کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مەملەکەتیکی حەرام کراو

Saturday, 16/03/2013, 12:00






  ‌
وەک هەموومان ئاگادارین کوردستان بەگشتی لەڕوی جوگرافیاوسامان و نەوت و پارەوە یەکیکە لە شوێنە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
بەهۆی شەڕو داگیرکاریەوە لەماوەی ڕابردوودا دەستی تەماحکاری و داگیرکارانە نە یان هیشتووە ئەم ووڵاتە بەرەو پێشکەوتن بچێت وە هەمیشە جەنگە خوێناویەکان بە ئاڕاستەی کاول کردن و سەرکوتکرنی کوردستاندابوو،
 بێینە سەرباسی گۆڕانکاریەکان و ئەوەی لە ئستادا هەیە،‌لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی نەودو یەکەوە،یەکئک لەپارچەکانی کوردستان لەژێردەستی حکومەتی عێراقی داگیرکەرێازادکرا،ئەوە گوڕانیکی مێژووی بوو بۆکورد،کەبتوانن لە سایەی ێازادی و خۆبەڕێوەبەری دا بنیادیکی باش بنێن وەهەنگاوی پێشکەوتن بنێن،بەڵام بەهۆی ململانێ و تەماحی گەورەی پارتەکان بەتایبەت پارتی و یەکیتی کە دوو دەسەڵاتی گەورەبوون شەڕی خوێناوی ناوخۆیان هەڵگیرساندو لە ئەنجامدا هەزاران قوربانی لیکەوتەوە.
 وەلەدوای کۆتای هاتنی شەڕ،ئەم دوو پارتە لەسەرکورسی دەسەڵات مانەوەو هەتا ئیستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە ئەبەن وە لە ماوەی دە سەڵاتدارێتی ئەم دووپارتەدا چەندین کەسایەتی ملهووڕ بون و بون بەبازرگان ،وە لەژێر سایەی ئەوئازادی و دەسەڵاتە بەناو دیموکراسیداهەزاران گەندەڵی وناهقی ڕووئەدەن هەرلە فرۆشتنی نەوت و سامانی گشتی تا کوشتن و بڕین هەتا بەسیاسی کردنی چین و توێژەکانی کومەڵگاو دەست وەردانی حیزب لەهەموو بوارەکاندا،کەشیکی وەها تەماحکاری سیاسی ڕەخساوە کە پڕە لە بوغزو غەرەزی سیاسی وەسیاسەتی حیزبی بوون وەک ئاوهەوا بەکاردێنرێت کە دووربیت هەست بەبەش خوراو پەراوێزی بکەیت،‌
لەبەر ێەو قەتیسکاری و کەشە ململانێ سیاسە بێ فەڕە زۆرێک لە دانیشتوانە کەی لە بەرنائومێدی و تەحامول نەکردن لەوبارودۆخەدا ڕوویان لە ووڵاتانی دەرەوە کردووەو لە ژیانێکی غەریبیدا ێەژین کە زۆربەی زۆریان لەبارودۆخی خراپی دەروونی و هەژاریدا ئەژین،کەزۆربەی زۆران لە بەرنەهامەتی و چارەڕەشی بوونەتە قومارچی و ێالودە بەمادەی سڕکەرکە لەبەر داماوی و هەژاری و نائومێدی حەزی ژیان و شادبوونەوەیان بەکەس و کاریان نەماوە وە بێزاری وبێتاقەتی باڵی کێشاوە بەسەریانداو داهاتوویەکی نادیاریان هە یە ،وەجارجار لێرەو لەوێ لە سایەی ئەوئازادیانەی کە لە تاراوگەدا هەیە هاواری ناڕەزای و ڕەەخنەگرتنیان ئەبیسترێ و زۆرێک لەوانەش بەچەرمەسەری توانیویانە ببنە کەسی پسپۆڕو لئ هاتوو،وە ئەگەر کوردستان وڵاتئکی فەراهەم بوایە ێەوا دەسکەووتی باش و بەرهەمی باشتری ئەبوو نەک وەک ئەم دۆخە قەتیس و دواکەوتویەی ئیستا کە سەرەڕای بوونی نیشتیمانیکی دەوڵەەمەندبەڵام حەرام کراو لە ئازادی و ژان حەرامکراو لە پێشکەوتن لە ڕاستی و لەقانوون کە سیستەمی پێشکەوتن،بەڵام چێنراو لە گەندەڵی چێندراو لەپایەی فیرعەون ئاسا چێنراو لە تۆوی حیزب لە بوغز لە غەدر لە بۆمی حیزب لە سیاسەتی بۆگەن هەتادوای......‌هەربۆیە مەلەکانی ئەم کوردستانە لە کۆچدان وەزۆرێکیان لە ناچاریدا هەرماوون بە ێومئدی گۆڕان ،کوردستانی باشووروێنەیەکی ناێومێدی و ترس بەخشی نیشانداوین ئەنجامی ئەم ئەزموونە کوردیە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە خاپ بوون ئەنێ و ڕەنگە ڕۆژگارێک بێت بەشێوەی ئاشکرا بفرۆشرێتەوە بە داگیرکەرانی و لە ێیستادا سامانە کانی تالان فرۆش ئەکرێ و. لەوانە نەوت ،وەگلەی وگازندەی بێ دەسەڵاتی هاووڵاتیان و مافیای دەسەڵات داران بەڕوونی ئەبینرێت.‌

والی عوسمان
 ‌بریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە