کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پێویستەخێڵ و سەرۆكی هەزار میردەكە عەلی مەحمود وهاوڕیەكانی ئازاد بكەن

Wednesday, 02/02/2011, 12:00




پاش ئەوەی چەند رۆژێك پێش ئێستا كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندانێكیان دژی جەلادە كورد كوژەكانی كوماری ئیسلامی ئێرانی كورد كوژ ئەنجامدا، پارتی لەسەر داخوازی ئاغاكانی لە تارانەوە ئەمری پێكراوە وەكو كویلەیەك رێكخرانی خۆپیشاندانەكە ئەو رۆژەی هەولێر كە دژی لەسێدارەدانی لاوانی كوردبو لە كوردستانی رۆژهەڵات دەستگیر بكرێن، بۆیە خێڵی هەزار مێردەكە وەكو كۆیلەیەك ئەو ئەمرەی ئاغاكانیان كەلە تارانەوە ئەمریان پێكرابو جێبەجێكرد، چەند رۆژێك پێش ئێستا دو چالاكوانی كۆمەڵگەی مەدەنی هێزە تیرۆرستیەكەی خێڵە بێ عەقڵەكەی بارزانی چەتە ئاسانە هەڵیان كوتایە سەریان و دەستگیریانكردن، هەر لە درێژەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئاغاكانیان ئەمڕۆ عەلی مەحمودی ئازا وچاونەترسیان دەستگیركردوە.
لێرەوە بە خێلە كۆیلە و بێ عەقڵەكەی بارزانی دەڵێین، ئەگەر بەزوترین كات ئەو چالاك وانانەی كۆمەڵگەی مەدەنی ئازاد نەكات، ئەوە سوكو رسویان دەكەین و شتێكیان بەسەردا بێت تەنها وتەنها ئەو خێڵە بێ عەقڵەی بارزانی لێی بەرپرسیارە.
هەر ئێستا چەندین هاوڕێ دڵسۆز و ئەندام پەرلەمان لە ئاستی كوردستان و عێراق ولە دەروەی وڵات وناوەوەی وڵات هەڵمەتێكی چڕوپڕیان دەستپێكردوە و ناوەندە جیهانیەكان لە بواری مافی مرۆڤدا ئاگادار دەكنەوە بۆ ئازادكردنیان و رسواكردنی ئەو خێڵە بێ عەقڵەی نۆكەری داگیركەرانی كوردستان، دەبێت ئەو خێڵە ئەوەش باش بزانن كە گرتنی عەلی مەحمود هەروا بەئاسانی بەسەریاندا تێپەڕ نابێت، چونكە عەلی محمود ناسنامەی هۆڵندی هەیە و وەكو هاوڵاتیەكی ئەو وڵاتە لێی دێنە جواب و پارتیش سوك و رسوا دەبێت، خیڵە بێ عەقڵ و خائینەكە وادەزانن وڵاتە ئەوروپیەكانیش وەكو ئەمان دژی هاوڵاتیانی خۆیانن، بەڵام دەبێت ئەو هەزار مێردە باش بزانن دەستیانكرد بە كونی زەردەواڵەدا.
ئەم نۆكەرایەتییەی خێڵی عەقڵ خائین و تیرۆرستی بارزانی، بۆ ئەوەی خۆیان باش لەوە تێگەشتون كە باهۆزی لافاوی راپەڕنی ناوچەكە كوردستانیش دەگرێتە، بۆیە هەر لە ئێستاوە ماستاو دەكەن، بۆ ئەوەی لە كاتی هاتنی ئەو لافاوەدا بچنەوە ماڵە گەورەكەی خۆیان لە كەرەج و بە ساخ و سەڵامەتی دەربچن و لافاوی توڕەی خەڵك نەیان خنكیێنێت، ئەم كۆڕنۆش بردنەی سەرۆكە كۆیلەكەی داگیركەران بۆ ئەوەیە بۆ ئاغاكانیان بسەلمێنێت كە ئێستاش نۆكەرەكەی سەردەمی كەرجن.
یەكێكی تر لەو هۆكارەكانیش ئەوەی كە عەلی مەحمود و هاوڕیەكانی كەسانی ئازاو بوێرن، بۆیە ئەو خێڵە دەیەوێت بەو كردارە نۆكەرانەیە خەڵكی هەوڵیر بترسێنێت و بیان تۆقێنێت، بەڵام ئەو خێڵە خەیاڵایان خاوە كە بتوانن بەو شێوەی هەولێری قەڵای ئازایەتی و چاونەترسی بترسێن، مەسعود بارزانی دیارە لەوە نەگەیشتوە كە ئەو رۆژەی هەولێریەكان جامی خەزەبی پەنگ خواردویان دەڕژێنن بەسەریاندا، نە سیخوڕ نە پیاوە ترس و نۆكەكانیشی دەتوانن پارێزگاری لێبكەن، گەنجەكانی هەڵێر لەسەردەمی بەعسدا بە گژ گەورەترین دیكتاتۆری وەكو بەعسدا چونەوەن ئیتر دەبێت خێڵیكی بێ عەقڵی وەكو ئێوە چۆن دەتوانن خۆتانی لەبەر رابگرن، ئەوخێڵە دەبیت لەوە تێبگات كە سەردەمی ترس و تۆقاندنی مۆدێلی بەسەر چوە، ئەوتا 30 دانە ساڵە حوسنی موبارەك خەڵكی دەكاتە جاسوس بەسەر یەكتریەوە و ترس و تۆقاندن دەبەخشێتەوە بە ناو خەڵكدا، تەنانەت دەزگا سیخوڕیەكانی میسر ئەوەندە بە هێزبون شانی لە شانی دەزگا سیخوڕیەكانی ئیسرائیل دەدا، بەڵام كە لافاوی رق و توڕەی خەڵكی میسر هەڵسا ئەوتا دەبینین هەمو ئەو جاسوس و سیخوڕ و ئەمنیانە لە گۆڕنران و تەفر وتوناكران، هەزار ساڵیشی ماوە خێلە عەقڵ كۆیلەكەی بارزانی بتوانن بەو شێوەییەی میسر ترس و تۆقاندن ببخشنەوە، بۆیە كە لافاوەی تۆڕەیەكە گەشیتە كوردستان، ئەوە رەنگە ئەوخێڵە بە فریای كەرەجیش نەكەون و تەفروتونا بكرێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە