پاڤێڵ بازرگانی به‌خوێنی کوڕی کورده‌وه ده‌کات
Thursday, 27/08/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ناو فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه به کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند که سه‌رانی مافیای کورد، هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون که ژێرخانی ووڵات هه‌رزانفرۆش که‌ن و ئابڕوو بۆ خه‌ڵکی کورد نه‌هێڵن و هه‌موو ژیانمان له‌به‌رده‌می قه‌ده‌ردا دانێن، به‌ڵکو به‌خوێنی گه‌نجه ههژارهکانیشمانهوه بازرگانی ده‌که‌ن .
ئه‌مه‌ریکێکان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌به‌ن تا ناوچه‌کانی تکریت و جێگه مهترسێکانیان پێ بپارێزن و مانگانه‌یان بده‌نێ، چونکه ده‌زانن کورد شه‌ڕکه‌ری چاکه و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بێکارن و ناچارن به‌گیانی خۆیان بژێوی ژیان دابین بکه‌ن. بۆ هه‌ر یه‌که ئه‌مه‌ریکێکان مانگانه‌ی 3200 $ دۆلاریان ده‌ده‌نێ، به‌ڵام مافیاکانی کورد لێیان ده‌سه‌ن و به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شی ده‌که‌ن . بۆ هه‌ر که‌سه له‌و چه‌کداره کوردانه که پاره‌کانیان وه‌رده‌گرن، به‌م شێوه‌یه دابه‌شی ده‌که‌ن: پاڤێڵی کوڕی تاله‌بانی 2300$ دۆلار و مامۆستا عه‌زیزی فه‌رمانده‌یی 750$ دۆلار و ئه‌و گه‌نجانه‌ی یاریش به‌ژیانیان ده‌که‌ن ته‌نها مانگانه‌ی 150$ دۆلاریان ده‌ده‌نێ.
سه‌رچاوه‌که‌ش پێی ڕاگه‌یاندین که له‌م مانگه‌دا چه‌ند له‌و پێشمه‌رگانه بریندار بوون و توشی گیر‌و گرفت بوون، ئێمه پرسیارمان کرد داخۆ بۆچی ئه‌و پێشمه‌رگانه به‌وه ڕازی ده‌بن؟ له‌وه‌ڵامدا ووتیان له‌بێکاری وههژاریدا ناچارن ژیانی خۆیان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
کوردستانپۆست به‌دواچونی زیاتری له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌کات و داواش له هه‌موو ئه‌و کوڕهگهنجانه ده‌که‌ین که واز له‌و کاره خراپه بێنن و خزمه‌تی داگیرکه‌ر و سه‌ره مافیاکانی کورد نه‌که‌ن له‌ژێر هیچ ناوێک‌دا ، لای ئێمه پیشمه‌رگه ده‌بێ به‌رگری له‌کوردستان بکات ، نه‌ک ناوی پێشمه‌رگه بێت و له‌خزمه‌تی داگیر که‌راندا خوێنی بڕێژرێت.
په‌یامنێری کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست