سوکایه‌تی وتاوانی ولاتی به‌لجیک به‌رامبه‌ر کوردان ببینن ...
Saturday, 06/03/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ پۆلیسی ولاتی به‌لجیکا گهورهتررین سوکایه‌تی به‌کوردان کرد ، که چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری کورد ی وه‌ک ره‌مزی کارتال و زوبێر ئایده‌ر و 13 چالاکڤان و ڕۆژنامه‌نوسی تری کورد به‌شیوازێکی زۆر ناشیرن زیندانی کرد ، هاوکات سه‌رجه‌م بنکه وباره‌گاکانی کۆمه‌له و بنکه رۆشنبیری وراگهیاندنهکانیشیان گرت له ڕۆژ تیڤێ و میزۆپتامیا و رادیۆی مزیۆپۆتامیا باره‌گای سه‌ره‌کی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و....که‌سه‌رجه‌می به 25 ناوه‌ندی کوردی لێک ده‌درێته‌وه
ئه‌م تاوانه بێ هاوتایه‌ی پۆلیسی ولاتێک که ناوه‌ندی بریاری ئه‌وڕپا یه گه‌وره‌ترین سیگنالی مه‌ترسیداره به‌رامبه‌ر کوردان ئه‌ژمار ده‌کرێت ، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی
له‌ناوه‌ندی بریار و باره‌گای یه‌کێتی ئه‌وڕپا ئه‌نجام ده‌درێت ، له‌ته‌ک شیوه‌ی گرتنه‌که (جۆڕک له‌سه‌ر کردنی پۆلێ سیاسه‌تمه‌دای هه‌ره ناسراوی گه‌له‌که‌مان
. سه‌رجه‌م باره‌گا و شوێنه کوردیه‌کانیان گیراوه ، به‌تایبه‌تی ڕۆژ تێ‌ڤی که یه‌کێک له‌ئازاره گه‌وره‌کانی داگیرکه‌ری تورکیایه
ده‌توانین ئه‌و سوکایه‌تی و که‌رامه‌ت شکاندنی کوردان به وشیوه و به‌ربلاوه ، به گه‌وره‌ترین به‌رتیلی سیاسی ئه‌وڕپا بۆداگیرکهری تورکیا و چه‌ند باره ئاسا سیگنالی دوروریی ئه‌ورپا له‌مافی گه‌لان و ئازادی بیرورادا لێک بده‌ینه‌وه
پێم وایه ئه‌گه‌ر له‌کۆتایی سه‌ده‌ی رابردو گیرانی سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان ، گه‌لی کوردی ڕاچله‌کاند و هه‌ستی کوردستانیانه‌ی کرده یه‌ک . ئه و ڕوداوه‌ی ئه‌مڕۆش ئه‌ورپیه دورورهکانی (داکۆکی له‌مافی گه‌لان) وا ده‌کات شۆرشگیرانی کورد له ئه‌ورپاو چوارپارچه‌ی کوردستان کاردانه‌وه‌ی توندیان له‌به‌رامبه‌ر لێ بێته ئاراوه
ئه‌رک و راستگۆیی هه‌موو تاکێکی کورده هه‌لوێست وناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نیانه دژ بهورهفتارهی پۆلیسی به‌لجیکا ئه‌نجام بدات ، هاوکات بێ ده‌نگ بونی هه‌ر حزب و ڕێکخراوو لیسته‌کانی هه‌لبژرادنی باشوری کوردستان و پارچه‌کانی تر لوتکه‌ی شه‌رمه‌زاریه
، تالیبان یه‌کێک له هێزه تیرۆریسته‌کانی جیهانه ، که‌چی ولاتانی ئه‌وڕپی وئهمهریکی هه‌مو هه‌ولێک ده‌ده‌ن که‌بیان هێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ ، به‌ڵام گه‌لێک هه‌موو ڕیگایه‌کی ئاشتی و دیالۆگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ولاته‌که‌ی ده‌گرێته به‌ر که‌چی پۆلیسی ولاتێک ، که‌ناوه‌ندی بڕیارده‌ری ئه‌وڕپایه سوکایه‌تی به‌سه‌رکرده‌کانی ده‌کات . فه‌رمون به شێک له سوکایه‌تی پۆلیسی به‌لجیک ببینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست