کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی لە هەوڵی كردنەوەی كۆنسەڵخانەیەكی فەرمیدایە لە كوردستان

Friday, 16/10/2009, 12:00


پاش ئەوەی بەڕێز یونس گۆڕان كادیری باڵای پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی و ئەندامی پارلەمانی هەرێمی ناوەڕاستی هۆڵەندا لە كوردستان لە مانگی پێشوو دانیشتنێكی فەرمی لەگەڵ بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا,لە گفتوگۆكاندا لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن هەوڵبدرێت لە كوردستان كۆنسڵخانەیەكی هۆڵەندی تەواو بكرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە كاروباری خەڵكی و كاروباری ئابووری و سیاسی هەڵبستێت,ئەوەی شایانی ئاماژە پێدانە پێشتریش بەڕێز فەلاح مستەفا داوای لە باڵوێزی هۆڵەندی كردبوو كە قونسوڵییەكی تەواو لە هەولێر بكرێتەوە.
ئەوەی ئێستا كراوەتەوە كۆنسوڵییەكی فەخرییە نەك تەواو,سنوری تواناكانی دیاریكراوە, تەنها دەتوانێت كاروباری كۆمپانیا هۆڵەندییەكان ئەنجام بدات,ناتوانێت بە كاروباری هاووڵاتیان"ڤیزەو پاسەپۆرت و مامەڵەی هاووڵاتیان و كاروباری دبلۆماسی و سیاسی هەڵبستێت".
ئەمڕۆ پێنج شەمە 15-10-2009 ,پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی لە پارلەمانی هۆڵەندا لە ڕێگای پەرلەمانتار هاری ڤان بۆمڵەوە ,سەبارەت بە كردنەوەی باڵوێزخانەیەكی فەرمی لە كوردستان داوای ڕونكردنەوەی لە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندی كرد,بە چەند پرسیارێك:
1-ئایا ئاگاداری كە كۆنسوڵییەتی هۆڵەندی بە فەرمی كرایەوە لە شاری هەولێر؟.
2-ئایا ئاگاداری بەرپرسی پەیوەندییەكانی كوردی داوای لە هۆڵەندا كرد كەئەم كۆنسوڵییە تەواو بێت بۆ ئەوەی كوردەكان كاروباری خۆیان لێوەی بەڕێوە ببەن.
3-ئایا ڕاستە باڵوێزی هۆڵەندی لە كاتی مەراسیمی كردنەوەی ئەو كۆنسوڵییە فەخرییەی هەولێر وتویەتی لە پلانماندایە بیكەین بە فەرمی؟,ئەگەر وایە پلانتان بۆی هەیە كەیە؟,بۆ یەكسەر نەتان كرد بە فەرمی؟.
4-ئێوەش پێتان وایە وەك ئێمە پێویستە كۆنسوییەكی فەرمی لە كوردستان بكرێتەوە؟,ئەگەر وەك ئێمە بیر ناكەنەوە هۆكارەكانی چییە؟.
ئەوەی شایانی باسە,پارتی سۆسیالستی هۆڵەندی بە توندی پشتیوانی لە مافی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان دەكات,25 كورسی لە پارلەمانی هۆڵەندا هەیە لە كۆی150 كورسی لە پارلەمانی هۆڵەندی.
هاری ڤان بۆمڵ دۆستێكی نزیكی كوردە و لە ئۆردوگای ڕزگاری پاركێك بە ناوییەوە كراوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە