دولارنامەنووس ستران عبدوالله بە جێگری وەزیر خانەنشین كراوە
Monday, 11/05/2009, 12:00
1804 بینراوە
زۆر جار ستران عبدوالله دەبینم لە شاشەی تڤییەكانەوە ئەیدولارێنێ، ستران عبدوالله لە سەردەمی بەعسدا باوكی یەكێ بوولە موختار توندڕەوەكانی پارێزگای كەركوك ، بۆیە پێشمەرگەكانی ئەو دەمەی یەكێتی ناچاربوون باوكی ستران بە سزای گەل بگەیەنن، ئێستا ئەم سترانە خۆی لە ئێمە كردوەتە كورد پەروەرو زۆر بەشیوەیەكی ناشرین و دەم پیسانەو گاڵتە بە لیستی گۆڕان دەكات، بەتایبەتی ئەو شەوە لە كەناڵە ڕووناشرینەكەی بەناو گەلی كوردستانەوە وەكو ئەوەی ئەو كوردی ئازادكردبێ نەوشیروانیش جاش بووبێت، وەكو باوكی بەعس ئاسا ئەیبەعسان بە لیستی گۆڕان دەیگوت ئەوانە گیزە گیز دەكەن، ئەو ستران عبدوالله كە ناوی خۆی ناوە ڕۆژنامەنووس بە پلەی جێگری وەزیر خانەنشینە كراوە بە بێ ئەوەی ئەو پۆستەی هەبووبێت، ڕەنگیشە ئەو كابرایە جێگری وەزیری زوڕناژەنەكان بووبێت ئیمە نەمان زانیبێ، بەڕاستی كارەسات ئەلێرەوەیە كە كەسێك ناسنامەی ڕۆژنامەنووسی بە بەرۆكی خۆیدا هەڵواسیبێ و كەچی خۆی گەندەڵنامەنووس بێت.
ستران عەبدوالله و هاوشیوەكانی چۆن ئاوا بەرگری لەم دەسڵاتە ناكەن كە خۆیان لە بەری دەلەوەڕێن، ئەو كەسانە لەوەڕگاكەیان زۆر خۆشە بۆیە بەوشێوەیە دەیدولارێنن، ئائەوەیە پیاوە دەم ڕاستەكانی بەرهەمی بێ بهرههم بۆ کوردایهتی، ئیتر بۆ دژی لیستێك نابن كە ئایندەی ئەم پاتاڵانە دەخاتە مەترسیەوە.
[email protected]