کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵیەكی تازەی بەرهەم ساڵح بەرهەم ساڵح 250 هەزار دۆلاری حكومەتی بە فیڕۆدا .....

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


تایبەت بۆ كوردستان پۆست
لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی بۆ چاكسازی كردن لە سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوور پێكهێناوە تا لەرێگەی ئەو هەنگاوە گەندەڵی بنبڕبكرێت، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانی بێت بەكامە دەسەڵات سەرۆكی حكومەت بۆی هەیە كە لە بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان 250 هەزار دۆلاری ئەمریكی بە 26 ئەفسەر لە ریزەكانی سوپای عێراقی ببەخشێت. بەفیڕۆدانی بودجەی گشتی هەرێمی كوردستان لەلایەن هەركەسێكەوە بێت ئەگەر بەرێگەیەكی یاسای و چوارچێوەیەكی قانونیشی هەبێت هێشتا جێگەی لێپرسینەوەیە، بەڵام ئەوەی كە بەرهەم كردوویەتی نە بڕگەیەكی یاسای پەرلەمان هەیە تا رێگەی ئەو كارەی پێبدات نە لە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2011ی هەرێمی كوردستانیش هاتووە كە 250 هەزار دۆلار بەو 21 ئەفسەرە بدرێت.
ئایا ئەمە بە هەدەردانی بودجەی هاوڵاتیانی كوردستان نییە؟ ئەمە هەنگاوێك نییە بۆ جیاوازیكردن بە ئەفسەران كە لەنێو سەرجەم ئەفسەرەكانی كوردستان تەنیا 26 ئەفسەر پارەیان پێبدرێت؟ ئەی نەدەگوترا كە بەرهەم پیاوی چاكسازییەو گەندەڵی ناكات فەرموون با بۆتانی باسبكەم كە ئەو پیاوە چ گەندەڵكارێكی گەورەیە. بەرهەم ساڵح لەو كاتەی كە سەرۆكی حكومەتی ئیدارەی سلێمانی بوو بینیمان كە ئەو بودجەی لە ئیدارەی سلێمانی لەبەردەستی بەرهەم ساڵح بوو هیچ پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری پێنەكرا، بەڵكو بەرهەم لەو كات بۆ دروستكردنی كوتلەی خۆی پارەی ئیدارەی سلێمانی بە هەدەر دەدا كە سەرجەمی ئەو پارەی لەوكات لەبەردەستی بوو داهاتی گومرگەكانی ئیدارەی سلێمانی و پارەی حزب بوو. ئەو لەو كات دەستی كرد بە هەدەردانی پارەی حكومەت لە پێناو بەهێزكردنی كوتلەی خۆی، لە قۆناغی ئێستاشدا كە بەرهەم سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە دەیەوێت بەرێگەی خەرجكردنی پارەی میللەت پێگەی خۆی لەنێو سوپا بەهێز بكات و بەو رێگەیەوە كار بۆ دروستكردنی كوتلەیەكی سەربازی بكات.
وەك دەزانریت ئەو هەنگاوەی بەرهەم ساڵح بۆ ئەوەیە كە لە هەرێمی كوردستانیش وەك ئەوەی كە چۆن كاك كۆسرەت رەسوڵ 1500 سەربازی تایبەتی هەیە ئەویش بە هەمان رێگە دەیەوێت پێگەیەكی سەربازی بۆخۆی دروست بكات و سەرەتای ئەو كارەشی لەوە دەستی پێكرد كە 26 ئەفسەری كوردی لە نێو سوپای عێراق بە پێدانی 250 هەزار دۆلار بەرتیل خۆر كرد.
ئەو هەنگاوەی بەرهەم بۆ ئەوەیە كە لە نێو هەرێمی كوردستانیش پێگەی سەربازی خۆی بەهێز بكات لەرێگەی پێدانی بەرتیل كە ئەم كارە جگە لە پێدای بەرتیل هیچی تری لێناخوێندرێتەوە.
بۆ ئاگاداری هەموو لایەك بەرهەم ساڵح لەو كاتەی كە جێگری سەرۆكی حكومەتی عێراق بوو لە بەغدا هیچ رۆڵێكی نەبینی لە چارەسەركردنی كێشەی گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم لەبەغدا هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕایەوە كە بەرهەم لەگەڵ هەندێ لەو كۆمپانیا نەوتیانەی كە لە عێراق بوون شەریك بوو و پەیوەندی بە هێزیشی لەگەڵ وەزیری نەوتی ئەوكات حوسێن شەهرستانی هەبوو ئەمە وایكرد كە رۆژنانە بەرهەم ساڵح بەهۆی ئەوەی كە بێدەنگی نواند لەوەی كە وەك نوێنەرێكی كورد لە بەغدا تا فشار بخاتە سەر كابینەكەی مالكی لەوەی كە گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم یاساین بێدەنگی نواندو لەمەش پارەیەكی زۆری قازانج كرد.
ئێستا ماوەتەوە بلێین كە بەرهەم ساڵح راوچیەكی بازرگانی گەورەیە نەوەك نیشتمان پەروەرێكی دڵسۆز بێت. ئەو دەزانی كە كاتی كەمی ماوە لە سەرۆكی حكومەت بۆیە هەمو رێگەیەك دەگرێتەبەر بۆ وێران كردنی سەروەت و سامانی میللەت. بەرهەم كە هیچ لە سیاسەت نازانێ هاوكات لە ئیدارەی حكومەتیش ئەوەندە كەسێكی لاوازە تەنانەت بە بەرتیلدان و بە هەدەر دانی بودجەی میلەەتیش ناتوانێ پێگەی خۆی بە هێز بكات چونكە ئەو لە سیاسەت و حوكمدا دۆڕاوەو ئێستاش لە بێكەسیدا پەنا بۆ بەرتیل دان بە سوپا دێنێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە