کــــــه هـــاتــنــه‌وه
Saturday, 12/09/2009, 12:00
که دابه‌زین ...
پێش ڕاپه‌ڕین
سه‌رو چاوتان چڵك و تۆز‌و قوڕاوی بوو
جل و به‌رگتان ڕه‌نگێکی غـه‌ریباوی بوو
ته‌نها تفه‌نگ و جامانه‌یه‌ك ..
یا ڕۆژ ژمێرێکی بۆرو ده‌مانچه‌یه‌ک و دوو شانه‌یه‌ك
کــــــــه ڕا پــه‌ڕیـــن ...
دوایی بوونه میرات گری ...
ده‌سه‌ڵاتی سارد‌و سڕی ...
ووڵاتێکی قات و قڕی ...
بوون به خاوه‌نی ئه‌و خوانه‌ی که ئێستا ماڵی خۆتانه
گه‌ر ئێستاکه ئای زه‌مانه ...
سه‌فته دۆلار ئاپارت مان ماشێنی جوان
بوو به ڕه‌مزی خه‌باتی سه‌ختی تێکۆشان
هاته‌وه ڕێ ... وه‌کو کونه‌په‌پوی ناودێ
ڕێسی هه‌ره‌سه‌که‌ی ویژدان
ئاگادارین ... له کچان و کوڕی برسی
بۆ شه‌و چه‌ره‌و پاسه‌وانی شه‌و ئه‌پرسی
له ووڵاتی ژێر ده‌ستـــا - له شۆڕشی دوای
هه‌ره‌سی ماران گه‌ستــــا
که گیڤاراو شۆڕشی گه‌ل په‌یدا ئه‌بوو
دزی دۆلار له‌ناو ئه‌چوو
که‌چی لێره له کوردستان ...
له ووڵاتی شۆڕش و ژان ...
بازرگانی خوێنی شه‌هید ...
سه‌رکرده یا پیاوی مه‌زن ...
بۆ هه‌ر لایه دۆلار بدا ...
گه‌ر داگیر که‌ری کوردیش بێ
بۆی ده ڕێسن ...
ووڵاتی عـه‌شره‌ت بازانه ...
بۆیه وا کـــاولـــستانــــه ...
وه‌خته بڕوای ته‌مه‌ن کورتان
له به‌رچاوی کورد بکه‌وێ
ده‌شێ ئه‌وکاته بێته پێش
تفی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید
پــشتـــان بــسوێ
درۆتان کرد وه‌ك داگیر که‌ر
وه‌کو جاش و دزو نۆکه‌ر
فــیکــر جاشن عه‌شره‌ت بازن
ته‌نها خۆشی خۆ ده‌خوازن
کوردایه‌تی نێوی زڕا ...
به‌رگی دڵسۆزیتان دڕا ...
وه‌کو مێژوومان تیا چووه ...
داهاتومان لێ ڕه‌ش بووه ...
چاره‌نوسی ئه‌زه‌لیمان هه‌ر بۆشی یه ...
بــــاده به‌زمی سه‌رخۆشی یه ...
به‌ری خه‌باتی شۆڕشی سوره ...
ڕوو ڕه‌شی مێژوو ڕوسوره ...
جــاش قاڵه‌م و کاسه لێس وخۆفرۆشان
خرانه‌وه سه‌ر ئاخوڕو سفره ڕازاندراوی خوان
لایه‌نگرێ سه‌رکرده‌یه گه‌ر گوێی لێ بێ
ده‌بێ ویژدانی عـه‌داله‌ت حوکمی پێ بێ
شه‌ڕه په‌ڕۆ چه‌پڵه لێدان هه‌ر مانۆڕه
ئه‌مڕۆو دوێنێ دروست که‌ری زه‌مانێکه که هی پیاوی دیکتاتۆره
ئه‌مه به‌دی هه‌ڵه‌بشیمای کازیوه‌ی به‌ر به‌یانیه
ئه‌مه به‌ری خوێنی ئه‌نفال و سێداره‌و زیندانیه
ئه‌مه ئایه‌تی قورئانی ئاشبه‌تاڵ و هه‌ره‌سێکی شۆڕشی کوردستانیه
دیبلۆماسیه‌تی جاشایه‌تی و ته‌سلیم بوونه
نسکۆیه‌کی تری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای
کــــــــورد وون بوونه .....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست