کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە(٣٠/ ٤) دا پەیامی (٣/٧) تەواو دەکرێت

Friday, 04/04/2014, 12:00

1794 بینراوە




سلێمانی لە٧/٣ /١٩٩١ دا پەیامی ڕزگاری و ئازادی دا بە گوێی هەمو کوردستانیانداو نیشانی خەڵکی جیهانیدا چیدیکە ئامادە نییە لە سای دەسڵاتێکی پاوانخوازو ملهوڕو سەراپاگیری وەك حزبی بەعسدا بژی، ڕاپەڕینی ٧/٣ بۆ ئازاد بونی تاکی بەئابڕو بە ڕومەتی خەڵکی پارێزگای سلێمانی بو لە ژێردەستەیی و بۆ بەدەستهێنانی مافە مادەنی و ئابوری و ڕامیارییەکان بو ، خەڵکی لەو ڕۆژەدا جامی ڕق و بێزاری خۆیان بە ڕوی دەسڵاتی بەعسدا ڕژاندو بە پیروکاڵەوە هەڵیانکوتایە سەر باستێلی سلێمانی و شارەکەیان لە بێگانەو نامۆکان پاککردەوە ، ئەمەش لە پێناو دامەزراندنی دەسڵاتێکی خۆماڵیدا کرا ،
بەڵام بەداخەوە لە دوای ماوەیەك خەڵکی بێ هیوا کراو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەسڵاتی خۆماڵی کوردی دور دەکەوتەوە لە ئامانجەکانی ڕاپەڕین و پانتایی گاپی بێ متمانەیی نێوان تاك و دەسڵاتی کوردی فراوانتر دەبو، خەڵکی هەر لە کۆتایی دەیەی نۆیەمی سەدەی ڕابردودا هەستیان کرد کە پەیامی حەوتی سێ نەگەشتۆتە جێگەی خۆی و ئەو ئامانجەی لە پێناویدا قوربانییان بۆ دابو بە درێژایی سێ دەیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لێیان دور دەخرێتەوە، هەر لە بەر ئەمە بو لەپارێزگای نەبەزین و نوێخوازو چاو کراوەدا هەرزو خەڵکی دەستیان دایە دامەزراندنی میدیای ئازادو خۆ ڕێکخستن لە چوارچێوەی گوروپەکانی فشارداو چەندین ڕێکخراوی نا فەرمی و چەندین گۆڤارو ڕۆژنامەو سەنتەری جیا جیایان دامەزران بۆ داکۆکیکرد لە مافی چین و توێژەکانی کوردستان و ئاوا کردنی سیستمێکی دیمۆکراتی کراوە کە تیایدا ژیانێکی پڕ لە شکۆ دەستەبەر بکات بۆ سەراپای پێکهاتەکانی کۆمەڵگە، بەڵام بەداخەوە هەندێك لە تێکۆشەرانی دێرین لە ڕێبازو سەرەتاکانی شۆڕش لایانداو هەندێك قەڵەمی بەعس کەوتنە ماستاو بۆ کردنیان و هەندێك فایلدارو کۆنە بەعسیش خزانە ڕیزەکانیانەوەو ئیدی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین و ئامانجەکانی شۆڕش بران بەرەو تونێلێکی تاریک و ئینتیما لاوازکراو دیمۆکراسی جاڕدراو پوچکرا لە ئەرزش و واتاو دەسڵات و حکومڕانی لە پێناو دەسکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانییەوە گۆڕا بۆ سێکتەرێکی فەرمی بۆ چنینەوەی دەسکەوتی مادی و ڕاوی دینارو دۆلاردا ، بەتایبەتی ئەمە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بە ئاشکرا هەستی پێکراو کۆمەڵگەی کوردی توشی بێزاری و بێمتمانەیی و بێ ئینتیماییەکی زۆر بویەوە!
چونکە ئەو تێکۆشەرەی دوێنێ کە لە گەڕەکە میللییەکاندا لە گەڵ خەڵکی سادەدا دراوسێ بوو یان چاوەڕوانی ژەمێك خۆراکی گوند نشینان بو لەشاخ ، لە ٢٠٠٣ بە دواوە بە هۆی دەسکەوتنی پلەو دەسڵات و داهاتێکی زۆرەوە ئاستی گوزەرانی هەڵکشاو گەڕەکی نیشتەجێ بون و خوێندنگای مناڵەکانی و نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی و جێگەی سەیران و شت کڕینی و ستایڵی ژیانی لە خەڵکی سادەی نیشتیمان جیا کردەوە ، ئیدی دیوارێك کەوتە نێوان میللەت و بەناو بەرپرسەکانیان و لەیەك بێئاگاو لە یەك دڕدۆنگ و نیگەران بون ، دواتریش هەردو پارتی کۆنە نەیاری یەکترو تازە دۆستی ئێستا ، بۆ بەشکردنی داهات و سامان پەیماننامەی ((دابەشکردنی دەسڵات و داهات)) یان واژۆکردو ناویان لێنا ڕێکەوتنی ستراتیژی ، لەوە بە دوا خەڵکی هە ستیان کرد بە پەراوێزخستن و گوێلێنەگرتنیان، هەر بۆیە لە بەدیلێك دەگەڕان لە فریاد ڕەسێك چاوەڕوان بون کە بێتە هانایانەوەو لەو مەنگەنە ئابوری و ڕامیارییە قوتاریان بکات ،
خۆشبەختانە لە هەناوی یەکێك لە دەسڵاتە پاوانخوازەکانەوە گروپێکی ڕیفۆرمیستی بێگەردی شۆڕشگێڕی گوێلێنەگیراوی کاریگەری خاوەن پڕانسیپ و ئامانج هاتنە دەرێ و چەند مانگێك دواتر لیستێکیان پێکهێنا لە ٢٥/٧/٢٠٠٩ دا ، ئیدی لەو ساتەوە هیوایەک کەوتەوە دڵی خەڵکییەوەو خەڵکی هەژارو نەدارو پەراوێزخراوو فێڵلێکراو بە ئومێدی تەواو کردنی پەیامەکەی(٧/٣)ن و چاوەڕوانییەکی زۆریان لەم بزوتنەوە تازەیە هەیە کە ڕێکخەرەکەی پلانداڕێژەرو ئەندازیاری ڕاپەڕینی کوردستانەو لە کاروانی تێکۆشاندا قاڵبۆتەوەو بەمو لە سەرەتاکانی شۆڕش لاینەداوە ، چاوەڕوانن لە ڕێگەی شاڕێی کاری سیاسییەوە کە دەنگدان و هەڵبژاردنە لە پارێزگای سلێمانییەوە جارێکی دیکە جاڕی خۆماڵیکردنی دەسڵات و بەدیمۆکراسی کردنی کۆمەڵگەو ئازادی بازاڕو سەربەخۆکردنی ئابوری و دادی کۆمەڵایەتی بدرێت و لێرەشەوە ئەم مۆدێلە کوردستان بتەنێتەوەو خەونەکانی ٧/٣ بێتەدی بێ خوێنڕژاندن و ئاژاوەو ناکۆکی .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)