کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌م هات و هاواره‌مان بۆ چه‌سپاندنی یاسایه‌ وه‌ڵامێک بۆ(جه‌مال عه‌بدوڵڵا)

Friday, 10/04/2009, 12:00

1830 بینراوە


 به‌ریتانیا
له‌ ستونێکی هه‌فته‌ی رابردووی رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێدا‌ (جه‌مال عه‌بدوڵڵا) وته‌بێژه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وتارێکی نوسیوه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌ تێی نه‌گه‌یشتبم چی ره‌خنه‌و ناره‌زایی هه‌یه‌ که‌له‌لایه‌ن میدیای ئه‌هلی و لیستی سه‌ربه‌خۆوه‌ ده‌گیرێت‌ به‌ هات و هاواری گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ناوزه‌دی ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وانیش هه‌رکاتێک هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست هه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ ده‌رده‌که‌ن که‌ خۆیان به‌باشی ده‌زانن .... .
به‌رێز جه‌نابی وته‌بێژ : له‌ راستیدا مرۆڤ نیه‌ له‌ مێژوی ژیانی تایبه‌تی و گشتی خۆیدا هه‌ڵه‌ی نه‌کردبێت جا له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی یان هه‌ر بوارێکی تردا بێت. مرۆڤ ئه‌وکاته‌ هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی ده‌کات که‌ له‌ ناخه‌وه‌ دان به‌هه‌ڵه‌کانیدا بنێت، کاتێک تۆ له‌ که‌ناڵێکه‌وه‌ قسه‌ده‌که‌یت یان من له‌ رۆژنامه‌یه‌کدا وتارێک ده‌نوسم به‌ته‌نها رێک پۆشی و ره‌وانبێژی من و تۆ ناتوانێت مسداقیه‌ت و متمانه‌ بگه‌یه‌نێته‌ وه‌رگرو کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بکات به‌ڵکو خاڵی هه‌ره‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ وه‌رگر خۆی ده‌توانێت راستگۆیی و متمانه‌ی ته‌واو له‌یه‌کێکماندا بدۆزێته‌وه‌ ئه‌مه‌ پره‌نسیپی ده‌روونناسی پێمان ده‌ڵێت. ئه‌وه‌ی که‌ تۆ به‌ هات و هاواری گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ناوزه‌دی ده‌که‌یت و ده‌ته‌وێت خه‌ڵکی بروات پێ بکه‌ن چۆن ده‌توانیت بۆمنی بسه‌لمێنیت که‌ نوسینه‌که‌ت به‌رگری کردن نییه‌ له‌ پۆسته‌که‌ت له‌ کاتێکدا ئێمه‌ وه‌کو رۆژنامه‌نووسان به‌و په‌ری متمانه‌ و دڵگه‌رمییه‌وه‌ هاوار ده‌که‌ین با یاسا له‌ هه‌رێمه‌که‌ماندا بچه‌سپێت، یاسایه‌ک که‌ ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ بێت و بتوانێت له‌سه‌ر لادانێک سه‌رۆکی حکومه‌ت بهێنێته‌ په‌رله‌مان و سزای بدات. بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌ دادگاکاندا بنه‌بر بکات. بتوانێت به‌رپرسێکی سه‌رپێچی کار له‌ کۆمپانیایه‌کی مشه‌خۆردا سزا بدات، نه‌هێڵێت به‌رپرسێکی حیزبی ئاڵو گۆر به‌ فه‌رمانه‌رانی فه‌رمانگه‌کان بکات و به‌ ئاره‌زووی خۆی خه‌ڵک دابمه‌زرێنێت له‌ کاتێکدا که‌ کاری ئه‌و نییه‌. ئه‌م هات و هاواره‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چی داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌ بۆمان ئاشکرا بکرێت و بزانین له‌ چیدا سه‌رف ده‌کرێت؟ کاک جه‌مال تۆ که‌ وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمیت پێمان بڵێ پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ چ یاسایه‌ک لێمان ده‌شارنه‌وه‌و حیزبه‌ پاوانخوازه‌کان به‌ کام یاسایه‌ ساف سافێنه‌ی پێ ده‌که‌ن؟ ئه‌م هات و هاواره‌مان بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن رۆژنامه‌نووسێک قاچی خوار داده‌نێت خیرا غه‌رامه‌ی ده‌که‌ن ئاواش ئه‌و کۆمپانیاو به‌رپرسانه‌ سزا بده‌ن که‌ سه‌رپێچی ده‌که‌ن، ئێوه‌17 ساڵه‌ نه‌تانتوانیوه‌ یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بکه‌ن و کار بۆ ده‌نگدانی کوردانی تاراوگه‌ بکه‌ن ئه‌ی چیتان کردووه‌؟ ئێوه‌ 17 ساڵه‌ په‌رله‌مان ئیفلیج ده‌که‌ن و هه‌مو یاساکان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆتان داده‌تاشن.
پێویست ناکات خۆتان بشڵه‌ژێنن. ئێوه‌ چیتان له‌هه‌گبه‌که‌دا بوو ده‌رکه‌وت و تاقی کرانه‌وه‌. خه‌ڵک حه‌ز به‌ گۆران ده‌کات هه‌رکه‌سێک لیستێکی جیای هه‌بێت ده‌نگی پێ ده‌دات و ده‌یانه‌وێت هه‌گبه‌ی لایه‌نه‌کانی تر تاقی بکه‌نه‌وه‌. کاک جه‌مال تێ ناگه‌م بۆ ئه‌م حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ پێیان ناخۆشه‌ لیستی جیاواز هه‌بێت؟ ده‌یانه‌وێت تا که‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بن؟! له‌ ساده‌ترین دێردا‌ ئێوه‌ ناتانه‌وێ بروا به‌و په‌نده‌ کوردییه‌ بکه‌ن که‌ ده‌ڵێ (ده‌وران ده‌وڵه‌تت له‌ده‌ست ده‌ستێنێ به‌ڵام ناوی چاک تا سه‌ر ده‌مێنێ). ئێوه‌ 17 ساڵه‌ ده‌گلێن و هه‌ر نابن به‌ سوارچاک، حکومه‌تی عێراق دوای 6 ساڵ له‌ پرۆسه‌ی ئازادی هه‌نگاوی زۆر خێرای بریوه‌ به‌ڵام ئه‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ هه‌ر چه‌قیوه‌. بۆیه‌ وا باشتره‌ ئه‌م مه‌یدانه‌ بۆ که‌سانێکی تر چۆڵ بکه‌ن با ئه‌وانیش خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌.
کاک جه‌مال باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌م حیزبانه‌ به‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر هاتونه‌ته‌ ناو ده‌سه‌ڵات به‌ڵام با‌س له‌وه‌ ناکات که‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌‌ 17 ساڵ له‌مه‌و پێش بووه‌. نازانێت ئه‌م جۆره‌ ده‌سه‌ڵاته‌ بۆگه‌نی کردووه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ند ماوه‌ خه‌ڵک لێیان را‌په‌رێت یان کوده‌تایان به‌سه‌ردا بکات. قه‌وانێک که‌ ساڵی 1991 به‌هۆی هه‌ندێک گۆرانکاری بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که‌وه‌ رویدا ئێوه‌ هه‌موو رۆژێک پێمان ده‌فرۆشنه‌وه‌. به‌ کورتی ئێوه‌ که‌ نه‌تانتوانی میلله‌ت له‌خۆتان رازی بکه‌ن ئه‌وا ناچار هه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ی ئێوه‌ی هێنایه‌ سه‌ر حکوم ده‌تانگۆرێت.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)