کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گردەكەى جاران و گردەكەى ئێستا

Tuesday, 12/06/2012, 12:00






جاران و ئێستا قسەیەكى باوى نێو خەڵكى ئێمەیە بۆ بەراوردكردنى هەرشتێك لەنێوان ڕابردووەكەى و ئێستایدا بۆ زۆر شت دەوترێت جاران و ئێستا ,پێشمەرگەى جاران و پێشمەرگەى ئێستا ,بەرپرسى جاران و بەرپرسى ئێستا,ژنى جاران ژنى ئێستا,حیزبى جاران و حیزبى ئێستا......هتد ئەوەى پێویستە بخریتە ریزى ئەو شتانەوە گردەكەى زەرگەتەیە و كاتى ئەوە هاتووە بڵێن گردەكەى جاران و گردەى ئیستا ؟
گردەكەى جاران كەسانێكى لێ بوو پیان دەگوتین تاقەتمان چوو لەم جۆرە سیاسەتەى كە هەیەو پیمان خۆش نیە سیماى ئەو سیاسیە تەقلیدیانە ببینین كۆبوونەوە بكەین لە پێناوى كۆبوونەوە مەرجەع خەڵكە سادەبوونەوەى بەرپرس و تیكەڵبوونیەتى لەگەڵ خەڵكە ڕوونى و شەفافى كارو سیماى سیاسەتى ڕاست و دروستە ئەمانە سەدان جۆرە قسەى ترى بریقەدار,بەڵام گردەكەى ئیستا هەمان ئەو كەسانە بەهەمان شیوازەى تەقلیدیەكەى جارانیان رۆژ بە خەسار نادەن لەبۆ پیشوازى سیاسی ناشیرن و بۆدەڵ كۆبوونەوەى تەقلیدى دووبارەو سەد بارە سیاسیى رەزا قورستر گەندەڵتر مەرتسیدارتر كاتى ئەوە هاتووە كە ئیتر بزووتنەوەى گۆڕان سەركردایەتیە تەقلیدیەكەى بخەینەوە بەر نەشتەرى ڕەخنەكانمان و ئەو ریگەیەى گرتوویانەتەبەر لێیان هەڵە بكەین, نا لەبەر ئەوەى هەڵەیان بكەین بەڵكو لەبەر ئەوەى ڕێگە هەڵەكەیان لێ هەڵەبكەین.
بزووتنەوەى گۆڕان و سەركردایەتیەكەى كاتێك لە پێشوازى خەڵكدا بوون كاتیكَ لەگەڵ خەڵك مەشغوڵ بون كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ نوسەران و ڕۆژنامەنووسان عەرەبانە چییە مامۆستایەكى زانكۆ و خوێندكاریك و ئاسنگەرێك كرێكارێكدا بوو كە لەدواى كاركردنى لەناو شارو جەنجالیدا خۆى دەكرد بە گردەكەدا 25ى7 دروست دەبێت بەڵام گردەكەى ئێستا هەرە گەندەڵترین كەس لە كۆبوونەوەدایە ڕۆژێك لەگەڵ ئەوانەى سەرزەوى كوردستانیان لەسەر خۆیان تاپۆكردووە و ڕۆژێكیش لەگەڵ ئەوانەى كە نەك سەروەتى سەرزەوى كوردستان بەڵكو شۆڕبوونەتەوە بۆناخى زەوى كوردستان و هەرچى لە هەناوى ژێر زەوى كوردستندا هەیە لەسەرخۆیان و بنەماڵەیەك تاپۆیان كردووە بە سەیارەى نایاسایەوە دیت و خۆى دەكات بە گردەكەدا دەبیت چاوەڕوانى تیكشانى گردەكە بكەیت
جاران دەیان گووت تالەبانى قسە زانە هەركەس دیت روو لە دەمى ئەو دەكات كورد سیاسیەكى ترى وەك تالەبانى و زمانپاراویكى ترى وەك ئەوى تیدا نییە بەلام ئەوەى تاڵەبانى بەرهەمى هێنا جگە لەماڵ وێرانیەك زیاتر بۆ میللەت هیچیتر نەبوو هەر ئەمە بوو هۆى ئەوەى كە ئیستاى یەكیتى بگاتە حالەتیك كە لەمەرگى نزیكتر بیت هەتا ژیان ,ئیستا دەڵێن گردەكە وایە هیچ كەس بتوانێت عیترافى پێنەكات ,گردەكە هەموویانى ناچار كرد پیایدا سەركەون ئەمانەوە چەند قسەى تر كە ڕۆژانە گوێمان لێى دەبێت
گردەكەى زەرگەتە جاران و پێش هاتنى بەرپرسەن و سەركەوتن بەسەریدا شوێنى منداڵ پاك و فریشە ئاساكان و گەنجە پرلە ئومیدەكان و عەلاگە فرۆشەكان و كرێكاو خوێندكارو ئەكایمیەكان و پسپۆڕەكان بوو شوێنى ئەوانە بوو كە 25ى7 یان دروست كرد بەڵاًم گردەكەى ئێستا شوێنى كۆبوونەوەیە لەگەڵ نیشتمانفرۆش و خاوەن كۆمپانیاكان و سیاسیە نەخوێنەوارەكان و پسپۆرەكانى دزینى نەوت ,گردەكەى جاران شوێنى ڕێكەوتنى ئەخلاقى و ئینسانى چین و تویژەكانى كۆمەڵگابوو لە نێوان خۆیاندا بەڵام گردەكەى ئێیستا شوێنى ڕێكەوتنى سیاسی ژێربەژێرو نائومێدكردنى ئینسانى كوردو بڵاوكردنەوەى بێهیوایی نێو تاكەكانى كۆمەڵگایە,گردەكەى ئێستا چیتر شوێنى ڕێكەوتنە لەگەڵ هەردوو خێڵى تاڵەبانى و بەرزانى.
كاتیك یەكیتى و پارتى و سەركردەو بەرپرسەكانى ئەو دوو حیزبە ئیعترافیان پێنەدەكردن و ڕوویان تێنەدەكردن گردەكە زەرگەتە تەنها نەبوو هەموو ماڵێك گردێك بوو هەموو كوچەو كۆڵانێك لە بەرپرسە گەندەلەَكانى ئەم ووڵاتە ببوە گردە و لەوە دەترسان رۆحى گردەكەى زەرگەتە لە هەناویدا خۆى حەشار دابێت .هەتا گردەگە سەیارە جام تاریكەكانى پیا هەڵنەشاخابوو هەموو كوچەو كۆڵانێك گردێك بوو لەبەرچاوى گەندەڵگارەكان و سەرانى یەكیتى و پارتى بەڵام دواى ئەوەى گردەكە بووە گەراجى جام تاریكەكان بووە شوینى تەراتینى بەرپرسەكان كۆبوونەوەكان بەردەوام بوون تاواى لیهات شونیك نەما ساتێك نەما گردەكە بێ كۆبوونەوە بێت لەگەڵ گەندەڵكاران گردەكە كە مەسئولێكى گەندەڵ نەما پێى تێنەنابیت بۆیە ئەمجارە گردەكەش دەچیتە مێژووە هاكا لەسەر شەقامەكان خەڵك هاواریان كردوو ووتیان جاران ئەم گردە ترسى لەدەڵى هەموو گەندەڵكاران نابوو خەوى لە دزو نیشتمان فرۆشان تارانبوو بەڵام ئێستا بووە شوێنى سیاحى و ئەمن و ئەمان ئەو ئەو گەندەڵكارانە و هیچ ترسێكیان نەما ڕۆحى ئەم گردە دەسەلاتیان لەناوبەرێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە