له په‌راوێزی كۆنگه‌ره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، نیچیره‌ڤان بارزانی له (پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك) درۆیه‌ك و گه‌نده‌ڵییه‌كی لێ ئاشكرابوو
Friday, 10/08/2012, 12:00
له چه‌ند رۆژی ڕابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا، نیچیره‌ڤان بارزانی له هه‌لرشتنی درۆكانیدا، یه‌كسه‌ر درۆیه‌كی گه‌وره و گه‌نده‌لیه‌كی بێ وێنه‌ی لێ ئاشكرابوو، به‌و چه‌شنه‌ی كه ئیمه له سنوری دهۆك كارده‌كه‌ین و خودان كۆمپانیایه‌كی بیناسازین، ئه‌و درۆیه‌ی كه نێچیره‌ڤان بارزانی بۆ پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك كردی ، كه گوایه به‌پاره‌ی داهاتی نه‌وتی و له شیرینیه‌كه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌یان ئه‌نجامداوه، زمانی تووشی زه‌ڵه‌بوو درۆیه‌كی شاخداری كرد وكه بری 120 ملێۆن دۆلار بۆ پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك خه‌رج كراوه.
خوێنه‌رانی كوردستانپۆست
ئه‌ز به‌به‌ڵگه‌وه‌ته‌واوی درۆكانی نێچیره‌ڤان بارزانی ئاشكرا ده‌كه‌م له زاری ئیبراهیمی كوری حاجی مه‌شهوده‌وه، كه ئه‌و له‌گشت ورده‌كاریه‌كانی پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك نزیك بووه، به‌و شێوه‌یه راستیه‌كان له دانشتنێكدا بۆ ئیمه له‌دوای كۆنگره رۆژنامه‌ڤانیه‌كه ئاشكراكردوو منیش به‌پێویستم زانی هه‌مووی وه‌ك خۆی بۆ ئیوه بگێڕمه‌وه.
سه‌ره‌تا له زاری ئیبراهیم حاجی مه‌شهود به‌م شێوه‌یه باسه‌كه‌ی دركاند، كه نێچیره‌ڤان بارزانی خۆی چه‌نده دزه‌و گه‌نده‌ڵ و درۆزن و چه‌واشه‌كاره، پیاوه‌كانی له دهۆك و زاخۆ ده ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵ و ساخته‌كارن له‌وانه ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك و حه‌مید عه‌لی به‌ریوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵگای ئیبراهیم خه‌لیل كه‌له‌سه‌دا نه‌وه‌دی پرۆژه‌كانی بادینان سه‌همیان هه‌یه‌و شه‌ریكن.
پرۆژه‌ی ئاوی دهۆك له ڕێگه‌ی كۆمپانیای (ئۆتهانی توركی)یه‌وه، كه خاوه‌نكه‌ی ناوی (كۆهاب بایلان)ه‌و پرۆژه‌كه به بری (120) ملێۆن دۆلار بۆ ئه‌و كۆمپاناییه‌به‌بێ مناقسه‌و ته‌نده‌ر دراوه‌ته‌كۆهان بایلان، به‌رێگه‌ی فارس كۆچه‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌رتووش به‌هاوكاری ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك و حه‌مید عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمه‌ڵگای ئیبراهیم خه‌لیل، چونكه ئه‌و دووكه‌سه به‌نهینی بوونه‌ته شه‌ریكی كۆهان بایلان و، به‌پێی ووته‌ی حاجی مه‌شهود كه نزیكی ته‌مه‌ركۆچه‌ره ئه‌و پرۆژه‌یه به(20) ملیۆن دۆلار ته‌واو كراوه وهه‌ریه‌كه له ته‌مه‌ر كۆچه‌ر و حه‌مید عه‌لی بری(50) ملێۆن دۆلاریان ده‌ست كه‌تووه و كۆهان بایلانی خاوه‌نی كۆمپانیای ئۆتهانی توركییش بری (50) ملێۆن دۆلاری بۆ ماوه‌ته‌وه.
له به‌شی ته‌مه‌ر و حه‌مید عه‌لی به‌شی فارس كۆچه‌ر دراوه.
كۆهان بایلان ته‌واوی پاره‌كه‌ی له رێگه‌ی (نووسینگه‌ی سه‌یره‌فه‌ی دهۆكه‌وه) گه‌یاندۆته ناو توركیا.
خوێنه‌ران بروانن ئه‌و دز و خائین و خۆفرۆشانه هه‌ر له نێچیره‌ڤان بارزانی یه‌وه تا ده‌گاته ته‌مه‌ر و حه‌مید عه‌لی له‌داهاتی نه‌وته دزرواوه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ش پرۆژه‌كانیان جیبه‌جێكردووه به‌بێ ته‌نده‌ر و بێ مناقسه و به‌ته‌رخانكردنی ده‌یان ملیۆن دۆلار بێ دیراسه‌ت كردن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بیدزن ئه‌و پرۆژانه‌یان جیبه‌جیكردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له 120 ملیۆن دۆلار 20 ملیۆنیان خه‌رج كردبێت ، ده‌بێت له‌و 5 مایاره‌ی كه ئاشتی هه‌ورامی باسیكردووه چه‌ندیان بۆ گیرڤانی خۆیان له بانكه‌كانی ئه‌وروپا بردبێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست