کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیێزه‌ ده‌مامکداره‌کان و چه‌قۆوه‌شێنه‌‌کانی مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌دوای ناسیح عه‌بدولره‌حیم ده�

Friday, 22/04/2011, 12:00


هه‌ر ئێستا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێیان راگه‌یاندین ، که‌ هێزه‌ ده‌مامکداره‌کانی هه‌ردوو گه‌وره‌ مافیا (جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی) به‌دوای رۆژنامه‌نووس ناسیح عه‌بدولره‌حیمدا ده‌گه‌ڕێن ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستگیری بکه‌ن . ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌ده‌سه‌لات ده‌ڵێین: به‌ زیندانیکردنی رۆژنامه‌وان و چالکاکوانی مه‌ده‌نی ناسیح عه‌بدولره‌حیم ، چاره‌نووسی ره‌شتان ره‌شتر ده‌کات ، هیچ له‌و راستییه‌ که‌م ناکاته‌وه‌ که‌ چاره‌نووستان له‌ نه‌مان و ته‌فروتونابوون نزیک بۆته‌وه‌ ، به‌م کاره‌ قیزه‌وه‌نه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ کرده‌که‌ خێرا ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین که‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی خه‌بات نه‌وزادیش که‌ ئه‌ندامی سه‌رای ئازادی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌.
ده‌بێ بووترێت ئیمه‌ نازانین ئێستا چاره‌نووسی هه‌ردوو به‌رێزان (ناسیح عه‌بدولره‌حیم و خه‌بات نه‌وازد)  له‌ چیدایه‌ و سه‌رچاوه‌که‌ش زانیاری ده‌رهه‌ق به‌م بابه‌ته‌ پێنه‌بوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە