئاسانه ، ئه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران به ئازادی و سه‌ربه‌ستی ئه‌توانن رای خۆیان ده‌ربڕن ،به‌ڵام له ناوه‌وه‌ی ووڵات به پێچه‌وانه . به‌ڵام دڵنیام که میله‌ته‌که‌م زۆر هوشیاره و مه‌رده ، له زه‌بر و زه‌ندی زاڵم نه‌ترساوه‌و ناترسی و ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی ئه‌دا
سییه‌م بانگه‌شه به شه‌ڕ و ئاژاوه و چه‌واشه‌کاری و در‌و و ترس و تۆقاندن ئه‌کریت ؟ .. یان به به‌رنامه‌و رخنه و به‌لێنی راست ..!؟
ووڵامه‌که خۆی له به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌دایه .
چواره‌م لیستی هاوپه‌یمانی چه‌ند حیزب و لایه‌نن و گۆڕان چه‌ند حیزب و لایه‌نن ؟ ،،
ئا له‌م پرسیاره زۆر وه‌ستام و سه‌رم سوورما ، بۆ ئه‌م پرسیاره‌م له‌خۆم نه‌کرد ؟ ..!!!!! به‌راستی پرسیارییکه له جێ خۆیه‌تی ، لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان (رێزشم بۆ هه‌موو حزب و لاینه‌کانی) به هه‌موو قورساییانه‌وه که خاوه‌ن زیاتر له (٤٠٠) ده‌زگای بڵاوکراوه‌و راگه‌یاندن و ئیمکانیاتیکی زۆر و زه‌به‌لاح به‌رامبه‌ر (٢٥) ده‌زگاو ئیمکاناتیکی زۆر که‌م ، ئه‌وه‌ش هوی خۆی هه‌یه به رای من :
هه‌ر بزوتنه‌وه‌ییك یاخود جوڵانه‌وه‌ییك پشت به میله‌ت ببستێت و نزێك و خه‌می ئازاره‌کهانی بخوات قه‌ڵاییکه بۆ خۆی نه‌ك ١٢ حزب و لایه‌ن ، به‌لگو ١٢ ده‌وڵه‌تیش ده‌ره‌قه‌تی ناییت ، چونکه له به‌ره‌ی میله‌ته و له میله‌ته‌وه‌یه بۆ میله‌ته ، هه‌موو گۆڕانخواز یه‌ك ده‌نگن و یه‌ك هه‌ڵوێستن به‌رامبه‌ر ناعه‌داله‌تی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ ، هه‌موو گۆڕانخوازان هاو بیرن بۆ هینانه کای کۆمه‌ڵگاییکی پاك یاسا سه‌روه‌ر موئه‌سه‌ساتی .
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست