کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دەیانەوێ دوژمنێكى كورد بكەنە سەرۆكى زانكۆى كوردستان

Monday, 23/07/2012, 12:00




بۆ هەموو راى گشتى كوردستان، هەمووتان شێرزاد نەجاڕى كوردى نەزان و دوژمنى كورد و كوردستان دەناسن كە كابرایەكى هیچ لە بار نیە و ڕقى لە كورد و كوردستان دەبێتەوە، نەك هەر ئەوە لە هەموو ژیانى وشەیەكى بە كوردى نەنووسیوە، كە بە كوردیش قسە دەكا لە ئەلفەوە تا ێى هەموى هەڵە و پەڵەیە، ماوەى زیاتر لە پانزە ساڵە ئەم كابرایە هیچ لە بارە و كوردى نەزانە، ژیانى سەدان قوتابى و مامۆستایانى زانكۆى تێك و پێكداوە و هەموو ئایندەیانى لە بار بردووە، ئێستا دەیانەوێ بیكەنە سەرۆكى زانكۆى كوردستان، من ئاگادارى هەموو لایەك دەكەمەوە، ئەگەر هەر كوردێك شەرەفى هەبێ و وڵاتى خۆى خۆش بوێ بەكرێگیراوێكى وەك شێرزاد نەجار ناكاتە سەرۆكى زانكۆى كوردستان لە هەولێر، ئایا هیچ كوردێك نەبوو توركمانێكى دژە كورد و كوردى نەزان، كە بێز لە زمانى كوردى دەكاتەوە و مرۆڤى كوردى پێ هیچە دەیكەنە سەرۆكى زانكۆى كوردستان. دیارە تا ئێستا بەرپرسانى كوردستان لەم كابرایە بێ سەوادە نەگەیشتوون كە بێزى نایێ بە كوردى قسە بكە و بنووسێ پلەیەكى ئەوها بەرزى دەدەنێ كە هەڵبەت بە هیچ شێوەیەك وەك كاركردن وەریناگرێ بەڵكو وەك رێزلێنانێك وەریدەگرێ و هەست دەكا لە ناو هەموو كوردستان یەكێكى توركمانى كوردى نەزان لەو پیاوتر و لێوەشاوەتر نیە بكرێتە سەرۆكى زانكۆى كوردستان، تكایە ئەم هەڵەیە مەكەن، زۆر شەرمە بۆ بەرپرسانى كوردستان كە تا ئێستا لە تواناى ئەم كابرایە نەگەیشتوون كە ژیانى سەدان مامۆستاو قوتابى فەوتاندووە و ئازارى داون، بۆیە تكا لە هەموو لایەك دەكەین نرخى راستەقینەى ئەم كابرایە بگەڕێننەوە، ئەم نرخەش ئەوەیە بیكرێتەوە بە مامۆستاى سەرەتایى ئەمەش تەنیا لە قوتابخانەیەكى توركمانى تەنیا دەرسى عەرەبى بڵێتەوە، چونكە تەنیا ئەوێ شوێنى ئەوە، چونكە ئەم بوودەڵەیە رۆژانە گاڵتە بە كورد دەكا، رۆژانە دووبارە و سەد بارەى دەكاتەوە كە كورد میللەت نیە و زمانى كوردیش لە هەموو زمانێكى ترى ئەم دنیایە كەمترە. تەواوى نووسینەكانیشى بریتین لە كۆپى كردن و وەرگێڕان و فێلبازى و دزین، تكایە نەكەن بیكەنە سەرۆكى زانكۆى كوردستان. لەگەڵ رێزدا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە