کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

رەفعەت هەڵەبجەیی

ئەندامی پێشووی ستافی کوردستانپۆست، رەفعەت هەڵەبجەیی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، 07 / 06 /2020 بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.


هاواره‌کانی مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌وڵه‌ته‌ یا بۆ نه‌وته‌

Tuesday, 15/07/2014, 12:00



 

ماوه‌یه‌که‌ میدیا جیهانیه‌کان به‌تایبه‌تی عەرەبی و خۆماڵیەکان جەماوەری کوردستانیان سەرقاڵ کردووە بە هەواڵی پرۆژەی ده‌وڵه‌تی کوردی وسەربەخۆی کوردستانەوە بۆ لەبیر بردنەوه‌ی ئه‌و
قەیرانانەی کە ڕوبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆته‌وه‌، لەوانە قەیرانی سیاسی و ئابووری و وبێ موچەیی و بازاڕو گرانی وبه‌ونزین و که‌هه‌رهه‌موو ئه‌م کێشانه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا پارتی و بارزانی خوڵقاندوویه‌تی له‌ژێر فشاری ئه‌ردوگاندا ئه‌ویش بۆ گرێدانی ئابووری هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتی تورکیادا که‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ ده‌ستوری عێراقه‌ که‌خودی پارتی و بارزانی ده‌نگیان پێداوه‌و به‌خه‌ڵکی کوردستانیان ده‌وت ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ ئه‌م ده‌ستووره‌ نه‌دات خائینه‌ .
باوه‌ڕ ناکه‌م تاکێکی کورد هه‌بێت که‌ خاوه‌نی عه‌قڵ و ئیراده‌ی خۆی بێت خواست و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی و دروست بونی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌بێت، به‌ڵام دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی زه‌مینه‌ سازی ده‌وێت و هه‌ل و مه‌رجی له‌باری ده‌وێت له‌وانه‌ هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌یی و ده‌ره‌کی له‌وه‌ش گرنگتر هه‌ل و مه‌رجی ناوخۆیی که‌ له‌هه‌موو فاکته‌ره‌کانی تر گرنگتره‌ که‌ خۆی له‌ بواری سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی وئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌کڕیزی ناوماڵی کوردا ده‌بینێته‌وه‌ که‌ له‌م ڕۆدا هیچ کامێکیان به‌ ئه‌ندازه‌ی پێویست له‌ هه‌رێمی کوردستاندا بوونی نیه‌.
لێره‌دا و له‌ ووتارێکی کورتدا ناتوانم به‌ درێژی باس له‌ هه‌ل ومه‌رجه‌کان بکه‌م که‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ چه‌ند وتارێك باس نه‌کرێن.
ده‌وڵه‌تی کوردی له‌سه‌ر خواست و مه‌زاجی تاکه‌ حیزبێك وله‌ناو حیزبه‌که‌یشدا ته‌نها سێکوچکه‌یه‌ك دروست نابێت دواتر هه‌رئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ ئیدعای سه‌ربه‌خۆیی و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌ن له‌ ١٩٩١وه‌ تاکو ئێستا چه‌ندین هه‌لی سه‌ربه‌خۆیی یان له‌بار بردووه‌. له‌وانه‌ ڕاپرسیه‌ دووملیۆن ئیمزاکه‌ی که‌کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا ئه‌نجامیان دا وه‌هه‌روه‌ها پرۆژه‌که‌ی دۆستی دێرینی گه‌لی کورد دانیال مێته‌ران هاوسه‌ره‌که‌ی فرانسوا مێته‌رانی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا که‌بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان نه‌خشه‌یان کێشابووهه‌رئه‌وانه‌ بوون ئه‌و نه‌خشه‌یه‌یان ئاشکرا کردوو گه‌یاندیانه‌ میتی تورکی و دواتر له‌بار برا.


مەسعود بارزانی پیاوی قەیرانەکان .

لەوەتەی بارزانی سەرۆکی ئەم هەرێمەیە بۆ شاردنەوەی قەیرانە ناوخۆیەکانی خۆی وهەرێمی کوردستان و حیزبەکەی پەنای بۆ خوڵقاندنی قەیرانی دەرەکی بردووە له‌وانه‌ دروست کردنی قه‌یران له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا.
قەیرانی بۆدجەونه‌وت و گازو پێشمه‌رگه‌ نمونه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن که‌ مه‌سعود بارزانی له‌کاتی قه‌یرانه‌ ناوخۆیی یه‌کاندا دروستریان ده‌کات . ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ئه‌و ڕاستیانه‌ ده‌زانن به‌ڵام بۆ خۆیانی لێ بێده‌نگ ده‌که‌ن قسه‌ ناکه‌ن ئه‌وه‌ جێگه‌ی پرسیاره‌.

لەوەتەی بارزانی سەرۆکی ئەم هەرێمەیە دوو کابینەی حکومەتی لەگەڵ خودی مالیکیدا بەڕێ کردووە من لە خەڵکی کوردستان دەپرسم چ سیاسیەک یاخود فەرمانڕەوای گەلێك هەیە کە بتوانێت دوو کابینەی حوکمڕانی کە دەکاتە هەشت ساڵ لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ووڵاتێك بەڕێ بکات دوایش پێ ی بڵێت دوژمنی گەلی کوردستان لەکاتێکدا پارتی ئەم پۆستانەی لەناو حکومەتی ناوەندیدا هەیە..

1. جێگری سەرۆکی وەزیران 
2/ جێگری سەرۆکی پەرلەمان
3/ وەزیری دەرەوە.
4 / سه‌رۆکی سوپا سالاری عێراق.
5 / سه‌رۆکی هێزه‌ ئاسمانیه‌کان
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌یان پۆست و پله‌ی سه‌ربازی و ئیداری تر هاوشێوه‌ی جێگر وه‌زیرولیواو عه‌میدو هتد..
پارتی ئه‌م هه‌موو پۆستانه‌ی له‌ناو حکومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌یه‌و ٨ ساڵی ڕه‌به‌قه‌ شه‌ریک و هاوپه‌یمانی ئیتلافی ماڵی شیعه‌یه‌وله‌خه‌یرو به‌یری ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌ ده‌خوات ئێستا له‌خه‌و به‌خه‌به‌ر دێت ده‌ڵێت مالیکی دکتاتۆره‌ .

مه‌سعود بارزانی حیزبه‌ کوردیه‌کانی کردۆته‌ پاشکۆو کۆمه‌ڵگایش به‌ کۆیله‌.

له‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌حیزبی سه‌ربه‌خۆو نه‌ تاکی ئازادوو بوێرمان هه‌یه‌. به‌ڵکو ته‌نها حیزبی پاشکۆو جه‌ماوه‌ری کۆیله‌و ئیراده‌ سه‌لب کراومان هه‌یه‌. جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و بگره‌ گاڵته‌ جاڕیشه‌ حیزبێکی وه‌کو پارتی و که‌سێکی وه‌کو بارزانی که‌ ئه‌ندازیارو پاڵه‌وانی شه‌ڕی ناوخۆو کاره‌ساتی ٣١ی ئاب و لانک و داڵده‌ده‌ری ئه‌نفالچیان بێت ئێستا بێت و ئیدعای سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی بکات ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ کاره‌سات و بێ ئومێدی و چاره‌ڕه‌شی بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ولاوه‌ شتێکی تر نیه‌.

له‌شه‌ڕدا شه‌ریکین و له‌ ئاشتیا ته‌ریکین واته‌ به‌ته‌نها خۆم.

ڕاسته‌ ئه‌مه‌ په‌ندێکی کۆنی به‌نرخی کوردیه‌ به‌ڵام هه‌ق وایه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ فه‌لسه‌فه‌ی بارزانی بوایه‌.
ئاخر به‌ڕاستی کوت و مت بارزانی وا له‌گه‌ڵ حیزبه‌ کوردیه‌کاندا ده‌کات.
له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕه‌به‌ق واته‌ دوو کابینه‌ی حوکمڕانی عێراق مه‌سعود با رزانی هه‌رکاتێك له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا یان دروست تر بڵێین له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیدا ڕووبه‌ڕوی کێشه‌و قه‌یران بووبێته‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ داوای پشتگیری لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی کردووه‌و داوای کۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی کردووه‌ له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕای خه‌ڵکی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستانی کردۆته‌ خاوه‌نی قه‌یرانه‌که‌ .
که‌چی له‌ کاتی ئاشتیداو له‌کاتی سه‌ردانه‌کانی مالکیدا بۆ هه‌ولێر یان سه‌ردانه‌کانی خۆی بۆلای مالیکی بۆ به‌غداد جگه‌ له‌ کوڕه‌که‌ی خۆی و یاخود فوئادی حسین ی سه‌رۆکی دیواخانه‌که‌ی خۆی نه‌بێت که‌سی له‌گه‌ڵ خۆیدا هاوسه‌فه‌ر نه‌کردووه‌. یاخود به‌ده‌یان ڕێککه‌وتنی دارایی دوو قۆڵی ئه‌نجام داوه‌ جگه‌ له‌خۆی کوڕه‌که‌یی و نێچیره‌ڤان که‌سی تر لێ ی ئاگادار نیه‌.له‌هه‌موویشی شه‌رمه‌زارترئه‌وه‌بوو که‌له‌ کابینه‌ی ڕابووردووی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکیداو له‌کاتی دابه‌شکردنی پۆسته‌
وه‌زاریه‌کاندا بڕیار بوو که‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاب که‌ خاوه‌نی ٨ کورسی په‌رله‌مان بوو وه‌زیرێکی به‌رکه‌وێت که‌چی مه‌سعود بارزانی ڕاسته‌وخۆ به‌ مالیکی ووتبوو ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها پۆلیسێك بۆ گۆڕان دابمه‌رزێنێت ئه‌وا ئه‌وان به‌شداری حکومه‌ت ناکه‌ن. خه‌ڵکینه‌ ئه‌مه‌یه‌ سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌م که‌سایه‌تیه‌یه‌ داوای دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات .

شانسی بارزانی له‌ مێژوو جوگرافیادا،

یه‌کێتیش و گۆڕانیش هه‌ردوو لایان ده‌زانن که‌ مه‌سعود بارزانی نه‌وه‌ك هه‌ر نایه‌وێت ده‌وڵه‌تی کوردی دروست بێت به‌ڵکو دژیشی ده‌وه‌ستێته‌وه چونکه‌ بارزانی چه‌ندین جار پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ تورکه‌کان ئاشکرا کردووه‌ وله‌باری بردووه‌ ئێستا چۆن ده‌وێرێت یاخود ده‌یه‌وێت ئیدعای ده‌وڵه‌تی کوردی بکات، ئه‌ی که‌واته‌ ئه‌م خۆ سه‌خڵه‌تکردنه‌ چی یه‌و چی له‌پشت په‌رده‌وه‌ ده‌گوزه‌رێت. تۆ بڵێ ی بارزانی به‌چی هه‌موو حیزبه‌ کوردیه‌کانی بێ ده‌نگ کردبێت به‌ پشکی نه‌وت یان به‌ به‌ڵێنی چه‌وت.
مه‌سعود بارزانی ته‌نها شانسی له‌ مێژوودا نیه‌ که‌ به‌رهه‌می شکستی شۆڕشی ئه‌یلولی باوکی بووئێستا بووبه‌خێرو بێرو خۆشی ڕژا به‌سه‌رخۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌یاندا به‌ڵکو شانسی له‌جوگرافیایشدا هه‌یه‌ که‌ سنوری به‌ستراوه‌ به‌ تورکیاوه‌و تورکیایش ڕاسته‌وخۆ ده‌رگایه‌که‌ بۆ ئه‌وروپا. مه‌سعود بارزانی ته‌نانه‌ت دین و مه‌زهه‌بیش بۆته‌ خێر بۆخۆی حیزبه‌که‌ی ئه‌وه‌تا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کورد مه‌زهه‌بی سوننه‌یه‌ ده‌بێت به‌ خه‌ڵکی کوردستان بڵێت ناکرێت و نابێت ئێمه‌ بچینه‌ سه‌نگه‌ری دژه‌ سوننه‌وه‌ به‌ڵکو ده‌بێت ئێمه‌ له‌سه‌نگه‌ری ئه‌واندا بین و شه‌ڕی شیعه‌ بکه‌ین به‌م جۆره‌ هه‌م خۆی له‌ یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵی ئیسلامی نزیك ده‌کاته‌وه‌و هه‌م ڕای گشتی عه‌ره‌بی سوننه‌ بۆلای خۆی حیزبه‌که‌ی ڕاده‌کێشێت هه‌رئه‌وه‌ش بوو ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕه‌به‌ق که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و ئه‌لجزیره‌ سکای نیوز و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌کانی شرق الاوسگ و الحیاتی له‌نده‌نی و ئیلاف و ده‌یان میدیای عه‌ره‌بی تر هه‌رهه‌موویان باس له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی بارزانیان ده‌کرد دژی حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی که‌چی کاتێك ئیسرائیل پشتگیری له‌ده‌وڵه‌تی کوردی کرد هه‌رهه‌موویان دژی پرۆژه‌که‌ی بارزانی وه‌ستانه‌وه‌.
بارزانی ئه‌وه‌نده‌ گوێ به‌ کورسی و ده‌سه‌ڵات و ده‌ست که‌وتی ئابوری ده‌دات ئه‌وه‌نده‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌ ٢٠٠٥وه‌ ماده‌ی ١٤٠ی تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌کان له‌ده‌ستوردا جێگیر بووه‌ تاکو ئێستا نه‌مدیت ڕۆژێك له‌سه‌ر جێ به‌جێ نه‌کردنی ئه‌و ماده‌یه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ بارزانی هه‌ڵوێستێك بنوێنێت یاخود داوا له‌ وه‌زیره‌ کورده‌کان بکات که‌له‌ حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بکشێنه‌وه‌ یاخود هێزێك بجوڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو ئه‌مڕۆ له‌به‌رچاومان بوایه‌و بڕوامان به‌ هه‌ڵوێسته‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی بکردایه‌.
مه‌سعود بارزانی به‌ حوکمی هاوسنوری و وه‌لای ڕه‌ها بۆ ئوردگان و میتی تورکی ده‌بێت له‌ژێر ئینتیدابی ئه‌واندا بێت و له‌ ژێر فه‌رمانیان ده‌رنه‌چێت هه‌رئه‌وه‌شه‌ که‌ به‌رده‌وام خه‌ریکی دروست کردنی کێشه‌و قه‌یرانه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقیدا ئه‌گینا میلله‌تی کورد جگه‌ له‌ ماده‌ی ١٤٠ به‌ولاوه‌ له‌مێژوودا هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕوخانی ڕژێمی عێراقی و ئه‌م دوو کابینه‌یه‌ی حکومه‌تی مالیکی خۆشگوزه‌ران نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی زۆرینه‌یه‌ك له‌ هاوپه‌یمانی شیعه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن وهه‌ژمونی ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ نه‌ عه‌ره‌بی سوننه‌و نه‌ ووڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوو نه‌ تورکیاو نه‌ ئیسرائیل ئه‌وحکومه‌ته‌یان خۆش ناوێت.
مه‌سعود بارزانی به‌ری مێژووی خوارد که‌ ئێرانی شیعه‌ بۆی دروست کردبووکه‌چی به‌ حوکمی جوگرافیا ده‌بێت ئێستا سه‌نگه‌ر له‌ شیعه‌ بگرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شوننه‌و ئوردوگانیه‌کان . ئه‌گه‌ر ئێران نه‌بوایا له‌ ساڵی ١٩٧٦ دژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پارتی دبه‌ناوی شۆڕشی گوڵانه‌وه‌ دروست نه‌کردبایه‌ته‌وه‌ ئێستا شتێك نه‌بوو به‌ناوی پارتیه‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی دورنه‌که‌وینه‌وه‌ له‌ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌که‌ پارتی له‌ژێر فشاری تورکیادا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بوو له‌ پاره‌و دارایی ده‌ست که‌وتی مادی له‌ ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی ئه‌و ووڵاته‌وه‌ هه‌رهه‌مووی ته‌سلیمی تورکیا کرد ئێستا کاری سه‌ر زه‌وی به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت بارزانی و ئوردوگان و نێچیرو ئاشتی هه‌ورامی و ته‌نه‌ر یه‌ڵدز به‌ربونه‌ته‌ ژێر زه‌وی کوردستان و ده‌یانه‌وێت چۆڕێك نه‌وتی تێدا نه‌هێڵن ئه‌وه‌تا به‌ده‌یان کۆمپانیای تورکی و جیهانیان هێناوه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ده‌یان بیری نه‌وتیان هه‌ڵکه‌ندووه‌و پێشتر له‌ ڕێگه‌ی تانکه‌رو ئێستاش به‌وه‌ ڕازی نابن وا خه‌ریکه‌ به‌ بۆڕی گه‌وره‌ ڕه‌وانه‌ی تورکیای ده‌که‌ن به‌ نرخێکی هه‌رزان ده‌یفرۆشنه‌ کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی جیهان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ره‌کانی تورکیاوه‌. شه‌ڕی بارزانی ته‌نها بۆ نه‌وته‌ نه‌وه‌ك بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ر بۆیه‌شه‌ زیاتر له‌ ساڵێکه‌ قه‌یرنێکی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا دروست کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆڵ بکاته‌ چاوی جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه‌و گه‌وجیان بکات وا به‌رێته‌ مێشکیانه‌وه‌ که‌وا ئه‌و کێشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌ نه‌وه‌ك کێشه‌ی ئابووری و نه‌وت.
مه‌سعود بارزانی باکی به‌تاڵان بردنی نه‌وت وژێرخانی ئابووری نه‌وه‌کانی داهاتوومان نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خۆیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی حاکمی کوردستان بن ، بۆیه‌ به‌ پاره‌ی دزراوی ئه‌و نه‌وته‌ که‌ تاڵانفرۆش ده‌کرێت به‌شی ئاغاکانی لێ ده‌دات ده‌م کوتی حیزبه‌ کوردیه‌کانی پێ ده‌کا وخه‌ڵکی کۆیله‌یشی پێ چاوبه‌ست و بێ ده‌نگ ده‌کات .

ئه‌وه‌ی ماوه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌وا ئۆپۆزیسیۆنیش خۆمان خۆش ئیتر جارێکی تر ئه‌رکی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران گران ده‌بێت و ده‌بێت وه‌کو ئه‌رکێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بێ ده‌نگ نه‌بین و وه‌کو جاران ڕیزه‌کانمان یه‌ك بخه‌ینه‌وه‌ بێینه‌وه‌ مه‌یدان و دژی هه‌موو گه‌نه‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات ببینه‌وه‌ و به‌درۆشاخداره‌کانیان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین ونه‌هێڵین میلله‌ته‌که‌مان بێ شوان بێت و به‌گورگان خواردوو بدرێت.

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە