کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرنامەى لیستى ژمارە (51)ى

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


رێکخراو هاوڵاتى بەرێز ...
- دەنگبدە بە لیستى ژمارە 51 ى
یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان YNDK
بۆ ئەوەى ئاواتەكانت بێتە دى .
- دەنگدان بە لیستى ژمارە 51 دەنگدانە بە ژیانێكى نوێ و هاوچەرخ
- لە پێناو گۆڕان و نوێخوازیدا دەنگبدە بە لیستى ژمارە 51
بەرنامەى لیستى ژمارە (51)
لیستى یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان YNDK
بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان
25/7/2009
www.yndk.com
بەرنامەى لیستى ژمارە (51)ى
یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان YNDK
بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان
YNDKرێكخراوێكى نەتەوەییەو لەناخى جەماوەرەكەى هەڵقوڵاوەو،وەك پێویستییەكى مێژوویىو بابەتىو نەتەوەیى بۆ كۆكردنەوەى وڵاتپارێزانى كوردستانو برەودان بەبیرى سەربەخۆیى كوردستان دامەزراوە، لەگۆڕەپانى سیاسىو رۆشنبیرییدا چاڵاكانە بۆ بەجێگەیاندنى ئەركە نەتەوەیىو نیشتمانییەكان تێدەكۆشێت، لەبەر ئەوە لەگۆڕەپانى سیاسى كوردستان بۆتە لایەنێكى حیساب بۆكراو، YNDKبەشدارى هەڵبژاردنەكانى كوردستانى كردووەو نوێنەرى لەپەرلەمانى كوردستان هەیە،خودان هەڵوێستى بوێرى سیاسىو نەتەوەیى خۆى بووە لەسەر ئاستى هەموو بەشەكانى كوردستانو بەهۆى پەیڕەوكردنى سیاسەتى دروستو خوێندنەوەى بەجێى لەهەموو قۆناغەكانى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى كوردستان هەڵوێستەكانى جێگەى ئومێدنو بەهەند وەردەگیرێن، ئێستاش خۆى ئامادەكردووەو بەبەرنامەیەكى چڕو پڕ بەشدارى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان دەكات كەبڕیارە 25/7/2009 ئەنجامبدرێت،بەشدارى YNDK لەم هەڵبژاردنەدا بۆ ئەوەیە وەك لایەنێكى كاریگەر لەدەسەڵاتى سیاسى رۆل ببینێو خزمەتى زیاترى گەلى كوردستان بكات، بۆ ئەم مەبەستەش بەرنامەى هەمە لایەنى لەرووى سیاسىو ئابوورىو كۆمەڵایەتىو پەروەردەو رۆشنبیرى هەیەو لەپەرلەمانو حكومەتى داهاتوودا كارى بۆ دەكەین:
لەبوارى سیاسىو نەتەوەییدا
كاردەكەین بۆ نەهێشتنى دیاردەى گەندەڵى لەكوردستانو پێكهێنانى لێژنەى نەزاهە بۆ ئەم مەبەستە.
چاككردنى بوارى خزمەتگوزارى ئاوو كارەباو رێگاوبان لەتەواوى شارو شارۆچكەو دێهاتەكانى كوردستان.
كاردەكەین بۆ جیاكردنەوەى دەسەڵاتى حیزب لە دەسەڵاتى حكومەت.
كاردەكەین بۆ جێبەجێكردنى ماددەى 140ى دەستوورى هەمیشەیى عێراق.
كاردەكەین بۆ گەڕانەوەى كەركوكو مەخموورو خانەقینو شنگاڵو شێخانو بەدرەو جەسانو تەواوى ناوچە دابڕاوەكان بۆ سەر ئیدارەى حكومەتى كوردستان.
رەخساندنى هەڵو مەرج بەشێوەیەكى یەكسان لەبەردەم هاوڵاتیانى كوردستان بێ گوێدانە ئینتیماى نەتەوەیىو مەزهەبى.
كاردەكەین بۆ پێكهێنانى حكومەتێكى تەكنۆكراتى بنكە فراوان، كەحكومەتى هەموو خەڵكى كوردستان بێت.
چەسپاندنى بنەماكانى ئازادىو دیموكراسیو دادپەروەرىو سەروەرى یاسا.
كاردەكەین بۆ نەهێشتنى دەستێوەردانى ئەقلیمىو راگرتنى هەموو ئەو پێشێلكارییە سنوورییانەى دەرهەق بەكوردستان دەكرێت.
پەسندكردنى دەستوورێكى هاوچەرخ بۆ كوردستان.
كاردەكەین بۆ دارشتنى ستراتیژێكى یەكگرتوو بۆ بزاڤى رزگارخوازى نیشتمانى كوردستان لەسەر ئاستى كوردستانى گەورەدا.
بەرەنگاربوونەوەو دژایەتیكردنى هەموو هەوڵو پیلانەكانى رژێمە داگیركەرەكانى كوردستان بۆ گۆڕینى ناسنامەو سڕینەوەى مۆركى نەتەوەییمان.
جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان (پەرلەمان، حكومەت، دادوەرى) لەیەكترى لەسەر بنەماى لەیەكتر جیاكردنەوەى دەسەڵاتەكان بەكردەیى.
كاركردن بۆ دادگایى كردنو بەسزا گەیاندنى تاوانبارانو بەشداریكەرانى تاوانى ئەنفالو جینۆسایدكردنى نەتەوەكەمان.
كۆكردنەوەى نیشتمانپەروەرانو وڵاتپارێزانى كوردستان لەژێر یەك چەترى نەتەوەییدا.
كاردەكەین بۆ پاراستنى دەستكەوتە نەتەوەییەكانى گەلى كوردستان.
كار دەكەین بۆ ئاوەدانكردنەوەى گوندەكانى كوردستان.

لەبوارى ئابووریدا
كاردەكەین بۆ كەمكردنەوەو رێكخستنەوەى كرێى خانووبەرەو شوێنى نیشتەجێبوون.
نەهێشتنى دیاردەى قۆرخكردنى بازاڕو بوارى كاركردن .
دابینكردنو بەرزكردنەوەى ئاستى بژێوى خەڵكى كوردستانو بەكارهێنانى داهاتەكانى حكومەتى كوردستان بۆ ئەم مەبەستە.
بوژاندنەوەى كەرتى تایبەت بەشێوەیەك كە خزمەتى گشتى پێبكرێت.
بایەخدان بەچاككردنى گوزەرانى خانەنشیان .
گرنگیدان بەكەرتى گەشتو گوزار.
بوژاندنەوەى بازرگانى ناوخۆو گرنگیدان بەبەروبوومى خۆماڵى.
بوژاندنەوەى كەرتى كشتوكاڵو ئاودێرى .

لەبوارى كۆمەڵایەتیدا
زیاتر بایەخدان بەكەسوكارى شەهیدانو ئەنفالكراوەكانو كەم ئەندامانو قوربیانیانى چەكى كۆكوژ.
هاوكاریكردنى لاوان بۆ پێكهێنانى خێزانو دابینكردنى شوێنى نیشتەجێ بوونیان.
گرنگیدان بەبارى تەندروستى كۆمەڵ.
دابینكردنى دادپەروەرىو یەكسانى بۆ هاوڵاتیانى كوردستان.
دابینكردنى هەلى كاركردن بۆ هاوڵاتیانى كوردستان.
كاركردن بۆ نەهێشتنى توندو تیژى دژ بەئافرەتانو كاراكردنى رۆڵیان لەكۆمەڵگەدا.
گرنگیدان بەدابینكردنى ژیانو پێداویستییەكانى لاوانى كوردستانو فەراهەمكردنى هۆكارەكانى پێشكەوتنیان.
زامنكردنى مافەكانى كرێكارانو زەحمەتكێشانو كاسبكارانو هەموو ئەوانەى كەداهاتى سنوورداریان هەیە.
دابینكردنى شوێنى نیشتەجێبوون بۆ ئەو هاوڵاتییانەى بێ جێگەن.


لەبوارى پەروەردەو رۆشنبیریدا
بایەخدان بەژیانو گوزەرانى مامۆستایانو ئەوانەى لەكەرتى پەروەردەدا كاردەكەن.
بایەخدان بەقوتابخانەكان لەرووى بیناكردنو نۆژەنكردنەوەدا.
بایەخدان بەكەرتى پەروەردەو فێركردنو ئاسانكارى بۆ خوێندەڤانان .
كاركردن بۆ زیاتر دەستەبەركردنى ئازادى بیرو راو نووسین.
هاوكاریكردنى رۆشنبیرانو نووسەران بۆ بەچاپگەیاندنى نووسینو بڵاوكراوەكانیان.
كاركردن بۆ زیاتر خزمەتكردنى نووسەرو رۆشنبیرو رۆژنامەنووسو هونەرمەندان.
گرنگیدانى زیاتر بە وەرزش لەكوردستاندا.



هاوڵاتى بەڕێز ...
دەنگدانت بە لیستى ژمارە 51 دەنگدانە بەو كەسایەتییانەى كە لە پەرلەمانى داهاتوودا لە خەمى تۆدان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە