کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌مه‌ قه‌تێی مامی سه‌رباز هه‌ورامی ده‌ستی به‌سه‌ر(200) ته‌ن غازی شلی حكومه‌تدا گرتووه‌

Wednesday, 23/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ به‌ختيار عه‌بدولا پشده‌ریی به‌ڕيوه‌به‌ری كارگه‌ی غازی هه‌وليری حكومی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كارگه‌ی غازی هه‌ورامان به‌ناوی حمه‌ قه‌تێوه‌يه‌و له‌ راستيدا خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌رباز هه‌ورامیيه‌، كارگه‌كه‌ له‌سنوری هه‌ولێره‌ و رۆژانه‌ی 40 ته‌ن غازی به‌ زۆرداری بۆ كارگه‌كه‌ی ده‌بات, به‌لام كارگه‌كه‌ی غازی حكومه‌ت رۆژانه‌ ته‌نها 20 ته‌ن غازی شليان بۆ دابينكراوه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ به‌رهه‌می ئه‌و كارگه‌يه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌ر دانيشتوانی هه‌ولير و ده‌وروبه‌ری دابه‌شده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ی هه‌ورامانی سه‌رباز هه‌ورامی له‌ بازاری ڕه‌ش ده‌فرۆشريته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س زات بكات ليپێچينه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ نزيكه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ نووسينگه‌ی كارگه‌ حكومیيه‌كه‌ چه‌ندين جار له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی و پيشه‌سازیی سكالای له‌ دژی سه‌رپيچيه‌ كانی سه‌رباز هه‌ورامی و حه‌مه‌ قه‌تێی مامی سه‌رباز تۆمار كردووه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی يه‌ك مانگدا ده‌ستی به‌سه‌ر 400 ته‌ن غازی شلدا گرتووه‌ كه‌ مۆلكی حكومه‌ت بووه‌.
ئه‌وه‌ی شايانی باسه‌ حه‌مه‌ قه‌تێ يه‌كێك بوو له‌ پياوه‌كانی حاجی عه‌بدی برای عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جيدی سه‌رانی رژێمی له‌ناوچوو، ئه‌مرۆش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئامۆزای نادر هه‌ورامی باوكی سه‌رباز هه‌ورامیيه‌، بۆته‌ شه‌ريكی سه‌رباز هه‌ورامی و نيچيره‌ڤان بارزانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە