ئەمڕۆ مه‌سعود بارزانی بڕیارێکی نهێنی دەرکرد، کە شەریکەکەی کۆسرەت رەسوڵ نابێت پرۆژه‌ی له هه‌ولێردا پێ بدرێت!
Monday, 06/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست، په‌يامنێری ههولێرئهمرۆ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له نووسينگه‌ی ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه مه‌سعود بارزانی هۆشداری داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران و ده‌زگای وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، كه نابێت هيچ پرۆژه‌يه‌ك له سنوره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك بدرێته سه‌لامی كه‌ريم خانی برادۆست، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە، كه سه‌لامی كه‌ريم خان لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵدا پێکەوە شەریکی زۆربه‌ی پرۆژه‌كانن لە سنوری سلێمانی و هه‌ولێر! هه‌ربه پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌م بڕیارەی مەسعود بارزانی دوای ئه‌وه هاتووه، كه سامان بارزانی برازای مه‌سعود بارزانی ويستويه‌تی پرۆژه‌يه‌كی دانانی و گه‌ياندنی وزه‌ی كاره‌با بۆ چه‌ند شوێنيك دابنێت، به‌لام دواتر زانراوه ئه‌و پرۆژه‌يه دراوه‌ته سه‌لامی كه‌ريم خانی برادۆست، ئێستا سامان بارزانی به‌نيازه به‌نرخيكی كه‌متر ئه‌و پرۆژه‌يه جيبه‌جێبكات تا پرۆژه‌كه له سه‌لامی كه‌ريم خانی برادۆست وه‌ربگيرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش زانراوه، كه ئيستا ده‌زگای وه‌برهينانی هه‌ولێر و دهۆك خه‌ريكی ئاماده‌كردنی ليستێكن، بۆ وه‌رگرتنی پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كان، تێیدا ناوی كه‌سانه‌ی تێدایە كه سه‌ربه يه‌كيتی و لايه‌نه‌كانی ديكه‌ن و لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بايكۆت کراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست