كەندەڵیە ئاشكراكانى بەرێوەبەرایەتى كشتوكاڵى گەرمیان
Sunday, 29/04/2012, 12:00
لە مانگى ئادارى ڕابردوو بابەتێكى تێرو تەسەلمان بڵاوكردەوە لە سەر گەندەڵیەكانى بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان لە سایتى كوردستان پۆستى بەرێز. ئێستا وە لەم نووسینەدا چەند تێبینیەكى ترو چەند گەندەڵیەكى تازەو پوختەتان بۆ باس ئەكەین.
بڵاوبوونەوەى یەكەم نووسینمان جموجۆلێكى زۆر وكێشمەكێشیەكى زۆرى بەدواى خۆیەوە بینى وچەند كۆبوونەویەك سازدرا لە بەرێوەبەرایەتیەكانى كەلار وگەرمیان وباس لەوە كرا كە ئەو زانیاریانەى كە لە نووسینەكەماندا بڵاوكراوە دوورە لە ڕاستى وهەمووى هەڵبەستراوە. هەروەها هەستان بە سووتاندنى چەند بەڵگەنامەیك لە بەرێوەبەرایەتى گشتى كشتوكاڵى گەرمیان بۆ ئەوەى هیچ بەڵگەنامەیەك ئاشكرا نەبێت, بە تایبەتى لە بەشى (ئیزبارەكان) بە بێ زانینى بەرپرسى ئەو بەشە.
ئێمە پشتراست وتاكیدى دەكەینەوە كە هەموو ئەو شتانەى بڵاومانكردەوە ڕاست وهیچ گومانێكى تێدا نییە بە تایبەتى لە پێدانى سوپاس وپێزانین بۆ ئەو بەرێزانەى كە ئاماژەمان پێ كردوین.
هەروەها بەرێوەبەرى گشتى داواى لە یەكێك لە هەڵگرانى بڕوانامە باڵاكان كردووە كە وڵامى ئێمە بداتەوە. بەڵام ئەو بەرێزە ڕازى نەبووە وڵاممان بداتەوە.
لە لایەكى ترەوە, جەنابى بەرێوەبەرى گشتى وەكو ماستاوچیەك ئەو نووسینەى گەیاندە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ومەڵبەندى گەرمیانى یەكێتى وڕایگەیاند وەكو بەرپرسە گەندەڵەكانى تر كە (تەحەددا) دەكات ئەگەر گەندەڵیەك هەبێت لەو بەرێوەبەرایەتیە. بەڵام ڕوژانە بە سەدان موخالەفەو كەندڵى ئەبینرێت لەو بەرێوەبەرایەتیەو ئەمانەى لاى خوارەوە هەندێكیانە:
1- دامەزراندنى خزم وكەسوكارى خۆت وجێگرەكەت وچەند بەرپرسێكى باڵاى تر كە هەموویان ماستاوچیى پلە یەكەن. وە ئەگەر ئەتەوێ ئەوە هەموویان بە ناوو بەروارى دامەزراندیان وئاستى خزمایەتیان لە تۆو گەندەڵەكانى تر بڵاو ئەكەینەوە.
2- دانانى كەسانى لاواز لە پۆستە گرنگەكانى بەرێوەبەرایەتێكەت كە هەندێكیان لە ماوەى كەمتر لە 2 ساڵدا بوونە خاوەن سیارەو ماڵ وزەوى. وە ئەو پۆستانە وەكو تاپۆى لێهاتووە سەرەڕاى ئەوەى ئەو كەسانە بوونەتە كۆسپ لە گەشەپێدانى كەرتى كشتوكاڵ لە ناوچەكەدا. چونكە تەنها بیر لە بەرژەوەندى خوودى خۆیان دەكەنەوە وپربوونى گیرفانەكانیان. ولە داهاتوویەكى نزیكدا ناوەكانیان بڵاو ئەكەینەوە.
3- باسكردنى گەندەڵیەكانى عەلوەى كەلار شتێكى ترەو پێویستى بە دەیان نووسینە.
4- دژایەتیكردنى خاوەن بڕوانامە باڵاكان وهەوڵدان بۆ دەمكوتكردنیان. ئایا بە چ عەقڵێك تا ئێستا هەڵگرێكى بڕوانامەى ماستەر ولە دەرەوەى وڵات لە شوێنێكى گونجاو دانەنراوە تەنانەت وەكو فەرمانبەرى بێ بڕوانامە لە بەشى زەوى وزار كار دەكات ونووسراویان بۆ تایپ دەكات!! ئایا بەرێز بەرێوەبەرى گشتى تۆ لە چ ئاستێكى گەندەڵیت!! باوەرت هەبێ هەموو پێوەرەكانى گینیست شكاندووەو بە خۆت نازانى.
5- بوونى چەند بەرپرسێكى باڵا دەست لە بەرێوەبەرایەتى گشتى كە كاریان ئەوەیە بەربەست درووست بكەن لە بەرانبەر بەرژەوەندیەكانى فەرمانبەراندا بە تایبەتى لە بەستنى مخێێات وپێدانى پارە وەكو پاداشت. ئایا ئەو كەسەى كە ئەو كۆسپانە درووست دەكات نازانێ خودى خۆى هەموو خزمەتەكەى كڵاوات وتەزویرە؟! ئەگەر نازانێ ئەوە ئەتوانێ داواى ئیزبارەكەى بكات لە جەنابى بەرێوەبەرى خۆیەتى. بەڵام بە داخەوە بەرێوەبەرێكى گشتى لاواز فەرمانبەرى گەندەڵ درووست دەكات.
6- ئەو خوولانەى كە لە لایەن وەزارەتى كشتوكاڵەوە تەرخان دەكرێت بۆ گەرمیان تەنها فەرمانبەرانى بنكەى بەرێوەبەرایەتى گشتى گشتى دەگرێتەوە وبە تایبەتى ئەو فەرمانبەرانەى كە ماستاوچى ونزیكن لە بەرێوەبەرى گشتیەوە.
جاوەڕوانى شتى تازەو ڕوون تر بوون.
گروپى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى لە بەرێوەبەرایەتیەكانى كشتوكاڵى گەرمیان
28/4/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست