هۆكارى دزیكردنى جێگرى پارێزگارى هەولێر
Saturday, 07/02/2009, 12:00
1284 بینراوە
تایەر عەبدوڵاى گەورەدز كە جێگرى پارێزگارى هەولێرە ، ئێستا ئەم نازناوەى كە پێى دەڵێن دز زۆر پێى خۆشترە لەوەى پێى بڵێن تاهیرى سێكسباز ، تاهیرى چاوبرسى وەك پیشەى هەمیشەیى خوویەكە گرتوویەتى و بەرى نادا كورد وتەنى خوى شیرى هەتا پیرى ئەمەش هەر لە منداڵیەوە چاوبرسى بووە بەبەرماوەى خەڵك ژیاوە ، ئێستاش كە خەزێنەى لەبەردەستدایە وەكو سەگى برسى هاربووە و بەپێخواسى بەناو كەوتووە ، پۆلیس خەوتووە و بەكەیفى خۆى ئەیدزێ و ئەیبڕێ بەلاى ئەو كێ بەكێیە باهەر بیدزێ، دوو هۆكارى سەرەكى هەیە كە پاڵ بە تایەر وەدەنێ كەوا پێداگرى لەدزیكردن بكات و بەردەوام بێت لێى كە بریتین لەمانە:-
1- تایەر هێندە تامەزۆرى پارەكۆكردنەوەیە چونكە لە پێشدا نان نەبووە بیخوات لە عائیلەیەكى هەژارو كەم دەرامەتدا هەربە خێرو سەدەقەى خەڵكى ژیاوە ئێستاش هەژارى و رابووردووى خۆى لەبیرچووە هەروەها ئەم دەرفەتەى كە بۆى رەخساوە كە كراوە بە جێگرى پارێزگارى هەولێر خۆى چاك ئەزانێ كە ئەو شایەنى ئەم شوێنە نیە بەڵام فورسەتە تا هەمبانەى خۆى پڕ بكا لە پارەو دزین و كۆكردنەوەى سامان بە هۆى بودجەى پارێزگاو پرۆژەكانى پەرەپێدانى شارى هەولێر، هەرخۆیشى ئەزانێ كە هێندە بەدناو بووە جارێكیتر كاتێ ئەم پۆستەى لێ سەندرێتەوە بەژیانى پۆستى واى پێنادەنەوە لەبەر ئەم هۆیە زۆرتر هەوڵى خۆ قەڵەوكردن ئەدات و باغەڵى پڕدەكات تاوەكو تاهەتایە منەتى نەبە حكومەت و نەبە پارتیش بمێنێ ، بەدەیان ساڵ تاچەند نەوەى دواى خۆى لێ پاڵداتەوە و هەربیخوات و تەواویش نەبێت ، ئەمەیە دزێكى نەقۆڵاى نێو پارێزگارى هەولێر .
2- لەبەر ئەوەى تایەر خۆى چاك ئەزانێ كە تا چ ئاستێك ناوى بە كەسێكى سێكسباز و چاونزم بەرامبەر رەگەزى مێ رۆیشتووە ، چونكە كردەوەكانى بەرامبەر بە سۆزانى و لەشفرۆشەكان سنورى بەزاندووە هەروەها هێندەى هەتك بەكچى خەڵك كردووە شوێنەوارى بەسەرییەوە هەرماوە.
تاهیر عەبدوڵا بۆ ئەم پەندە كوردییەى ناهێتە بەرچاوى كە دەڵێ ئەوەى لەدەركەى خەڵكى بدا لەدەركەى دەدرێتەوە ، تاهیریش هێندە چاوى بڕییە نامووسى خەڵك و داو دانانەوە بۆ كچان و هێنان و بردنى ئافرەتى لەشفرۆش و بڕینەوەى مووچە بۆیان و گۆڕینەوەى لەشفرۆشەكان لەگەڵ مەسئولە برادەرەكانى تاهیر و برازاكانیشى بەهۆى رەفتارە بەدناوەكانیان بوونەتە سیمبولى بێ حەیایى و شەرمەزارى مرۆڤایەتى، ئاخۆ تایەر لەبەردەوامى كارە دزێوەكانیدا ئەبێ چى پێشكەش بەم میلەتە بكا!؟ دزى ! یان تێكدانى شیرازەى خێزانى ! یاخود یارى بەچارەنووسى خەڵك و ناموسى خەڵك هەتك بكا! كەى رەوایە گورگێكى چاوسور كە بە هیچ تێرنابێ بكرێتە شوانى خەڵكێكى ستەمدیدەى رەنجبەرى بێتاوان .