سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له تاله‌بانی ده‌ڵێت: ته‌ندروستی تاله‌بانی وه‌ک خۆیه‌تیی و باشتر نه‌بووه
Tuesday, 18/12/2012, 12:00
هه‌ر ئیستا سه‌رچاوه‌یه‌ک له ناو لیوای تایبه‌تی تاله‌بانیی له به‌غداد پێێ راگه‌یاندنین، که دکتۆره‌کان گه‌شبین نیین به چاک بوونه‌وه‌ی تاله‌بانی، بۆیه به په‌له ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌واڵه له‌ناو خه‌ڵکییدا بڵاوبێته‌وه، گوایه باری ته‌ندروستی تاله‌بانی جێگیره و بۆ پشکنین و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌نێرن، سه‌رچاوه‌که وه‌ڵامی پرسیارێکی کوردستانپۆستی دایه‌وه وتی ئه‌مه‌ش بۆیه ده‌که‌ن تا ئه‌گه‌ر تاله‌بانی له ژایانیشدا نه‌مێت بۆ ماوه‌یه‌ک مردنه‌که‌ی بشارنه‌وه و تا خۆیان ئاماده و رێک ده‌خه‌نه‌وه، چونکه ره‌وشی هێزه‌کانی یه‌کێتیی له ناو خۆیاندا باش نییه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یش تا به‌ڵانسی سیاسیی له عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌کرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێک له بری تاله‌بانی، هه‌مان سه‌رچاوه رایگه‌یان که‌وا که‌سه نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ر ئاگادارکراوه‌ته‌وه، تا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونی رابگرن، که‌س هه‌واڵ نه‌باته ده‌ره‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست