کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شازى گەندەڵى، ڕوناك خانى دایكى بەرهەم سالأح بەناوى ڕێكخراوێكى مەدەنیەوە(700) ملێۆن دینارى بۆ سەرف كراوە

Saturday, 12/02/2011, 12:00


كردار شەرتە، ئەجارەش كردار شەرتە!
ئەمە ئەو پەیڤەیە كە جار جارەو بەبەردەوامى بەرهەم ساڵحى سەرۆك وەزیرانى هەرێمى كوردستان ، بۆ خولكردنە چاویى خەلكى و چەواشەكارى، بە مەبەستى زیاتر برەودان بەگەندەڵى و بە هەدەردانى سامانى گشتى بەكارى دەهێنێت.
ئەم چەند دێرشەى سەرەوەمان تەنها وەبیرهێنانەوەیە، تا ئەوەندى دكتۆر بەرهەمى سەرۆك وەزیرانە درۆزن و دووڕوەكە و جێگرەكەى تاڵەبانى، ئیتر ئەوەندە نەبێژێت(كردار شەرتە)!
شازى گەندەڵى بنەماڵه‌كەى دەخەینەروو..................
سەرچاوەیەك لە ناو ڕۆژنامەى ئاسۆ كە عارف قوربانى كۆنە ڕەفیق حزبیەكەى بەعس و، دەمڕاستەكەى بەرهەم، سەرنووسەرێتى، ئەم هەوالە بڵاوكرایەوە، كە ڕوناك خانى دایكى دكتۆر بەرهەم، بەناوى رێكخراوێكى مەدەنى و پارێزگارى لە منداڵانى كوردستان، هاوشێوەى ڕێكخراوى مندالأ پارێزى كوردستان كە هێرۆى هاوسەرى تالەبانى سەرپەرشتى دەكا، لە بودجەیى حكومەتى هەرێمى كوردستان، بودجەیى 2 مانگى 1 و 2ى 2011ى بڕى 700 ملێۆن دینارى وەرگرتووە، لە كاتێكدا ئەو ڕێكخراوەى باجى رۆناكى دایكى بەرهەمى بێ بەرهەمەكەى یەكێتى خاوەنى داهێنانى (كردار شەرتە) هیچ بارەگایەكى نیە!
هەروەكو ستران عەبدوڵڵا بە عارف قوربانى  سەرنوسەرەكەى ئاسۆى بەرهەمى گووت: بۆچى باسى ئەو 22 دۆنمە زەویەش ناكەیت كە دكتۆر بەرهەم بەناوى روناكى دایكیەوە لە بنارى پیرەمەگروون بەناوى پڕۆژەى ئاوەدانى بۆ منداڵانى شەهیدان وەریگرتوە!
راستیەكان لەناو بارەگاى رۆژنامەى ئاسۆى دەدركێنێت، دیارە هەستى كردووە كە رەشەباكەى میسریەكان خەریكە دەستەلاتەكەى تالەبانى و بارزانى دەهەژێنێت، بۆیە باسى دایكى دكتۆر و گەندەلیەكانى دەكات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە