کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەربڕین ....نەك ..نان بڕین

Tuesday, 02/06/2009, 12:00


سه‌رکرده‌کانی ئێستای کورد درك به‌و ڕاستیه‌ ناکه‌ن که‌ هێزی گه‌ل چه‌ند به‌هێزه‌ و هەر ناهەقیەك بەرامبەر بەگەلبكرێ لەلایەن گەلەوە وەڵامى سەخت ئەدرێتەوە.... ئه‌وه‌ی به‌ بیست ساڵ بنیاتیان ناوه‌ ته‌نها به‌ کاتژمێرێك له‌لایه‌ن گه‌له‌وه‌ له‌ناوئه‌برێت، نه‌ك هه‌رئه‌وه‌....بەڵكو ئه‌بێت ماڵ و منداڵیشیانی له‌سه‌ر دانێن.

کوردی كڵۆڵ وبێ چارە هه‌رله‌سه‌ره‌تای بوونیه‌وه‌و هه‌تا ئێستا ش زۆر دوژمنی هه‌یه‌ که‌ ناهێڵن به‌ ئه‌مانجه‌کانی بگات وه‌ هه‌میشه‌ له‌ ململانێیه‌کی سه‌خت دا بووه‌ له ‌گه‌لیاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ ئێمه‌ دوژمنی هه‌ره‌گه‌وره‌مان ئه‌و نامه‌سئولانه‌یه‌ که‌ گه‌ل متمانه‌یان پێده‌کات وئەوانیش درۆى لەگەلدا ئەكەن، که زۆر بێ شه‌رمانه‌ ئه‌وه‌یان قۆرخ کردووه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌کاریان هێناوه‌،ئه‌و که‌سه‌ نه‌فس نزم و نه‌فام وگێلانه‌ ‌ کاتێك کورد گه‌شتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی ببێت به‌شتێك و ده‌وڵه‌تی هه‌بێت ‌ به‌داخه‌وه‌ ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ بگاته‌ ئاواته‌کانی، هه‌ر له‌به‌ر خاتری کورسی ده‌سه‌ڵات وپاره‌. وه‌ گه‌ل به‌ بێ ده‌سته‌ڵات ئه‌زانن و له‌ بیریان چۆته‌وه‌ چۆن گه‌ل ڕژێم و ماڵ و منداڵیانی به‌ یه‌ك ڕۆژ له‌ ژیان سڕییه‌وه‌.ئاوا منداڵ وچڵکاوخۆره‌کانیان به‌یه‌ك سه‌عات له‌ گۆڕده‌ نێن.



گۆڕینی به‌عسییه‌کان كاتێكى زۆر كەمى خایاند له‌ ناو کوردوستاندا، ئه‌ی‌ ئه‌ بێت هی گه‌نده‌ڵچییه‌کان چه‌ند بخاییه‌نێت؟

له‌ بیرتانه‌ که‌ به‌عسی فاشی هیچ نه‌ما په‌یڕه‌وی نه‌کات بۆ سه‌رکوت کردنی گه‌له‌که‌مان له‌ نان بڕین و ڕوخاندنی خانوو و گرتن و تۆقاندن و کوشتن وهتد..... وه‌ هه‌روه‌ها بۆ ده‌نگدان خه‌لکی به‌ بڕینی خواردنی مانگانه‌ ئه‌ترسان، به‌ڵام نه‌یتوانی تۆزێك له‌ ئیراده‌ی گه‌له‌که‌مان که‌م بکاته‌وه‌، به‌ڵام سه‌یره‌ هه‌تا سه‌ددامی فاشی به‌و دڕندانه‌تییه‌ی خۆیه‌وه‌ ئه‌یووت سه‌ربڕین نه‌ك نان بڕین ، واتا نان بڕینی خه‌ڵکی به‌ خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌ ئه‌ زانی و نه‌ی ئه‌وێرا هەڵەى وا بکات، وه‌ نه‌شی کرد. به‌ڵام ئه‌م‌ نه‌فس نزمانه‌ په‌یڕه‌وی هیچ بنه‌مایه‌کی مافی مرۆڤ ناکه‌ن چونکه‌ خۆیان به‌های مرۆڤایه‌تیان له‌ ده‌ست داوه‌. به‌لام ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا گۆمه‌که‌ قوڵتر ئه‌بێت و كاری گه‌ل ئاسانتر ده‌بێت، چونکه‌ وه‌ك پێشینان وتویانه‌ که‌ بزن نه‌گبه‌تی بوو ئه‌وا نا‌نی شوان ئه‌خوات. ‌

من خۆم یه‌کێك بووم له‌وانه‌ی ئه‌مووت مه‌حاڵه‌ ڕووخاندی ڕژێمی به‌عس چونکه‌ وام هه‌ست ده‌کرد که‌ له‌سه‌دا هه‌شتای گه‌له‌که‌مان سه‌رکه‌چ که‌ن بۆ داواکاری به‌عسییه‌کان، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ته‌نها کۆمه‌ڵێك کوردی نه‌فس نزمی جاش و خۆفرۆش و ئه‌من و ته‌واری نه‌بێت که‌سی که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، ئه‌وانیش زۆربه‌یان به‌سزای گه‌ل گه‌ێنران له‌ ڕاپه‌ریندا.



لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بڵێم به‌هیچ جۆرێك له‌ نان بڕین و له‌کار ده‌رکردن نه‌ترسن چونکه‌ ئه‌وانه‌ له‌ په‌له‌قاژێی کۆتایی دان وه‌ ناتوانن نانتان ببڕن چونکه‌ ئه‌وه‌ نان و پاره‌ی ئه‌وان نییه‌ هه‌تا بیبڕن ئه‌وه‌ پاره‌ و نانی میلله‌ته‌ و ئه‌وان خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌زانن. هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ و بێ ترس بڵێن نا بۆ گه‌نده‌ڵچییه‌کان، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رکار ده‌ریشبکرێن کاتییه‌ چونکه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌بێت حوکم بۆ گه‌ل جێبهێڵن و سەرى خۆیان هەڵگرن بۆ هه‌تاهه‌تایی...... نازانم ئه‌مانه‌ بۆ بوون به‌م جانه‌وه‌ره‌ی که‌ نه‌ك ته‌نها کوردایه‌تیان نه‌ماوه‌ به‌ڵکو هه‌موو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کانیشان له‌ ده‌ست داوه‌!! ڕاستە گوتراوە ئەوەى لەسامانى نامەشروع نزیك بێتەوە ڕەوشتى بەرزى بیر ئەچێتەوە

پاشان ئه‌ی گه‌نجینه‌ تاکه‌ی چاوه‌ڕێی گۆڕان ئه‌که‌ن که‌ ته‌مه‌نتان بوو به‌ حه‌فتا ساڵ و هیچ سودێك له‌ گۆڕانیش نابینن چونکه‌‌ باش بزانن ئه‌مانه‌ بنکه‌و چاڵیان بۆ هه‌تاهه‌تایی لێداوه‌ به‌ڵام ئێستا به‌نا بۆ گه‌نده‌ڵچییانی تۆ بنکه‌کانیان تێك ئه‌ده‌ی خه‌ونه‌کانیان له‌ گۆڕ ده‌نێیت. سه‌یر‌که‌ن کاتێك ئه‌م گه‌نده‌ڵچییانه‌ هاتنه‌ سه‌ر حوکم هه‌ریه‌ك له‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌ی که‌ته‌مه‌نی ده‌ ساڵ بوو بێت ئێستا سی ساڵه!!!! تاکه‌ی؟؟؟؟؟‌. کوره‌ ئه‌ی هاوار سه‌دده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌و تازه‌ به‌تازه‌ نه‌توانین له‌ ئاغاو ده‌ره‌به‌گ ڕزگارمان بێت، زۆر عه‌یبه‌ بۆ ئێمه‌ی کورد که‌ کۆمه‌ڵێك نه‌فام و نه‌زان و گێل حوکممان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌فام و نه‌زان نه‌بن وا به م‌ میلله‌ته‌ قوڕ به‌سه‌ره‌ ناکه‌ن و بێشه‌رمانه‌ ...نانی ئه‌و کورده‌ فه‌قیر و هه‌ژار و بێکه‌سه‌ به‌هه‌ده‌ر نابه‌ن، به‌ڵام هه‌ر کۆتاییان دێت و ڕسوای دنیا ده‌بن. ئه‌وانه‌ خه‌وتوون و له‌ خه‌وێکی قورسدان.



گه‌ر ده‌نگ و ئیراده‌مان بکه‌ین به‌یه‌ك گه‌نده‌ڵچییه‌کان نه‌ك یه‌ك ڕۆژ به‌رگه‌ی یه‌ك سه‌عاتیش ناگرن و هه‌ر گه‌نده‌ڵچییه‌ و هه‌ڵدێت به‌ڵام بۆ کوێ؟؟ له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش زۆر کوردی به‌ شه‌ره‌ف هه‌ن که‌ ڕق ئه‌ستورن به‌رامبه‌ریان واتا کونه‌ مشکیان لێ ئه‌بێت به‌ قه‌یسه‌ری. چى ئەكەن لەدەست ئیرادەى گەل ومێژووش نەفرەتیان لێ ئەكات و بۆ هەتا هەتایى فڕێ ئەدرێنە زبڵدانى مێژووەوە ....

پەشیمانیش ببنەوە ئیستە باشترە لەسبەى.........چونكە ئەوەى سنگ بخوات ئەبێ سنگیش بكوتێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە