کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ڕه‌سوله‌وه‌ بۆ ڕه‌سول

Wednesday, 24/02/2010, 12:00



له‌ دیمه‌نی شاشه‌کانی تڤ کاندا پاڵێوراوانی لیستی کوردستانی ده‌بینین به‌ مه‌لا و فه‌قێ و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تی بارزیانه‌وه‌ که‌ به‌ڵێن به‌ گه‌ل ده‌ده‌ن که‌ چوونه‌ به‌غداد له‌کاتی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌مه‌ی عه‌ره‌ب به‌ چاره‌نووسی کورده‌وه‌ زه‌غتی غیره‌تیان ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ که‌ له‌کاتی ناره‌زاییاندا ده‌توانن کۆشکی په‌رله‌مانی عێراق پڕ بکه‌ن له‌ ته‌مومژی غازاوی ، گێچی ئه‌م زه‌خته‌یان ‌له‌ په‌رله‌مان‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ که‌ فێراریش نه‌توانێت له‌م پێشبڕکێیه‌دا پێشیان بداته‌وه‌ .
له‌ ڕه‌سوله‌وه‌ بۆ ڕه‌سول

ئێمه‌ خاوه‌ن ئه‌زمونین به‌رامبه‌ر به‌ ناراستگۆیی لیستی کوردستانی له‌ به‌غداد چونکه‌ ئه‌وان تاکه‌ ناو بوون له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆیه‌ ناتوانین باس له‌ لیسته‌کانی تر بکه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له ڕابردو‌ بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین که‌ ئه‌م لیستی کوردستانییه‌ نه‌ک هه‌ر نه‌بوون به‌ خودانی مافی ڕه‌وای کورد به‌ڵکو کوردیان کرد به‌ قوربانی گرێبه‌ستێکی بۆڕییه‌کی نه‌وت که‌ تاکو بتوانن سامانێکی زۆری تری کورد بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان بدزن ، ئێمه‌ نابێت جارێکی تر قه‌ده‌ری خۆمان بخه‌ینه‌ به‌رده‌ست ئه‌م کوردنه‌ویستانه‌وه‌ و نابێت به‌ ئاسانی به‌ قسه‌ بریقوباقه‌کانیان جارێکی تر هه‌ڵخه‌ڵه‌تێینه‌وه‌ .
له‌ ڕه‌سوله‌وه‌ بۆ ڕه‌سول
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌م شێوه‌ کراوه‌یه‌ خۆی له‌ خۆیدا گۆڵێکی تری گه‌وره‌یه‌ له‌ کوردیان کرد ، چونکه‌ ئه‌وان باش کورد ده‌ناسن که‌ هه‌رگیز له‌ناو خۆماندا ته‌بانین و به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنیش دڵفراوان و به‌ ئارامین ، وه‌ک ده‌بینین ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ر یه‌کدا ده‌خوێنن هیچ گوێمان له‌ گازه‌نده‌ی لیستی کوردستانی نابێت که‌ له‌ عه‌ره‌به‌کانی بکات ، ئێستا نه‌ک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستێک بکه‌یت ده‌بێت بانگه‌شه‌ بۆ سه‌ده‌ها پاڵێوراو بکه‌یت و له‌پێناو به‌ده‌ست خستنی ده‌نگێک هه‌موویان ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا و که‌ سه‌ری کوردی پێده‌شێوێنن و ته‌فره‌قه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو کوردا پێدروست کراوه‌ .

له‌ ڕه‌سوله‌وه‌ بۆ ڕه‌سول

پاڵێوراوه‌کان ره‌سولی ئێمه‌ن و لیسته‌کانیش ره‌سولی ئه‌وانن ، باوه‌ڕ ناکه‌م یه‌ک له‌و ڕه‌سوله‌ بچکۆلانه‌ بتوانێت قورمیشی کاتژمێره‌که‌ی بکات له‌ به‌غداد هه‌تا ڕه‌زامه‌ندی ره‌سولی گه‌وره‌ وه‌رنه‌گرێت ، ره‌سولی گه‌وره‌ په‌نای حه‌جه‌که‌ی گرتووه‌ و ده‌یه‌وێت تا دوا هه‌ناسه‌ی له‌سه‌ر کورسی عه‌رش دابنیشێت ، ڕه‌سوله‌ بچکۆلانه‌کانیشمان ده‌یانوێت ده‌ستیان له‌ عاباکه‌ی ره‌سولی گه‌وره‌ ده‌ست گیربکات و هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌ باخچه‌که‌ی ماڵی پاشا میوه‌ی به‌تام بۆخۆی کۆبکاته‌وه‌ ، ره‌سولی گه‌وره‌ش ئه‌گه‌ر سه‌پانیان پێنه‌کات هیچ ئاماده‌ نییه‌ که‌ ڕێبدات به‌ خۆرایی له‌ میوه‌ی باخچه‌که‌ی بخۆیت .

ره‌سوله‌ بچکۆله‌کان من نامه‌وێت به‌سه‌پانی بتابنینم ئێستاش کاتتان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م سه‌پانییه‌ قه‌بوڵ نه‌که‌ن ، چونکه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مێژوو به‌رپرسیارن و ڕۆژێک دادێت که‌ نه‌وه‌کانی خۆتان لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ بکات .

له‌ منیشه‌وه‌ بۆ ڕه‌سوله‌کان

هه‌ڵبه‌ت ڕه‌سولی گه‌وره‌مان هه‌ر به‌ ڕه‌نجی سه‌پانی بۆ دوژمنان خۆی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م مه‌رته‌به‌یه‌ ، هه‌ربۆیه‌ ئێستاش داوای سه‌پانی له‌ ئێوه‌ ده‌کات ، ئه‌گه‌ر نانی خه‌ڵکی نه‌بڕن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێنه‌که‌ن ئه‌وه‌ دڵنیا بن که‌ که‌س ده‌نگتان بۆ نادات ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ بێچاره‌ و بێ ده‌سه‌ڵات و چه‌وره‌ خۆرن ئاماده‌ن غیره‌تی خۆتان بکه‌ن به‌ قوربانی سێوێکی بۆگه‌نی باخچه‌که‌ی ماڵی پاشا .
ئه‌گه‌ر داوای ده‌نگی منیش ده‌که‌ن دڵنیا بن که‌ هه‌رگیز ده‌نگتان بۆ ناده‌م .
 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە