کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێك لەناو ڕاگەیاندنى یەكێتى و دەنگى گەلى كووردستانەوە

Tuesday, 01/09/2009, 12:00


سەرلەبەیانى ڕۆژى 29/8/2009 لەناو كافیتریاى ئێزگەى گەلى كووردستان لە چوارتا ئازاد جووندیانى بەئامادەبوونى سەربەست جیهاد و لێپرسراوى كەرتى ڕێكخستنى ڕاگەیاندن و كادیر و كارمەندانى ڕادیۆى بەناو گەلى كووردستان كۆبوونەوەیەكى فراوانى سەبارەت بە ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى ئەم دوواییەى پارلەمانى كووردستان ڕێكخست لەو كۆبوونەوەیەدا ئازاد عەلووج جووندیانى وەكوو هەمیشە ووتەیەكى سەقەت و هەڕەشە ئامێزى پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و ووتى ئەوانەى لەناو ئێمەدان و دەنگیان بە گۆڕان داوە مونافیقن ناویانمان لەلایە و ئەزانین كێن !!! مەبەست لەم ووتانەشى تۆقاندن و هەڕەشەكردنە لەكارمەندانى ڕادیۆى ناوبراو هەر لەدرێژەى قسەكانیدا ووتى ئێمە سلێمانیمان دۆڕاند بەڵام كووردستانمان بردەوە !!! هەموو كەس ئەزانێت دۆڕانى (ینك) لەسلێمانى چ مانایەكى هەیە دۆڕان لەسلێمانى واتە ئیفلاسى سیاسى و جەماوەریى و مەعنەویى ماناى ئەوەیە جەلالیەكان نازانن ناوچەى نفووسیان كوێیە چارەنووسێكى نادیار چاوەڕێى یەكێتى و سەرانى داوێن پیس و گەندەڵى وەكوو ئازاد جووندیانى و جەمال حسەین و سەربەست جیهادى كۆنە پارتى گەل و تاوڵەو دۆمینە ئەكات لەكۆبوونەوەكەشدا چەند كارمەندێكى ئێزگەكە ڕاشكاوانە هەستانە سەرپێ سەرزەنشتى ئازادى علووج و سەربەستیان كرد سەبارەت بەدەركردنى خەڵك لەناو دەزگاكەدا پێیان ڕاگەیاندن خەڵك كەسووكارى هەیەو لەتۆڵەى ئەوڕەفتارەتاندا دەنگ نادەن بەیەكێتى و لیستى كەرەدێز ئەوانیش نەیان توانى وەڵام بدەنەوە و سەر شۆڕانە مەوزوعەكەیان تێپەڕاند شایانى باسە زۆرێك لەكارمەندانى ئێزگەى ناوبراو دەنگیان داوە بە گۆڕان هەیانە بەئاشكرا دانى پێدا ئەنێت بێ ئەوەى سڵ لەم پیاوە هیچ لەبارا نەبووانە بكاتەوە ئەڵێن لە بەرامبەر ئەوزوڵم و زۆرەى ئازاد جووندیانى و سەربەست جیهاد لێمان دەكەن بە پشتگوێ خستنمان لەپێنەدانى زەوى و پلە بەرزكردنەوەو زیادە مووچە ئێمەش دەنگمان بۆ گۆڕان داوە لەلایەكى ترەوە هەموو جۆرە زیادە مووچەیەك و ئیمتیازاتێك لەناو دەنگى گەلى كووردستان ڕاگیراوە تا ئەو كاتەى یەكلا دەبێتەوە كێ دەنگى بەكێ داوە !!! شایانى باسە لەوەتەى (س ج) بۆتە مدیرى ئەم ڕادیۆیە ڕۆژ بەڕۆژ مستەواو كوالیتى لەدابەزیندایە لەلایەن مەكتەبى ئیعلامیشەوە خراوەتە پەراوێزەوە هیچ بایەخ و گرنگییەك نادەن بەم ئێزگەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە