داڵدەدانی قاسم ئاغا شەرمەزار دەکەین و پشتگیری تەواوی بنەمالەی قوربانیانیش دەکەین
Friday, 01/10/2010, 12:00
١٩ سالە دەسەڵاتی کورد بە بیانوی لاواز و بێ بنەما ، هەوڵ دەدات جەلاد و ناپاکانی کورد بێتاوان بکات و لەتاوانی ناپاک دایان بمالێنێ ، هەر لەدانی پلەی بەرزی سیاسی و خۆشگوزەرانی ژیانیان و دابینکردنی موچەی خەیاڵی و دالدەدانیان لەیاسا و پێشوازیکردن لێیان لەبەردەم میدیاکان وەک کەسانی ناوداری نیشتیمانی داڵدەدانیان لەبەرامبەر یاسا و دادگا ..سەرجەم ئەمانەش لوتکەی سوکایەتیە بە گەلی کورد بەگشتی و بنەماڵەی قوربانیان بەتایبەتی . لەهەموی شەرمەزرتریش دادگای بالای تاوانەکانی عێراق ناوی نزیک بە ٤٠٠ کەس بلاوی کردۆتەوە کەئەفسۆس زۆرینەی ئەم تاوانبارانە ، بەرپرس و ژیانی خۆشگوزەران لەژێر دەسەلاتی پارتی ویەکێتی دە گوزەرێنن .
لەدرێژەی سوکایەتیەکان بە کەرامەتی کورد و هەولدان بۆ تێکشکانی کەسێتیەکەی ، مانگێک زیاترە قاسم ئاغای کۆیە کەیەکێک لەناپەکە بێ ئەندازەکانی گەلەکەمانە و دەستی سورە بەخوێنی دەیان پێشمەرگە ی قارەمان و تاوانبارێکی گەورەی تاوانی ئەنفالە ، کە بەخۆی وچەکدارە ناپاکەکانی بەسەدان وهەزاران ژن و مناڵی کوردیان رادەستی سوپاکەی سولتان هاشم و نزر خەرجی کرد ، هاوکات ئەم ناپاکە تا دوا چرکەکانی روخانی سەدام ، ،لەناپاکی بەرامبەر کورد ، بەردەوام بوو ، تەنانەت کاتێک خەلکی رانیە توانیان شارەکەیان لەراپەرینی ١٩٩١ ڕزگار بکەن پێشنیازی بۆ بەرپرسە باڵاکانی بەعس کردبوو ، وەک هەلەبجە کیمیابارانیان بکرێت . کەچی مانگێک زیاترە لە مەلا ئۆمەر ەو لە نزیک بارەگای سەرەکی سەرۆکی هەرێم لە سەری ڕەش نیشتەجێیە و پاسەوانی لێ دەکرێت ، ئەمەش شەرمەزاریەکی گەورەیە کەتاوانبارێکی وا گەورەی گەلەکەمان لەبڕی زیندان ڕێزی بگیرێت
بۆیە چاودێری کوردۆساید
١. پشتگیری تەواوی نارەزایەتی و داخوازیەکانی بنەمالەی قوربانیان دەکەین و پێمان وایە باشترین وەڵام بۆ دالدەدانی قاسم ئاغا دەربڕینی نارەزایەتی مەدەنیانەیە .
٢.زۆر بەتوندی ئیدانەی پاڕیزگاری هەولێر نەوزاد هادی دەکەین کە لەبڕی دادگایی کردنی دەڵیت داوا لەقاسم ئاغا کراوە کەکوردستان جێ بهێلێت ، وەبەو هۆکارە قائیمقامی کۆیە ، بوارنادات بنەمالەی قوربانیان وەک بچوکترین دەربڕی ئازارەکانیان .کەمپین و نارەزایەتی جەماوەری دەرببڕن . ئێمە پێمان وایە زیندانی نەکردنی قاسم ئاغا کەدەیان داوای یاسایی لەسەرە و ناوی لە یەکیک لەتاوانبارانی ئەنفال لەدادگای بالای تاوانەکان هاتۆتەوە شەرمەزاریەکی زۆر گەورەی بەرپرسانی کوردە و درێژەدانی سوکایەتیەکانیانە بەیاساو دادگا و بنەمالەی قوربانیان.
چاودێری کوردۆساید /چاک
2010.09.30
www.kurdocide.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست