کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی سیناریۆی كوشتنی لیوای پاراستنی پارتی(به‌ختیاری حه‌سه‌ن نه‌جه‌ف)یی‌، له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانی یه‌وه‌

Sunday, 03/07/2011, 12:00


زیاتر له‌ ٢ مانگه‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بلاوبۆته‌وه‌، كه‌ گوایه‌ لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی ئه‌ندامی ده‌زگای پاراستنی گشتی و جیگری ده‌زگای به‌رگری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، كه‌ قاسم مزوری ناسراو به‌ مامۆستا قاسم مزۆری به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه‌یه‌!
یه‌كه‌مین جار ئه‌و هه‌واڵه‌ وه‌ها بلاو كرایه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ موسڵه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌و دواتر دوو پاسه‌وانه‌كه‌ی به‌ختیار نه‌جه‌فی گوله‌ باران كراون و به‌ ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلار ته‌رمه‌كانیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌!
به‌لام ئه‌م سینارێۆیه‌ نه‌چووه‌ عه‌قلی هیچ كه‌سیكی خودان بیرو هزری تیگه‌یشتوو له‌ ره‌وشه‌كه‌ ، تا ئه‌وه‌ی خودی ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ناو خۆیاندا، به‌ هه‌مان سیناڕێۆی تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووسانیان شوبهاند، واته‌ گومانیان هه‌بوو كه‌ ده‌وله‌تی ئیسلامی ئه‌م كاره‌ ئیرهابیه‌ی كردبی؟!

خوینه‌رانی ئازیز..
ئه‌ندامانی پارتی و بارزانی
كه‌سوكاری به‌ختیار نه‌جه‌فی
خه‌ڵكی كوردستان
بروانن و بزانن چۆن سیناریۆ سه‌قه‌ت و گالته‌جاری و قه‌شمه‌ریاته‌كانی ده‌زگای پاراستن له‌لایه‌ن خودی ئه‌ندامانی پاراستنه‌وه‌ له‌سه‌ر میزی خواردنه‌وه‌ ئاشكرا بووه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ زاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی جیگری هه‌واڵگری گشتی بنه‌مأله‌ و فه‌ریق شیروانی یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی و هیمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ده‌زگای گشتی پاراستن و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، له‌ یه‌كیك له‌ ڕیستورانت و یانه‌ی خواردنه‌وه‌كانی عیه‌نكاوه‌(مارینا) وه‌، به‌ سه‌رخۆشی چیرۆكی كوشتنی لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی یان ئاشكراكردووه‌و،به‌م شێوه‌یه‌:
فه‌ریق شیروان به‌م شیوه‌یه‌ باسه‌كه‌ی دركاندووه‌، كه‌ زۆر ده‌میك بووه‌ خودی مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی له‌ هه‌لسوكه‌وته‌كانی لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی توره‌ن، به‌وه‌ی كاتی خۆی كه‌ جیگری ده‌زگای هه‌واڵگری بووه‌و، كیشه‌ی هه‌بووه‌ له‌گه‌ل خودی فه‌ریق شیروان هه‌بوه‌و چه‌ند جارێك له‌ هۆبه‌كه‌ی خۆی سوكایه‌تی به‌ فه‌رمانه‌كانی مه‌سعود بارزانی كردووه‌و، ٣جار ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام سودی لینه‌بینراوه‌!
پاش ماوه‌یه‌كیش به‌ختیار نه‌جه‌فی ده‌نیردرێته‌وه‌ بۆ ماله‌وه‌ به‌لام هه‌ره‌شه‌ی دركاندنی هه‌ندیك زانیاری دابوو، له‌وانه‌ كوشتنی ٢٣ گه‌ریلاكه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌ولیرو كوشتنی هاشم جیهازی یه‌كێتی و ٤٠ئیسلامیه‌كه‌ی سه‌ربه‌ كۆمه‌لی ئیسلامی ئیستاو جوند ئیسلامی ڕابردوو!
ئه‌م زانیاریانه‌ به‌ تۆماركراوی گه‌یندراوه‌ته‌ لای مه‌سعود بارزانی و مه‌سرۆر بارزانی به‌ڵام به‌ هۆی پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ كاتی سزاو لیپرسینه‌وه‌ له‌ لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی دواخرا!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دركاندووه‌ كه‌ محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی ئه‌وه‌ی باسكردبوو، كه‌ له‌ به‌غداد ٤ جار به‌ نهینی هه‌وڵ درا به‌ناوی ئیرهابیه‌كانه‌وه‌ لیوا به‌ختیار له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی مه‌سرۆر بارزانی یه‌وه‌ تیرۆر بكریت،به‌لام كه‌سی دووهه‌م ئاگاداری لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی كردبوه‌وه‌،ئ ه‌ویش زۆر به‌ هه‌ستیاری هاتوچۆی كردبوو تا خۆی بپاریزیت...
له‌ مانگی ئاداری ٢٠٠٨ وه‌ ٣ جار هه‌ولی تیرۆر كردنی به‌ختیار دراوه‌ به‌لام بۆیان نه‌چۆته‌ سه‌ر، ناچاربوون كه‌ لیوا به‌ختیار ڕاسپیرن بۆ ناو كاری ئیسلامیه‌كانی حه‌ویجه‌و موسڵ ، به‌لام ئه‌و هه‌ولانه‌ی زۆر زیره‌كانه‌ جیبه‌جیكردووه‌و، خۆی كاره‌كانی نه‌كردووه‌ به‌ كه‌سی دووه‌م ٣ هه‌م ئه‌نجامداوه‌...........!!
دواین سیناریۆ
دووشه‌وپیش ئه‌وه‌ی بلێن لیوا به‌ختیار له‌لایه‌ن ئیرهابیه‌وه‌ كوژاراوه‌..ئه‌و هه‌وأله‌یان بلاو كردۆته‌وه‌ كه‌ لیوا به‌ختیار بۆ كاری ڕابواردن زوو زوو ده‌چیته‌ موسل و، شه‌ویك ده‌مینیته‌وه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایی تۆمه‌ت هه‌له‌ستن و خۆ ئاماده‌كاریه‌كانی بنه‌ماڵه‌ و خودی مه‌سرۆر بارزانی بووه‌ بۆ به‌ نهێنی كوشتنی لیوا به‌ختیار حه‌سه‌ن نه‌جه‌فی!
هه‌موو خه‌لكی كوردستان ده‌زانن كه‌ شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌وه‌ تیرۆر كراوه‌و له‌سه‌ر چیش تیرۆر كمراوه‌و سیناریۆكه‌شی چۆن بۆ نووسرایه‌وه‌، كه‌ میرمندالیكی نه‌خوینده‌واریش باوه‌ری به‌ تۆمه‌ت و پرۆپاگه‌نده‌و سیناریۆكانی بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌زگا خویناویه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ و ناشكات، ئه‌مه‌ باسیكی دیكه‌یه‌و دۆسیه‌كه‌ی به‌ كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه‌!!
له‌لایه‌ن بارزانی یه‌كه‌وه‌ ناوه‌كه‌ی پاریزراوه‌، كه‌ شه‌ویك پیش كوشتنه‌كه‌ی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ خۆی بكاته‌ نه‌خۆش و بۆ هیچ كاڕێك ده‌رنه‌چیت، با ده‌ریشی بكه‌ن، ئه‌مه‌ ئینزارێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بارزانی یه‌ بووه‌ بۆ لیوا به‌ختیار، به‌لام ناوه‌كه‌ی پاریزراوه‌ نه‌كا ئه‌ویش تیرۆر بكه‌ن؟!!!!
لیوا به‌ختیار ٤ شه‌و پیش ئه‌و كاته‌ خویناویه‌ له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی مامۆستا قاسم مزۆریه‌وه‌ ده‌عوه‌ت كراوه‌ بۆ نادی یه‌ك له‌ عه‌ین كاوه‌، دیاره‌ زۆر خوراوه‌ته‌وه‌و، لیوا به‌ختیار زۆر شتی باسكردووه‌، به‌تایبه‌تی چۆنیتی شه‌هید كردنی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، تا ئه‌وه‌ی به‌ختیار زۆر ورده‌كاری ڕفاندن و بردنی بۆ سه‌ری سوورو پاشانیش بۆ موسل و چۆنیتی كوشتنه‌كه‌شی باسكردبوو، رۆژی دواتر مامۆستا قاسم به‌ لیوا به‌ختیاری ووتبوو، هه‌ول بده‌ له‌مه‌ولا زۆر مه‌خۆره‌وه‌، با هه‌موومان تیرۆر به‌ تیرۆرست ناو نه‌به‌یت!
فریق شیروان ئه‌وه‌ی باسكردبوو، كه‌ قاسم مزۆری تیڵی بۆكردم ووتی: لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی كاتی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چی، منیش واته‌ فه‌ریق شیروان ووتی یه‌كه‌مجار تینه‌گه‌یشتم بلام كاتی گه‌یشتمه‌ ماله‌وه‌ بیرم كرده‌وه‌ به‌ختیار كاتی كوشتنی نزیك بۆته‌وه‌
....ئه‌مه‌ له‌زاری هاوسه‌ره‌كه‌ی لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، ووتبووی: شه‌و سه‌عات ٢ شه‌و بوو، له‌ ده‌رگای ماله‌وه‌ درا، پاسه‌وانه‌كه‌ ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه‌، مامۆستا قاسم بوو، ووتی : به‌ختیار بانگ بكه‌ن ئیشم پیه‌تی!
كاتی به‌ختیار به‌ په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ لای قاسم مزوری، فه‌رمموی لیكردوو ووتی: ئه‌مركه‌ مامۆستا.
مامۆستاش پیی گووتبوو، هه‌ر ئێستا خۆت بگۆره‌و له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانه‌كانت به‌ سه‌یاره‌كه‌ وه‌رنه‌ لای برا گه‌وره‌(مه‌سرۆر بارزانی)!
ئه‌ویش وتبوی كاره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌؟!
قاسم مزوری ووتبووی: فه‌رمانی برا گه‌وره‌یه‌(مه‌سرۆر بارزانی)
ئیتر هیچ هه‌والیكیان نه‌بوو، تا سه‌عات ٨ی به‌یانی هه‌وال گه‌یشت گوایه‌ كه‌ ده‌وله‌تی ئیسلامی له‌ موسڵ ئه‌مشه‌و هه‌ردوو پاسه‌وانه‌كی به‌ختیاریان كوشتووه‌، ووتبویان له‌ت له‌ت كرون و داوای ٤٠ ده‌فته‌ر ده‌كه‌ن؟!
لیوا به‌ختیاریش تیرۆركراوه‌!
هاوسه‌ره‌كه‌ی لیوا به‌ختیار ووتبووی گومان هه‌بوو ئیسلامیه‌كان ده‌ستیان گه‌یشتبیته‌ به‌ختیار و پاسه‌وانه‌كانی!
چۆن له‌ماوی سه‌عات ٢ شه‌و تا ٨ شه‌و به‌ ٦ سه‌عات ئه‌وان له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ گیران و كوژران و له‌تله‌ت كراون؟!
چۆنیش ئاوا زوو هه‌وأله‌كه‌ بۆ پاراستن گه‌رایه‌وه‌!
دویان حیواری فه‌ریق شیروان و محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی و هیمن هه‌ورامی...ئه‌وه‌یان دركاندبوو له‌سه‌ر ئاشكرابوونی هه‌وأله‌كانی رابردوو به‌تایبه‌تی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان رۆژنامه‌نووس مه‌سرۆر بارزانی بریاری كوشتنی لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی داوه‌!
هاوسه‌ره‌كه‌ی لیوا به‌ختیار ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ دوو پاسه‌وانه‌كه‌ یه‌كی یه‌ك گوله‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌.واته‌ له‌ت له‌ت نه‌كراون!!
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ خودی پاراستن ئه‌وانه‌ی كوشتووه‌!
له‌ هه‌فته‌ی رابردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی لیوا به‌ختیار نه‌جه‌فی چۆته‌لای مه‌سرۆر بارزانی و دوای ٢٠ خوله‌ك پی گووتووه‌، خه‌مت نه‌بی تۆله‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات خۆیان لیوا به‌ختیارو پاسه‌وانه‌كانیان كوشتووه‌، تا ئیتر باسی دركاندنی نهینیه‌كان نه‌كاته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە