شه‌ری (گۆران و یه‌کێتی) (کاکه‌یی و موسلمان) وه بێ ڕێزی تاڵه‌بانی به‌یاسا ..
Saturday, 02/01/2010, 12:00
دوای هاتنه ئارای ئه‌و هاوکێشه سیاسیه‌ی دواین هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، که‌گۆران له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ههردوحزب به‌ده‌ست هێنا ، وهلهدهڤهری حوکمڕانێتی زه‌ردیشدا . هه‌مان شکست ، بهقورستریشهوه روبه‌روی پارتی ببۆوه ، به‌لام ئه‌و ئه‌مبۆلانسه سیاسیه‌ی گه‌یشته هاریکاری ، ساخته‌کردن له‌ده‌نگدان و ئیرهاب بوو ، توانی لهدۆرانێکی حه‌تمی سیاسی و بهدهسهینانی کورسیه حه‌رامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ،ڕزگاری بکات .
لێره‌دا ناکرێت ئهوهنهلێێن ئه‌و ده‌نگانه‌ی گۆران به‌ده‌ستی هێنا ، به‌پله‌ی یه‌که‌م بێزاری خه‌لک بوو له‌ده‌سه‌ڵات ، نه‌وه‌ک به‌رنامه‌و مێژوی سیاسی به‌رپرسانی گۆران . وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ترس و به‌رژه‌وه‌ندیش نه‌بوایه ئه‌وا ئاستی بێزاری خه‌لک له‌ده‌سه‌ڵات دوبهرامبهره.
دوای ئه‌و شکسته‌ی یه‌کێتی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ، به‌په‌له که‌وته ده‌رکردنی ئه‌ندام ولایه‌نگرانی گۆران له‌دام و ده‌زگا سیاسی و حزبی و حکومیه‌کان ، هاوکات هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی دژ به‌به‌رپرسانی گۆران له‌که‌ناله‌کانی راگه‌یاندنی ده‌ست پێ‌کرد ، ئه‌و ره‌فتارانه ئه‌گه‌ر به‌شیكی هه‌قێکی شه‌رعی سیاسی خۆی له ململانێی راگه‌یاندن یان ده‌رکردنی ئه‌ندامانی گۆران له ناو حزب نه‌وه‌ک حکومه‌ت بوو ، هاوکات سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیداریش ده‌ستی پێ کرد ، چونکه بینیمان ، سه‌ره‌تای شه‌ری پارتی ویه‌کێتی له 1995 له راگه‌یاندن و له‌وشه‌ی (خوێندکارو قوتابی) و(ژن و ئافره‌ت) ده‌ستی پێ‌کرد ، دواتر به هێنانی سوپای داگیرکه‌ران وچه‌ندین تاوانی جه‌نگ دژ به‌یه‌ک کۆتایی هات . بۆیه ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌نێوان ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی (تاله‌بانی و نه‌وشیروان و کۆسره‌ت) له‌راگه‌یاندنه‌کان ده‌ستی پێکردوه‌و به‌رده‌وامه ،وهمیدیاکانیش به‌گرنگیه‌وه بلاوی ده‌که‌نه‌وه ، سه‌ره‌تای شه‌رێکه که‌ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گیرێت ، له‌شه‌رێکی ناوخۆ و ئاگرێکی تره‌وه به‌رده‌بێته گیانی خه‌لک ، به‌تایبه‌تی له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا .
له‌ته‌ک ئه‌م سیگناڵی یه‌که‌می شه‌ره ، هاوکات دیارده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیدارتر سه‌رله‌نوێ سه‌ری هه‌لداوه له تیرۆری سیاسی ، ئه‌شکه‌نجه ، په‌یامی ترس ، هه‌ره‌شه ولێدان و سوتانی ئۆتۆمۆبیل و گوله هاوێشتن بۆ مالی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی گۆران به‌تایبه‌تی له‌هه‌فته‌ی کۆتایی سالی رابردودا ، که‌له دوریه‌که‌ی لێکدانه‌وه‌ی شه‌ریكی ناوه‌خۆ ، وه نزیکیهکهشی پاشه‌کشه پێکردنی جوانی ده‌سه‌لاتی یه‌کێتیه ، له بونی فه‌زایه‌کی ئازاد وبه‌ره‌و هاوته‌ریب بونێتی له‌ره‌فتار پارتی بادینان (خنکانی دیموکراسی و ئازادی راده‌ربرین )
تاڵه‌بانی ئه‌گه‌رچی ڕۆژی کۆتایی سالی 2009 له‌په‌یام و بڕیارێکدا، ئیدانه‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی کرد و داوای له‌دام وده‌زگاکانی ئاسایش کرد که لێپێچینه‌وه له‌م باره‌وه بکه‌ن . کههیودارین وته‌کانی تاله‌بانی وه‌ک سه‌دان بریاری پێشوی ، لهبڕیارهوه بچێته بواری پراکتیزه‌کردن ، چونکه بینیمان له ته‌قه‌کردن له هه‌ودارانی پارتی له‌هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی عوسمانی قاله منهوهرلهسلێمانی وشه‌هیدکردنی حه‌مه حه‌لاق و هاورێکانی...تاله‌بانی هاوشێوه‌ی ئیستا داوای لیژنه و به‌دواچونی کرد ، له‌کاتێکدا بکه‌ری تاوان هه‌ر خۆیان بوون و لێژنه‌که‌ش ته‌نیا لهوتهیهکی ڕاگه‌یاندن تێ نه‌په‌ڕی !!
ئه‌وه‌ی واش ده‌کات گومان له‌یه‌کێتی بکرێت ، نزیک به‌مانگێکه دیارده‌ی خنکاندنی هه‌ناسه‌ی دیموکراسیی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی یه‌کێتی درێژه‌ی هه‌یه که هه‌فته‌ی رابردو گه‌یشته لوتکه ، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک که‌س زیندانی و ئاشکرا بکرێت ، یان پێش بهوروداوانه بگیرێت . له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ئه‌م ئیرهابه ته‌نیا لایه‌نگرانی گۆران وه له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز روده‌دات !؟ بۆیه پڕسیار ئه‌وه‌یه ، ئایا ئه‌مه پیلانێکی ده‌زگا تۆقێنه‌ره‌کانی ئیتلاعات و میت و پاراستنه ، تا شه‌ری گۆران و یه‌کێتی له سیاسی و رهگهیاندنهوه به‌ره‌و لوله‌ی تفه‌نگ هه‌نگاو پێ بنێن ، ،یان بکه‌ری تاوان هه‌ر یه‌کێتیه و له‌ژیر فشاری ده‌ره‌کی بێ تاوانی خۆی و چه‌واشه‌ی ناوه‌خۆ ، تاله‌بانی نمایشێکی تری سیاسی ده‌کات !؟ .
پرسیارێکی تریش لێره‌دا خۆی دروست ده‌کات ، ئایا ئه‌و داوایه‌ی ، تاڵه‌بانی ، به‌چ سیفه‌تێکی یاسایی له‌کوردستان ، که ئاراسته‌ی ئاسایشی کردوه.تا لێ پێچینه‌وه له روداوه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی سلێمانی بکرێت . په‌یامه‌که به‌ناوی سه‌رۆک کۆمار نیه، تائهومافهی پێ بده‌ین ، به‌لکو لهژیرهوهی نوسراوه سکرتاریه‌تی مام جه‌لال !! وه‌ئایا تاله‌بانی به‌و سیفه‌ته‌وه مافی بریاری له‌م شێوه‌ی هه‌یه ده‌ریبکات !! وه‌ئایا ئه‌م بریاره‌ی تاله‌بانی وه‌ک هه‌مان بڕیاری پێشوی تری بێ یاسایی نیه کاتێک (بێ تاوانی عومه‌ر فه‌تاحی لهئاشکرابونی دزیه‌کی 18 ملیۆن دۆلاری) راگه‌یاند ؟ وه ئه‌مه سوکایه‌تی نیه به یاسا وئه‌و پڕۆژه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا رای گه‌یاند (جیاکردنه‌وه‌ی حزب له‌حکومه‌ت) کهراگهیاندنی یه‌کێتی له هه‌ڵایه‌کی راگه‌یاندن ده‌یان بابه‌ت و لێکدانه‌وه‌ی ره‌نگاو ڕه‌نگیان له‌سه‌ر نوسی !؟
له‌ته‌ک ئه‌م دیارده مه‌ترسیدارانه ی تر زۆرێک له مه‌لاکانی هه‌ڵه‌بجه دژ به‌دانی پۆستی قائمقامی هه‌له‌بجه بۆ (گۆران ئه‌دهه‌م) وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی پاشخانی ئاینی کاکه‌یی نه‌وه‌ک ئیسلامیه . ئه‌مه‌ش له‌هه‌مو روویه‌که‌وه دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیداره ، جیاوازی ئاین ببێته هۆی ، کهمایهتییهئاینیهکانی تر له‌کوردستان له مافی ئیداری وسیاسی ولات بێ به‌ش بکرێن و ببێته ڕێره‌و دیارده‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن له‌که‌لتوری سیاسی وکۆمه‌لایه‌تی کوردا . له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش ترس هه‌یه که‌ئه‌گه‌ر ئه‌وبریاره بێته جێ به‌جی کردن لایه‌ن ئیسلامیه‌کان به حزبی ئیسلامی و مه‌لاکان شه‌ره‌که توندتر بکه‌ن وئاژاوه‌یه‌ک له‌م باره‌وه بێته ئاراوه، به‌تایبه‌تی هه‌ڵه بجه که بنکه‌و سه‌رچاوه‌ی حزبی ئیسلامیه له‌ته‌ک بونی سنوری له گه‌ڵ ئێرانی ئیسلامی دا . که‌تێ ناگه‌ین ئایا تاکه‌ی له‌بڕی هه‌لدانه‌وه‌ی باکگراوه‌ندی ئاینی و حزبی ، بۆ پاکی و کارایی نه‌کرێته پێوه‌ر؟ و نازانین ئه‌و مه‌لایانه‌ی هه‌له‌بجه بۆ دژ به به‌رپرسه گه‌نده‌ڵ و فایلدار و ناپاکه‌کانی هه‌له‌بجه فتوای هاوشیوه‌یان نه‌ده‌دا ؟ ئایا ئه‌وان له‌گه‌ل ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ن ، قائماقامێکی دز و گه‌نده‌ڵ و ناپاکی موسلمانیان له‌ئاینێکی تر لا باشتره . ئهمهکهلتوركی زۆر مه‌ترسیداره ، لهنیشتمانێک که‌فره ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه بێت .
بۆیه بۆ پێشگرتنی ئه‌م دیارده مه‌ترسیانه (شه‌ری گۆران و یه‌کێتی وچه‌سپاندنی که‌لتوری بێبه‌شکردنی کهمایهتییهئاینیهکان له‌پله‌ی سیاسی وئیداری) پیویسته هه‌نگاوی مه‌یدانی و پراکتیکی بهاوێژرێت، له فشار دروستکردنی جه‌ماوه‌ری و راگه‌یاندن . که‌لێره‌دا دلسۆزی هه‌ریه‌که‌مان بۆ نیشتمان و باوهربونمان به‌ئازادی سیاسی ده‌بێته پێوه‌ر نه‌وه‌ک دروشم فرۆشتن به‌خه‌ڵک .
تا ئاژاوه‌گێره‌کان به‌نزینه‌که‌یان بۆ ئاگره‌که زیاتر فڕی نه‌داوه ، پێشیان بگرن ، دواتر کهگرهی تفه‌نگ که‌وته ناو ململانێی دو لایه‌ن و شه‌ری ئاینی ده‌ستی پێ کرد ، کوژانه‌وه‌ی باجی گه‌وره‌ی ده‌وێت . بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وهه‌موو ئازار ودوژمنهی هه‌یه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست