بیست ساڵه ناوچه‌ی بادینان بێده‌نگ و سه‌رکوت ده‌کرێت
Wednesday, 07/12/2011, 12:00
چه‌ند ڕۆژێکه ناوچه‌ی بادینان هێڵنج ده‌دات، سوتاندنی دوکانی مه‌یفرۆشه‌کان سیناریۆیه‌که پارتی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تێیدا شکستی گه‌وره‌یان خوارد و بۆیان نه‌چووه سه‌ر ، خودی داڕێژه‌ری ئه‌و سیناریۆ کرچ و کاڵه‌ش پاراستنه، هه‌ر بۆیه جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان (شوان داود) له دهۆک ده‌ڵێ كێشه‌ی ناوچه‌ی بادینان، مه‌سه‌له‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به كلتور‌و داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگاکەمانەوه هه‌یه. شوان داودی کۆیله ده‌یه‌وێت پێمان بڵێ که بادینان جێگه‌یه‌که پڕێتی له‌دواکه‌وتن و ئه‌وان زیاتر کۆمه‌ڵگایه‌کی دینینی موسڵمانن بۆیه نایانه‌وێت دوکانی مه‌یفرۆش بمێنێت و ناشیانه‌وێت که‌س ڕوو له بازاڕی ماساج بکات، درێژه به‌شێلانی خۆماڵی بدرێت ، بۆیه ده‌ڵێت: له‌بادینان که‌س کێشه‌ی سیاسی نییه، به‌دیوه‌که‌ی تری‌دا ده‌ڵێ هه‌موومان پارتین.
سه‌ردانه کت و پڕێکه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ بادینان، ده‌کرێ له‌چه‌ند لایه‌که‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت . له‌سه‌ره‌تاوه ئێمه ئاماژه‌مان به‌وه‌دا که ڕووداوه‌کان مێژوویه‌کی کورتیان هه‌یه، منیش ده‌ڵێم ڕوداوه‌کان، به‌و مانایه‌ی که ئیتر نه‌ڵێین بادینان له‌ماوه‌ی ئه‌م 20ساڵه‌دا هیچی لێ نه‌قه‌وماوه . به‌پێچه‌وانه‌وه ڕووداو زۆر بووه، به‌ڵام هه‌میشه دیزه‌به‌ر خۆنه‌کراوه‌ته‌وه و ده‌ستی مێدیاکانی نەگەیشتوویەتێ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی قوڵی به مێژووه‌وه هه‌یه، ئێستا ئێمه نامانه‌وێت بچینه ناو ئه‌و ورده‌کاریانه‌وه، ده‌یهێنمه‌وه یادتان مه‌سعود له‌جێگه‌یه‌کدا ووتی: کێشه‌که ته‌نها سلێمانییه ، دوای ماوه‌یه‌کی زۆری له دوای ڕوودانی 17 شوبات ، ده‌پرسین خه‌ڵکی سلێمانی و ده‌ورو به‌ری ماوه‌ی 62 ڕۆژ ڕاپه‌ڕین و شه‌هیدیان دا و برینداریان دا ، ئەی مه‌سعود بۆ ئاماده نه‌بوو بێته سڵێمانی؟
که‌چێ دوای سێ ڕۆژ خۆی گه‌یانده ناوچه‌ی بادینان، له دوهۆک ووتی به‌خه‌ڵکی زاخۆ ده‌ڵێم هه‌ر شتێکیان به‌دڵ نییه قانون و په‌رله‌مان هه‌یه له کوردستاندا، قسه هه‌زار باره‌که‌شی کرده‌وه ، که‌س له‌سه‌ر و یاساوه نییه .
مه‌سعود له‌هه‌ڕه‌شه کردن نه‌وه‌ستاوه بۆیه ووتی (پارتی به‌ده‌نگی خۆی حكومه‌تی پێكهێناوه، ده‌بێت زۆر به هۆشیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكرێت، "چه‌ند قوربانیمانداوه چه‌ندی تریش ده‌ده‌ین، به‌ڵام له كادیرانی پارتی قبوڵ ناكه‌م ته‌عدا له‌كه‌س بكه‌ن و قبوڵیش ناكه‌م ته‌عدا له‌كادیره‌كانیش بكرێت).
ناشرین ترین شتێک ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده ، پیاوێکی درۆزن بێت، له‌هه‌فته‌ی ڕابردودا ،
مه‌سعود له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی، كه
فشاری زۆریان له په‌كه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا بوه‌ستێنن ئه‌مه یاریكردنه به چاره‌نووسی كورد، ئێستا كاتی هێرشی چه‌كداری نییه ده‌توانین به رێگایه‌كی دیموكراسیانه شه‌ڕ بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ین ..
بارزانی ئامادەیی دەربڕی، کە ئامادەن هێز بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌گه‌ر رەوانە بکەن، تا بارودۆخه‌كه خراپتربێت ، کاتێک ئه‌م هه‌واڵه بڵاو بویەوه مه‌سعود زانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌م تاوانه‌یان بۆ هه‌زم ناکرێت، چونکه سانایی نییه جارێکی تر بڕوا به‌خه‌ڵک بهێنیت که په‌که‌که دوژمنی کورد و ئه‌زموونی باشوره ، ئه‌مه قسه‌یه‌که و که‌س به فلسه قه‌ڵبێک نایکڕێت.
هه‌ر دوای ئه‌م قسه پڕ له پرسیاره‌ی مه‌سعود بارزانی که درکاندی پلانی چی هه‌یه ، هه‌واڵێکی تر له‌و ترسناکتر، کە خۆی نمایشکرد ئه‌ویش (ده‌یان ته‌ن ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر كه هاوڵاتیان رووبه‌ڕووی ئالوده‌بوون‌و مردن ده‌كات، هێنراوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستانه‌وه..
سه‌رچاوه‌یه‌ک ئه‌و زانیارییانه ئاشکرا ده‌کات که به‌رپرسێك پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه كه له 100ته‌ن ده‌رمه‌ن له‌جۆری ده‌رمانی مه‌ترسیدار به‌ناوی (ترامادۆل)، هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان. له‌بواری پزیشكیدا، ترامادۆل به‌مادده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ری مه‌ترسیدارتر له‌كۆكاین و جۆره‌كانی دیكه داده‌نرێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش کار دانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای خه‌ڵکی کوردستان جێهێشت ، بۆیه له‌گوزه‌ر و بازاڕه‌کانی سلێمانی خه‌ڵکی به‌گومانه‌وه له‌و هه‌واڵه‌یان ده‌ڕوانی و ده‌یان ووت خۆ به‌عس باشتر بوو، به‌عسییەکان به‌ئاشکرا ده‌یانکوشتین ، به‌ڵام ئه‌مانه له‌نادیاردا و به‌پلان ده‌مانکوژن.
پارتی بارزانی ده‌یه‌وێت کورد ووته‌نی (ئاگره‌که له‌خۆی دورخاته‌وه) دێت و بتڵێکی ئاو فڕێ ده‌داته ناو حه‌وشی باره‌گای خێرخوازی بارزانی ، دوای ئه‌و هه‌واڵه من چوم بۆ هه‌واره به‌رزه‌و له‌وێ قه‌ره‌باڵغی پۆلیس و ئاسایشم دی، پۆلیسێکی ناسیاوم دوان به‌پێکه‌نینه‌وه ووتی باوه‌ڕمان وایه خۆیان ئه‌و بتڵه‌یان پڕ کردوه له به‌نزین به‌ڵام چه‌رخه‌که‌یان بیر چووه ئاگریده‌ن ، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لۆکاڵێکی بێمشته‌ری ماساجیشیان سوتاند، به‌ڵام خه‌ڵکی له خواردنه‌وه و که‌یفی خۆیان نه‌که‌وتن و سلێمانی هیچ گوێی به‌م دوو ڕووداوه ده‌سکرده نه‌دا، چونکه خودی ڕوداوه‌کان سیناریۆیه‌کی کرچ و کاڵ بوون.
بۆچی پارتی و بارزانی ده‌یه‌وێت ڕووداوه‌کان بگوێزێته‌وه بۆ سلێمانی ؟ پارتی و بارزانی ده‌زانێت سلێمانی نه‌ک نابێته بنکه‌یه‌ک بۆ پارتی به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌کان له‌وێوه خه‌ڵکی پێ سه‌ر قاڵ بکات، هاوکێشه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت، که پارتی ده‌ستی له سلێمانی و گه‌رمیان شتووه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌به‌سته خودی شاری هه‌ولێره و پاشانیش بادینان، بۆ بیر هێنانه‌وه کاتێک نێچیر بارزانی له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌مدا واته ساڵی 1992 چووه دهۆک و ڕووی ده‌می له‌خه‌ڵکه‌که کرد ووتی ئێمه 70000 ئیمزای خه‌ڵکی به عسیمان لایه له دهۆکدا، ده‌بێ هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌نگ بۆ پارتی بده‌ن .
له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر پارتی گره‌وی خۆی برده‌وه، له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی خۆکوژی‌دا بۆ هێنان و کڕینی مه‌ولیده‌یه‌کی کاره‌با له دهۆک بووم ده‌بوو مامه‌ڵه‌ی بۆ بکه‌م له‌شاره‌وانی دهۆک کاتێك چوومه لای کابرایه‌کی کۆنه‌به‌عسی له ڕێگه‌ی که‌سێکی ناسیاوه‌وه که کابرا له ده‌ره‌وه‌ی دهۆک له قه‌سرێکدا بوو ئامۆزای مه‌سعود بوو ناوه‌که‌یم بیر نایه‌ت به‌ڵام شێخێکی پێوه بوو وه که‌سێکی دیاری ئه‌و ده‌ڤه‌ڕه بوو.
پرسیارێکی سه‌یری لێکردم ووتی، خه‌ڵکی سلێمانی بۆچی وان هه‌ر ده‌بێ له‌هه‌موو شتێک یاخی بن؟
ووتم مه‌به‌ستت چییه ؟ ووتی جارێک له‌لای سه‌دام بووم پێ ووتم هه‌رچی بۆ خه‌ڵکی سلێمانی ده‌که‌م هه‌ر ناڕازین و زیاتر یاخی ده‌بن، ووتی منیش ئه‌مه‌م بۆ سه‌رۆک مه‌سعود ووتوه ، مه‌سعودیش ووتی ده‌زانم ، ووتم تێناگه‌م ئه‌وه چ په‌یوه‌ندی به‌م کاره‌ی منه‌وه‌یه ، ووتی ئه‌زانم هه‌ر که چویته ده‌ره‌وه ده‌ڵێ ... شێخ. ئاوا ئاوا. ڕه‌نگه جوێنیشم پێ بده‌ی ؟ ووتم بۆ وا له‌خۆت به‌گومانی من جوێن ناده‌م، ئه‌وه ئه‌و نامه‌یه‌ی تۆشم نه‌ویست و ئه‌و مه‌وەلیده‌یه‌شم نه‌برد، لای ئێوه وایه هه‌رچی خه‌ڵکی سلێمانی بێت ئیتر جه‌لالییه . ووتی: نا جه‌لالی نییه و پارتیش نییه ، نامه‌که‌ی بۆ نووسیم و مه‌ولیده‌که‌م هێنایه‌وه بۆ سلێمانی، به‌ڵام کاتیك بیستم، که مه‌سعود ووتوێتی هێرشێک له‌سه‌ر کوردستان و پارتییه، ئه‌وه‌م بیر که‌وته‌وه که مه‌سعود پارتی به‌هه‌موو کوردستان ده‌زانێت؟
چ سه‌مه‌ره‌یه‌که پارتی و بارزانی وه‌ک به‌رزه‌کی بانه‌ن له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌رچێت؟
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست