کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوداو ئەیەوێت خۆی بەدەردی ئەومریشكە بەرێت كە لاسایی قازی كردەوەو هینی دڕا

Friday, 02/07/2010, 12:00


لەدوای ڕِاپەڕینە مەزنەكەی بەهاری ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستانەوە كاری ڕۆژنامەگەری بەرفراوانیەكی بێشوماری بەخۆوە بینی و تیایدا دەیان ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوكراوەی جۆراوجۆر هاتەكایەوە ، پاشان لەگەڵ گەشەسەندنی گڵۆبالیزەیشن وتەكنەلۆجیای سەردەم لە كوردستاندا سەدان ماڵپەڕ وپێگەی ئەلكترۆنی دروست بوون كە بە بۆچونی زۆرێك لە ڕۆشنبیر وخوێنەرانی كورد زۆرو بۆری پێوە دیارە .
بەشێوەیەكی گشتیش بڵاوكراوەو ماڵپەڕە كوردییەكان دابەش ئەبن بەسەر سێ گروپدا:
گروپی یەكەمیان ئۆرگانەكانی دەسەڵات ئەگرێتەوە و نوسەرو ڕۆژنامەوانەكانی بە خواست و ویستی حیزبەكانیان ئەنوسن ،بەوهۆیەشەوە كەمترین خوێنەریان هەیە وهەندێك لە بڵاوكراوەكانیان بەخۆڕایی ئەبەشنەوە.
سەبارەت بە گروپی دووەمیش دەستەیەك لەنوسەرو ڕۆژنامەوانی ئازادی لەخۆگرتووە و زۆر جار بەهۆی ڕاستڕەوی قەڵەمەكانیانەوە ڕوبەڕوی مەترسی ئەبنەوە و زۆرینەی خوێنەران لەدەوری ئەم گروپە كۆبونەتەوە ،هەرچی گروپی سێهەمیشە لەنێوان میدیای ئازاد و میدیاكانی دەسەڵاتدا بە هەڵپەسێراوی ماونەتەوە و خۆیان بۆ ساغ ناكرێتەوە.
هەفتەتامەی ڕوداو یەكێكەلەو بڵاوكراوانەی كەگروپی سێهەمدا خۆیئەبینێتەوە ، لەبەر ئەوەی ئەم هەفتەتامەیە ئۆرگانێكی پارتیەو بە دەمامكێكی سەربەخۆوە كارئەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە وهەفتەتامەیە ئاشكرای كردووە كە پشتیوانیەكی مادی گەورەیان لەلایەن پارتیەوە لێدەكرێت ولەئێستادا باری داراییان زۆرباشە وتەنانەت ڕیكلامی هەفتەتامەكەیان لەكەناڵ چوار بەبێ بەرامبەر بۆدەكرێت .
دیارە ئەم پشتیوانیەی پارتی لە هەفتەتامەی ڕوداو بێ مەرام نیە وئەیەوێت ئەم هەفتەنامەیە
بكاتە ڕكابەری هەر دوو ڕِۆژنامەی هاوڵاتی وئاوێنە تابتوانێت سنورێك بۆ هەواڵە كاریگەرەكانی ئەو دوو ڕِۆژنامەیە دابنێت ولەبەرامبەریشدا لەڕوداوەوە خۆی بخاتەوە ناوخوێنەرانی كورد وبەهەر نرخێك بێت بیكاتە بڵاوكراوەیەكی پر بایەخ وجەماوەری.
ئەمەیش لەبەر ئەوەیە كە هیچ كام لە ڕِۆژنامەكانی خەبات وهەولێرپۆست وگۆڤاری گوڵان نەیان توانیوە ئەو ڕۆڵە بۆ پارتی ببینن.
كەواتە لێرەدا بەسەرهاتی مریشك وقازەكە دێتە پێشەوە و ئەپرسم ئاخۆ هەفتەنامەی ڕوداو بەگارەگارێكی مریشكانەوە ئەتوانێت لاسایی قیڕەی قازە گەردن بەرزەكانی هاوڵاتی وئاوێنە بكاتەوە یاخود بەدەردی مریشكە داماوەكە ئەچێت وهینی ئەدڕێ؟
وەڵامی ئەو پرسیارە بۆخوێنەرە بزێوو هوشیارەكانی وڵاتەكەم بەجێدێڵم.
ئیمەیل : [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە