پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان...هه‌ڵوێستی (دال)ه‌كان!!!!...
Sunday, 25/11/2012, 12:00
به‌ڵێ ئاغایان! ئێمه ئه‌زانین چیمان ئه‌وێ. ئێوه‌ش ئه‌زانن ئێمه چیمان ئه‌وێ. ئێمه‌ش ئه‌زانین ئێوه چیتان ئه‌وێ. بۆئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌م قسه‌یه ئه‌وه‌نده نه‌ڵێنه‌وه. کورت و کرمانجی پێتان ئه‌ڵێین:
ئێمه چاکسازی ریشه‌ییمان ئه‌وێ!... (كوردستان له بازنه‌ی قه‌یراندا... نه‌وشیروان مسته‌فا)
3/5/2011
پێشه‌كی:ـ
جیاوازیەكى هێجگار گەورە لە نێوان (ئیدارەدانى قەیران)"1" و (ئیدارەدان بەقەیران)"2" هەیە:
یەكەم: بەواتاىچۆنیەتى زاڵبون بەسەر قەیراندا دێت.بەمیكانیزمى زانستى ئیدارى فرە ڕەهەند،بە دوركەوتنەوە لە كارە نەگەتیڤەكان و پەیڕەو نزیكبونەوە ى ڕاستەوخۆ لە كارە پۆزەتیڤەكان.
دووەم: بەواتاى بەرپاكردن و دروستكردنى خۆبەخۆى قەیران،بەشێوەیەكى حەقیقى و واقیعى،لەبەرگێكى موفتەعیل و هەڵچوندا،بەپلانێكى پێش وەختى داڕێژراو قەیران بەرهەم دێـت. یاخود چنینەوە و قۆستنەوەى هەلێك بۆ خوڵقاندن و وەبەرهێنانى قەیرانێكى ڕاستەقینە، بە مەبەستى وەچنگ خستنى كۆمەڵێك ئامانج،بەجۆرێك لە كاتى ئاسایی‌دا ئەگەرى وەدەست هێنانى ئاستەمە.
سەرەتا ئیدارەدان بەقەیران خەسڵەتێكى پلەبەندكراو بەرچاوى (بیست ساڵى ڕابورد) دەسەڵاتى ئەمرى واقیع (دیفاكتۆى) هەرێمى كوردستانە.
قەیران لە كوردستاندا تۆڕێكى مافیاى سەرپەرشتى دەكات.
قەیران بەگشتى یان سروشتیە ، یاخود پیشەسازیە، دواجار بەشەرییە. لە كوردستان قەیران تێكەڵەو ئاوێتەبونى (گرفت و كارەساتە قەیران بەرهەم دەهێنێت).
تایبەتمەندان و بیرمەندانى ئیدارەى گشتى لەمڕۆدا سەرقاڵى ئەوەەن دیاردەى بە دامەزراوەبون و بونیاتنانى سیاسەتى گشتى لە هەرسیستمێكى سیاسى هاوچەرخدا كە پارێزگارى لە سەروەرى وڵات و زەمانەتى شوناس و ئاسایشى نەتەوەیى بكات، لەتەك سیاسەتى گەشەپێدان و پەرەپێدانى مرۆیی‌دا.
لە كوردستان ، ئەوەى پەیڕەو ناكرێ بونى سیستمێكى سیاسى لەتەك سیاسەتى گەشەپێدان بەهیچ شێوازێك بەرجەستە ناكرێت.
بەڵام، بەجوانترین شێواز دەسەڵاتى حیزبى لە ڕێگەى شارەزایانى جۆراو جۆرەوە(بەگشتى) تۆڕێكى سەرپەرشتیارى بۆ ئیدارەدان بەقەیران هەست پێدەكرێت .
ئیدارەدانى قەیران ، زانستە ، وەلێ لە كوردستان خێڵ و عەشرەت حوكمڕان و قەڵەمڕەوى قۆناغى خۆیانن.
گرنگترین فاكتەرو كارلێكەرى زانستى بۆ ئیدارەى قەیران ، بەشێوەیەكى گشتى :
1/پۆلێنكردنى قەیرانەكان(تێكڕاى دووبارەبونەوە،ئاستى قوڵى و ڕۆچونى،ئاستى كارتێكردن،پلەى توند‌و تیژى،ئاست"گشتیەیان بەشێكە"،پەیوەندیەكانى،میحوەرەكانى).
2/هۆكارى سەرهەڵدانى قەیرانەكان(لێك نەگیشتن،وەرنەگرتنى زانیاریەكان وەك خۆى، خراپ هەڵسەنگاندن و پاداشتكردن،ئیدارەى تێكچڕاو، ئارەزومەندى بۆ كۆنترۆڵكردنى ئەوانەى بڕیاران بەدەستە، بێ‌ئومێدى، پڕوپاگەندە، خۆدەرخستن بەهێز، هەڵەى مرۆیى، قەیرانى پلاندراڕێژراو،بەركەوتنى بەرژەوەندیەكان، پێكدادانى بەرژەوەندیەكان).
3/قۆناغەكانى پیچكهێنانى قەیرانەكان و كارلێكە نێوخۆییەكان(لەدایكبونى قەیران، گەشەكردنى قەیران، پێگەیشتنى قەیران، كەنارخستنى قەیران، لەباربردن و خەفەكردنى قەیران).
4/بنەماسەرەكیەكان بۆ بەرنگاربونەوەى قەیرانەكان(دیاریكردنى ئامانج،سەربەستى لەجوڵەداو خێرایى لە دەست پێكردن، موفاجەئە و هەڵكوتانەسەر، گردكردنەوەى هێزو ڕێكخستنى، هاوكارى و هاوبەشى چالاكانە، كۆنترۆڵكردنى بەردەوامى ڕوداوەكان، ئامادەباشى گشتگیر، بەرنگاربونەوەى خێرا، بەكارهێنانى كەمترین هێز، پیادەكردنى شێوازى ناڕاستەوخۆ).
5/پێویستیە ئیداریەكان، بۆ كاركردن لەگەڵ قەیران(ئاسانكردنى ئیجرائات، پەیڕەوكردنى بەرنامەى زانستى، ڕێگەدان بە دەسەڵات، ئامادەباشى هەمیشەیى و وەچنگشتنى پێویستیەكان، دابینكردنى هەمەجۆرى پەیوەندیەكان و بەردەوامبون، بونى هەمیشەیى و بەردەوامى لە مەوقیى ڕووداوەكان).
6/ڕێگەپێدانى دەسەڵات لە ئیدارەدانى قەیران(لە ڕ‌وى بڕیارەوە پێویستە بگونجێ، ئاسان بێ، ڕون بێ، شاراوەنەبێ، سادەبێ، ڕیزبەندى شیاوبێ،بەدواداچون لە نزیكەوە، كات گونجاو هاوتەریب بێ لەتەك قەیران.. لەلایەك، لەلایەكى ترەوە ... ئاستى ڕێپێدانى دەسەڵات ،ئایا بڕیارەكانى ستراتیژیە ، سیاسیە، تەكتیكیە؟!).
7/ شێوازەكانى كاركردن لەتەك قەیرانەكان(شێوازە تەقلیدیەكان" لە كوردستان ئەمە بەكارهاتوە"، شێوازە غەیرە تەقلیدیەكان).
8/شێوازى زانستى ، بەرنامەى گشتگیر بۆ بەرنگاربونەوەى قەیرانەكان، پێویستە(خەمڵاندنى ئاست، شیكردنەوەى ئاست، پلانى زانستى، تەدەخولكردنى فیعلى بۆ چارەسەركردنى قەیران) ڕەچاو بكرَت.
9/ستراتیژیەتى بەرنگاربونەوەى قەیرانەكان(كاركردن بەڕێگەى توندوتیژى، دانانى سنورێك بۆ گەشەسەندنى قەیران، دابەشكردنى قەیران، كارتێكردنى نەگەتیڤ لەو فیكرەى كە داینەمۆى قەیرانە، كەنارخستنى قەیران لە قۆناغى گەشەسەندندا، گۆڕینى ئاراستەى قەیران) هەموو ئەمانەلە كوردستان پەیڕەو كراوە.
10/كردنەوەى ناوەندى سەرپەرشتى ئیدارەدانى قەیرانەكان.
11/قۆناغەكانى ئیدارەدانى قەیرانەكان(ئیدارەدانى پێشوەخت بەهۆكارى ئاگاداربونى پیچش وەخت، ئامادەباشى بۆ خۆپاراستن... ئیدارەدان بە كاردانەوە بەهۆكارى كۆنترۆڵكردنى زەرەرەكان، گەڕانەوەو وەگەڕخستنى چالاكیەكان، دواجار فێربون بە چۆنیەتى ئیدارەدانى چالاك).
12/ڕێسا بنەڕەتیەكان بۆ ئامادەكردنى سیناریۆ ، چۆنیەتى كاركردن لەتەك قەیران.
13/پلەبەندى قەیران لە ڕ‌وى ترس و كۆنترۆڵكردنەوە(بە چوار چوارگۆشەلەسەر تان‌و پۆى ترس و كۆنترۆڵكردن، چۆنیەتى ئەو دوو چەمكە لە هەر چوار گۆشەیەك بە جۆرێكە).
14/كار كردن لەسەر چۆنیەتى خۆپاراستن لە قەیرانەكان.
ئەوەى سەرەوە ، زادەى بیرى مرۆڤایەتیە لە زۆر شوێن ئاماژەى بۆكراوە، دەیان كتێب و لێكۆڵینەوە و بەدواداچون و كۆنفراس و كۆنگرەى بەشێوەیەكى زانستى لەسەر كراوە.
ئەوەبۆیە ئەم دەسەڵاتە حیزبیە ناتوانێت بەرنگاربونەوەى لەتەك قەیرانە كەڵەكەبوەكان هەبێت، ئەوان دەزانن ئاستەمە و مەحاڵە، باشترین بەرنامە بەلاى حیزبى دەسەڵاتەوە سەرپەرشتى ئەو تۆڕە مافیایە، كە كارى بۆ دەكات، باشترین وەهمیش بۆ جێبەجێنەكردنى چاكسازى وەهمى قۆناغەكانى چاكسازییە!!...
پرۆژه‌كه:ــ
سه‌ره‌تا پرۆژه‌كه له دیباجه‌كه‌یه‌وه ، جیاوازی و دژ به‌یه‌ك ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:
لەئێستادا ململانێی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند زۆر توند بوە، سەرەڕای بەردەوامی كێشەكانی بودجە و نەوت و پێشمەرگە و...هتد، هەنوكە گۆڕاوی نوێش لە پەیوەندی نێوان هەردولا هاتۆتە كایەوە، بەتایبەتیش دوای پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە و هێنانی هێزی زیاتری سوپای عێراق بۆ ناوچە دابڕێنراوەكان، لەپارێزگای كەركوك و دیالە وسەلاحەدین، ئەگەری رودانی پێكدادانی چەكداری هەیە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
بۆیە ئێستا لەناوخۆی هەرێم باس لەئەگەر و سیناریۆی جیاواز دەكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی ئەم قەیرانە.....
له‌سه‌ره‌تاوه باس له كێشه ده‌كرێت...دواجار قه‌یران... ئه‌سڵی دۆزه‌كه قه‌یرانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه" چونكه به پێی زانستی سیاسی كێشه قۆناغێكه له قه‌یران، ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا زاده‌ی ڕۆژو دووڕۆژنیه، درێژكراوه‌ی زیاتر له "80"ساڵه!!...
یەكەم: لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆك كۆمار بەو پێیەی سەرۆكی هەمو عێراقە، لە عێراقدا كێشەیەكی ناوخۆیی هەیە، كە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی لێدەكرێت، دەتوانێت نیوەندگیری بكات لەنێوان لایەنەكانی كێشەكە و فشار بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرۆك كۆماری عێراق بەپێی مادەی 67ی دەستوری عێراق، پارێزەری دەستورە، هەر لایەنێك لە دەستور لابدات، سەرۆك كۆمار دەتوانێت سكاڵای لەسەر تۆمار بكات لە دادگای فیدراڵی، هەروەها بەپێی ماددەی (61) لەدەستور دەتوانێت داوای سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیران (مالیكی) بكات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆیە ئەگەر سەرۆك كۆماری عێراق كێشەكانی بەرێگەی سیاسی بۆ چارەسەر نەكرا، پەنابەرێتەبەر رێگا دەستورییەكان، سكاڵا لەسەر سەرۆك وەزیران تۆمار بكات و پاشان داوای سەندنەوەی متمانەی لێ بكات.
تێكچڕانێكی تۆڕئاسا له نێو ئه‌م په‌ره‌گرافه‌دا به‌دیاركه‌وتوه" له‌ڕاستیدا كۆمه‌ڵێك ده‌قی ده‌ستوری تێكه‌ڵه" وه‌ك چێشتی مجه‌وه‌ر كراوه به‌سه‌ر یه‌كدا بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ڕێگه و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كارته‌كان بكات...
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی له‌سه‌ر مێزی سه‌رۆكایه‌تی و له‌به‌رچاویدا و له‌لای ڕاستی ده‌ستور و له‌لای چه‌پی یاسانه‌بێت،چاوه‌ڕێی موسته‌حیلی لێ ناكرێت. چونكه دواجار بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بون و ڕه‌واجی هه‌بێت پێویسته سه‌رۆكه‌كان ئه‌وه‌یان له‌یاد بێت پێگه و كورسیه‌كه‌یان ڕه‌هندی ته‌كلیفه" نه‌ك ته‌شریف!!!...
ڕاسته ماده‌ی (67)سه‌رۆك كۆمار سومبلی یه‌كبونی نیشتمانه و نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆه‌ری وڵاته و شه‌ونخونی له‌سه‌ر زه‌مانه‌تی ئیلتیزام به ده‌ستور و پارێزگاری سه‌ربه‌خۆیی عێراق و سه‌روه‌ری و یه‌كگرتویی سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی ده‌كات" به پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور ..
لێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌پێی ده‌قی ماده‌ی(61/دووه‌م"چواره‌م"هه‌شته‌م/ب/2)ماده‌ی(61/دووه‌م"چواره‌م"هه‌شته‌م/ب/2)،(61/نۆیه‌م/ئه‌لف) زۆر زیاتره...دواجارهه‌ر پێشنیارێك سه‌رۆك كۆمار بیخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێویستی به بڕیاری كۆتایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه...واته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆپه‌رله‌مانه ئه‌وجا سه‌رۆك كۆمار.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌كه‌دا هاتوه هه‌موو ئه‌ركه‌كه‌ی به‌ره‌و ڕوی سه‌رۆك كۆمار كردووه وێڕای قورسی هه‌نگاوه‌كانی..
دوەم: لەسەر ئاستی ئەنجومەنی نوێنەران
پێویستە فراكسیۆنە كوردییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانیان یەكبخەن و كاربكەن بۆ لێپرسینەوەی (استجواب) سەرۆك وەزیران، لەبەرامبەر پێشیلكارییە دەستورییەكانی كە بریتیین:
1. بەكارهێنانی سوپا لەململانێ سیاسییەكاندا.
2. دانانی فەرماندەی فیرقەكان لەدەرەوەی پەرلەمان.
3. پشتگوێخستنی جێبەجێكردنی مادەی (140).
4.پێشیلكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی پارێزگا.
هەروەها هەوڵبدرێت بۆ لێپرسینەوەی سەرۆك وەزیران، فراكسیۆنەكانی تر بەلای خویاندا رابكێشن بەتایبەتیش لیستی عیراقییە.
1/مه‌سه‌له‌ی به‌كارنه‌هێنانی سوپا له ملمانێ سیاسیه‌كاندا" به ده‌ق له ماده‌ی /9/یه‌كه‌م /ئه‌لف هاتوه به مولزه‌می قه‌ده‌غه‌ی كردووه.كه ده‌ق هه‌بوو ناچی بۆ ته‌فاسیلی تر.واته ئه‌وئیستیجوابه زیاده.
2/ دانانی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كان...به‌ده‌ق ماده‌ی /61/پێنجه‌م/ج سه‌رۆكی ئه‌ركان و یاریده‌ده‌ره‌كانی و ئه‌وانه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمانده‌ی فیرقه به‌ره‌و ژورت و سه‌رۆكی موخابه‌رات" له‌سه‌ر پێشنیار(اقتراح)ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان داده‌نرێن. هه‌مان شت به‌ده‌ق له‌ماده‌ی /78 ،ماده‌ی /80/5/به شێوه‌ی (توێیه)باسی لێكردووه. پێویستی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه.
3/ پێشێلكردنی ماده‌ی (140)... سه‌یره دوا واده 31/12/2007 بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ماده‌یه دانرابوو زیاتر له (5)ساڵه هێشتا قۆناغی یه‌كه‌م یه‌كه‌م هه‌نگاوی ته‌واو نه‌كردووه له پێدانی چه‌كی قه‌ره‌بوو ستۆپیان كردووه.كورد‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی زۆر باش ئه‌وه ده‌زانێت " ته‌نها قۆناغی یه‌كه‌م له‌وانه‌یه به (1()ساڵی تر ته‌واو ببێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ته‌واو ببێت!!!... زۆر به‌سانایی داوا له ئه‌نجومه‌ن ده‌كرێت بۆ ئه‌م ماده‌یه له‌كاتێكدا شه‌ڕی (80)ساڵه‌ی كورد له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تره!!...
4/پێشێلكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا...ئه‌وه‌ی تێبفكرێت له‌م بڕگه‌یه زۆر ئاشكرا‌و ڕوونه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانب یر له بیرۆكه‌ی به هه‌رێمكردنی كه‌ركوك وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ به پێی ده‌قی ماده‌ی /122/هه‌ر (5)بڕگه‌كه‌ی... له‌كاتێكدا ئه‌مه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ كه‌ركوك و سه‌ردان و پاڵپشتی بۆ پارێزگاری كه‌ركوك" له كۆنفراسه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌ركوك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هه‌رێمی كوردستان!!... له‌لایه‌ك ...
له‌لایه‌كی تره‌وه ... هێشتا یه‌كلانه‌بۆته‌وه خه‌ڵك و دانیشتوانی كه‌ركوك بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان چیه؟!... پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان پێش ڕووداوه‌كان كه‌وتوه‌و له‌م بڕگه‌یه‌دا ئیعلانی به‌هه‌رێمبونی كه‌ركوك وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات!!!....
دوا دێڕی ئه‌م په‌ره‌گرافه باس له هه‌وڵدان دووباره بۆ لێپرسینه‌وه و سه‌رنج ڕاكێشانی فراكسیۆنه‌كانی تر ده‌كات به‌تایبه‌تی عێراقیه...دیسانه‌وه به‌ده‌ق له ماده‌ی/61/دووه‌م باس له چاودێری ئه‌دای كاری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌كات" كه له تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه...به‌هه‌مان شێوه ماده‌ی /93 به ده‌ق تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دادگای ئیتیحادی باڵا ده‌كات به‌تایبه‌تی بڕگه‌كانی/1،2،3،4،6.ئیدی ئه‌مه‌ش ڕتوشكردن و قه‌ڵه‌باڵغكردنی پرۆژه‌كه نه‌بێ هیچ پاساوێكی تر نیه.
سێیەم: لەسەر ئاستی حكومەتی ناوەندی
پێویستە لایەنەكانی كورد كەبەشدارن لە حكومەتی ناوەندی هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەكان بدەن، لەرێگەی:
1. پشتگیری كردنی هەوڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
2. جوڵاندنی ئەو پرسە لەناو ئەنجومەنی وەزیران.
3.ئاگاداركردنەوەی رای گشتی ناوخۆ و دەرەوە لەو بابەتانە.
4. ئەگەر هەمو هەوڵەكان سەركەوتو نەبو، وەزیرە كوردەكان بكشێنەوە لە حكومەت.ئەگەر ئەم كشانەوەیە هاوكات بێ لەگەڵ دەست لەكاركێشانەوەی سەركۆماری عێراق، ئەوا رەنگە تەنگژەی قوڵ رو بدات بەهۆی بەشدارنەبونی پێكهاتەیەكی سەرەكیی عێراق (كورد) لە دەسەڵاتی جێبەجێ كردنی فیدڕاڵ.
خاڵی /1،2،3به‌مولزه‌می(پێویسته)به‌كارهاتوه"بۆ لایه‌نی كوردی دیاره زیاتر مه‌به‌ست لێی یه‌كێتی وپارتیه...
خالی /4باس له‌كشانه‌وه‌ی كورد به‌گشتی له‌به‌غداد ده‌كات له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی (1،2،3)...دیاره ئه‌مه‌ش ته‌فسیرو ته‌ئویلی زۆر هه‌ڵده‌گرێت....
چكاوه‌ی ئه‌م سێ به‌شه‌ی پرۆژه‌كه:
یاریكردن به ده‌سته‌واژه‌و زاراوه ، له ئه‌ده‌ب و وێژه‌و ڕۆمان و شیعر‌و بواره‌ئه‌ده‌بیه‌كانی تر شیاوه" لێ له بواری زانستی سیاسی و عه‌مه‌لیه‌ی سیاسی‌دا زۆروتن له جوهه‌ری مه‌سه‌له ناوه‌ندیه‌كه دورو ون ده‌كات...
به‌ڕای به‌نده له دوو خاڵی چڕ‌و پڕدا ده‌توانرا ئاماژه بۆئه‌و سێ بڕگه‌یه بكرێ و ته‌فاسیله و ورده‌كاری بۆلایه‌نی په‌یوه‌ندارو ده‌ستورو یاسا په‌یڕه‌و كراوه‌كان به جێ بهێڵن" ئه‌ویش:
1/گه‌ڕانه‌وه بۆ(پێشه‌كی)دیباجه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ساڵی 2005 "له‌كۆتا دێڕهاتووه(....ئیلتیزامكردن به‌م ده‌ستوره پارێزه‌ری عێراقی یه‌كگرتووی ئازادی خۆویستانه‌یه له ڕووی گه‌ل وخاك و سه‌روه‌رییه‌وه.
2/پشتبه‌ست به ده‌قی ماده‌ی /13/یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌ستوره داده‌نرێت به‌به‌رزترین و پیرۆزترین یاسا له‌عێراق و له‌ته‌واوی عێراق مولزه‌مه به‌بێ جیاوازی و جیاكاری.
بۆ؟!!...
چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه به‌گشتی باس له كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ناویاندا كه‌ركوك و ماده‌ی 140،به‌تایبه‌تی ئۆپراسیۆنی دیجله‌یه.
كاتێك باس له دیباجه‌ی ده‌ستورو پیرۆزی ده‌ستورو مولزه‌مبونی له ته‌واوی وڵات ده‌كرێ ،ئیدی هه‌مووشتێك پێویسته به‌ئاراسته‌ی به‌پرۆسێسكردنی ده‌قه‌كانی ده‌ستورو یاسا بێت" پێچه‌وانه‌كه‌ی موخاله‌فه‌یه... ئه‌وسا ئه‌گه‌ره‌كان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌مولایه‌ك...له‌وانه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق...جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستا... مافی چاره‌ی خۆنوسین... هه‌وڵدان بۆ بون به‌ده‌وڵه‌ت....
چوارەم: لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك
لەسەر ئاستی پارێزگای كەركوك و ناوچە دابڕاوەكان پێویستە ئەم هەنگاوانە بنرێت:
1. بەردەوامی رەتكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە لەلایەن دانیشتوان و ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە، هەروەك چون دەكرێت خۆپیشاندان و رێپێوانی جەماوەری بكرێت بۆ راكێشانی رای گشتی عیراق و جیهان.
2. هەوڵدان بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ نەتەوەو پێكهاتەكانی تری شاری كەركوك بۆ قەناعەتپێكردنیان بۆ رەتكردنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە.
3. جێگیركردنی هێزی پێشمەرگە لەكەركوك و ناوچەكانی دەورپشتی و ئامادەبون بۆ وەڵامدانەوەی هەر مەترسییەك، بەڵام پێویستە كورد دەستپێشخەری شەڕ نەكات.
4. ئەگەر هەمو هەوڵەكان سەركەوتو نەبو، دەكرێت ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوای گەڕاندنەوە بكات بۆ سەر هەرێمی كوردستان، وەكو پێشتر داوایان كردبو.
بڕگه‌ی چواره‌م چوار خاڵ هه‌ریه‌ك دژبه‌وی تره|...ته‌نها باس له خاچی چواره‌م ده‌كه‌م گه‌رانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆ سه‌رهه‌رێم....ئێ باشه له‌سیچ بڕگه‌ی لای سه‌ره‌وه باس له پشتگیری و پاڵپشتی و ده‌ستێوه‌رنه‌دان و پێشێلكاری ئیداره‌ی كه‌ركوك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێ و باس له‌وه ده‌كرێ نه‌ته‌وه‌ی تر ڕاو فشار‌و ڕای گشتی به‌كار بهێنرێ " كه‌چی ڕاسته‌وخۆ له‌هه‌موو ئه‌مانه پاشگه‌زده‌بنه‌وه‌و دواجار ده‌ڵێن باكه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستا!!!....
باشه ورتر" كێ وتویه‌تی كه‌ركوك به‌شێك نیه له‌كوردستان " تا پاش هه‌موو هه‌وڵه‌كان ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی خۆی نه‌گرت با كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه؟!!...ئه‌مه دژه‌هه‌ڵوێست نیه؟!!....
پێنجەم: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان
1. پشتگیری جەماوەری و سیاسی هەرێمی كوردستان لەپارێزگای كەركوك.
2. ئامادەكردن و سازدانی هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوییان، گۆڕینیان بۆ هێزێكی نیشتیمانیی پیشەیی.
3. گەڕانەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان وەك مەرجەعی شەرعی بڕیاردان، بەتایبەتیش لەبارودۆخێكی هەستیاری وەك ئێستا، كە پێویستە كۆدەنگی نیشتیمانی هەبێت و بڕیارە چارەنوسسازەكان لەپەرلەمان و بەتوافوقی هەمو لایەنەكان بدرێت.
4. دوركەوتنەوە لەهەمو بڕیارێكی تاكلایەنی حیزبی و كەسی كە كاریگەری هەبێت لەسەر جوڵە سەربازییەكان و ئاسایشی ئەو ناوچانە.
5. هەر رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بكرێت سەبارەت بەم پرسە پێویستە ببەسترێتەوە بەهەڵوەشاندنەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە و گەڕانەوەی دۆخەكە بۆ پێش پێكهێنانی.
6. ئەنجامدانی چاكسازی بنەڕەتی لەسیستمی سیاسی و دەستەبەركردنی ئازادی و مافەكان، چونكە هێزی هەمو قەوارە و دەوڵەتێك لەناوخۆوە دەستپێدەكات و بەبێ سەقامگیریی سیاسی ناوخۆ، پێگەی دەرەكی هەرێم بەهێز نابێت.
7. پشت بەستن بەتوانا ناوخۆییەكان و بەگژداچونەوەی گەندەڵی و بەكارهێنانی داهاتەكانی هەرێم بەشێوەیەكی شەفافانە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوریی كوردستان.
خاڵی (5)ی لێده‌ربكه یه‌كسه‌ر شه‌ش پاكێجه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بیرده‌كه‌وێته‌وه...دیاره ئه‌مه‌ش جوینه‌وه‌ی پرۆژه له‌بن نه‌هاتوه‌كانه كه‌له‌سه‌ر سینی پێشكه‌ش به‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌كرێت و هیچی په‌یڕه‌و ناكرێت...
بۆخاڵی/5 ئه‌ویش پێشتر باسكراوه‌و كرۆكی بارگرژی و یه‌كێكه له قه‌یرانه هه‌ڵتۆقیوه‌كان به‌ڕای به‌نده ته‌نها وشه‌سازی و زاراوه‌سازی و یاریكردن و تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانه و هیچی تر...
شەشەم: لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی
1. ئەنجامدانی هەڵمەتێكی دیپلۆماسی چڕ لەناوچەكە و جیهان بۆ كۆكردنەوەی پشتگیری سیاسی بۆ هەرێم.
2. پشت بەستن بە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و دەوڵەتانی دۆست بۆ ناوبژیوانی و پێشكەشكردنی پێشنیاز و چارەسەر.
3. رەوەندی كورد هەڵبستێت بەئەنجامدانی خوپیشاندان و ناڕەزایی دژ بەبڕیارەكانی حكومەتی ناوەند.
4. بەكارهێنانی دەوڵەتانی دراوسێی عێراق بۆ فشار خستنەسەر حكومەتی ناوەندی، بەمەبەستی پاراستنی سەقامگیری عیراق و هەرێمی كوردستان.
5. فشار خستنەسەر ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی بەڵینەكانی سەبارەت بەپاراستن دیموكراسی و ئاسایشی عێراق.
6. دروستكردنی پەیوەندییەكی سیاسیی هاوسەنگ و تەندروست لەگەڵ دەوڵەتانی جیهان، لەڕێگەی پەیوەندیی دامەزراوە تایبەتەكانی حكومەتی هەرێم (نەك حیزب).بەشێوەیەك نە هەرێمی كوردستان ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەوان، نە ئەوانیش دەست لەكاروباری ناوخۆی هەرێم و عێراق وەربدەن.
له‌م بڕگه‌یه‌دا تۆپه‌كه و ئاراسته‌ی یارییه‌كه 180پله له‌هه‌رێم وعێراق ده‌ترازی و هه‌وڵدانه بۆ هێنان و هاتنه سه‌رخه‌تی ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه بڕیاره‌كانیان هه‌میشه ته‌وسیه‌ی و هێزی ئیلزامكردنی نیه...
دیاره به‌گه‌رانه‌وه بۆ ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل و چین و روسیا‌و توركیا‌و ئێران لێره‌دا میحوه‌ربه‌ندی به‌قوتبكردنی هێزه‌كان و هاوسه‌نگبونی قه‌واره‌یان وه‌ك ڤیتامین داواده‌كرێت... بۆ سه‌رله‌نوی دابه‌شبونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژه‌كانی ئابوری و سه‌ربازی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی جه‌مسه‌رگیری....
ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌له‌سه‌ركردنه ...ناوزه‌دكردنی هه‌رێمی كوردستانه به‌وه‌ی كه ئاسایش و ئارامی هه‌م عێراق و ده‌روجیران و ناوچه‌كه نێوده‌وڵه‌تی بخاته مه‌ترسیه‌وه" وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌ی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین مانۆری ستراتیژی سه‌ربازی و چه‌كی قورس و ڕۆكێتی بالستیكی و وزه‌ی ئه‌تۆمی بێت...
براده‌رانی (دال)ئه‌وه‌یان بیر چوه هێشتا عێراق خۆی له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه...ناوزه‌دكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاسته به‌ڕاستی مایه‌ی نیگه‌رانیه!!!....
كۆی چكاوه‌ی پرۆژه‌كه:
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می بابه‌ته‌كه وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا... كه‌باس له چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كات... ده‌بوا داڕشته‌یه‌ك له ڕۆحی ئه‌و چه‌ندێڕه‌وه، ته‌واوكار به‌و دووبڕگه‌یه‌ی كه‌به‌نده خستومه‌ته‌ڕوو"له‌ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریدا مه‌رج نیه به‌و شیوازه بێت"پرۆپۆزه‌ڵێكی چڕ‌و پڕ پێشكه‌ش به‌ڕای گشتی بكرایه " نه‌ك له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم"چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌یان هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه به گوێی ڕای گشتیدا وتویانه كۆبونه‌وه بۆ كۆبونه‌وه ناكه‌ین!!!...
ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌چێته سه‌ر پرۆژه‌كانی پێش‌و تر ، گومانم له پیاده‌كردنی ته‌نانه‌ت یه‌ك بڕگه‌ی نیه...
(دال)ه‌كانی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له دیدی خۆیانه‌وه خستۆته چوارچێوه‌ی شه‌ش بڕگه‌وه ...به(زێوان)كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان...
گرنگه، گۆڕان له مه‌شهه‌دی سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان هاوكێشه و گریمانه و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان بڕستی هۆشیاری و گشتاندنی وه‌ك زێوانی زیندوه‌كان سه‌وڵی‌به‌رنگاربونه‌وه‌ی دژ به ئاراسته‌ی مڵۆزمه ته‌قلیدیه‌كانی، ته‌كانی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی، جۆر و بابه‌تی چارۆكه‌ی كه‌شتی وه‌رچه‌رخانی تازه‌گه‌ری بخاته‌سه‌ر شاڕێی بواری (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی، رۆشنبیری...)؟!...
پاكتاو جۆماڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان... به كۆڵه‌وژێك ئاگری به‌رده‌می پێ تێك ئه‌دا، میلله‌ت له چاوه‌ڕوانی ده‌فرێكی چه‌رموی سیاسی‌دا چاوه‌ڕوانه!...
سیستمی سیاسی... بڕیاری سیاسی... ده‌سه‌ڵاتی سیاسی... بۆ ئاینده‌ی كوردستان ئامانج و ستراتیژی دورمه‌ودای گۆڕانه...
بۆئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی و تێپه‌ڕاندنی كاوه‌خۆ وه‌لێ ورد و ره‌وان، خورت و به‌هێز، نێرگه (دارێكی ئه‌ستوره) دابهێڵرێت تاداره‌ڕای سه‌رخانێكی به‌هێز و تۆكمه بۆ ستراتیژی دورمه‌ودا فه‌رهام بكرێت...:
1-Crisis Managementئیدارەى قەیران
2-Management by Crisisئیدارەدان بە قەیران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست